ميترۆ,رووداو
بەبۆنەی یادی ئەنفالی بارزانییەکان و بەخاکسپاردنی رووفاتی 100 ئەنفالکراوی بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئه‌نفالى بارزانييه‌كان هێزێكى گه‌وره‌ترى به‌خشيیه به‌رخودانى گه‌لى كوردستان و تێكۆشانى له‌پێناو ئازاديدا و تاوانبارانى ئه‌نفال نابوود بوون."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، خێزان و كه‌سوكاری ئەنفالکراوان، "دواى ئه‌و تاوان و مه‌رگه‌ساته، به‌رگه‌ى ژيانێكى زۆر سه‌خت و تاڵيان گرت و هه‌زاران دايكى سه‌ربه‌رز، به ته‌نيا و بێچاره ئه‌ركى بژێوی و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵانيان كه‌وته ئه‌ستۆ و نه‌وه‌يه‌كى دڵسۆزيان پێگه‌ياند."
دوای گەڕاندنەوەیان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کەسوکاری قوربانییەکان، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی 100 رووفاتی ئەنفالکراوی بارزانییەکان بەڕێوەدەچێت. ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ 39 ساڵ بەسەر ئەنفالکردنی 8000 هەزار بارزانیدا تێدەپەڕێت.
دەقی پەیامی نێچيرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له يادى ئه‌نفالى بارزانییەکاندا:
ئه‌مڕۆ له سى و نۆ ساڵه‌ى يادى جينۆسايد و ئه‌نفالكردنى هه‌شت هه‌زار مێردمنداڵ و گه‌نج و پياوى سڤيلى بارزانيدا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكى ئه‌نفالكراواندا داده‌نوێنين، به‌وپه‌ڕى شكۆوه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه.
سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و كه‌سوكاريان ده‌نێرين كه دواى ئه‌و تاوان و مه‌رگه‌ساته، به‌رگه‌ى ژيانێكى زۆر سه‌خت و تاڵيان گرت و هه‌زاران دايكى سه‌ربه‌رز، به ته‌نيا و بێچاره ئه‌ركى بژێو و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵانيان كه‌وته ئه‌ستۆ و نه‌وه‌يه‌كى دڵسۆزيان پێگه‌ياند. ئه‌و دايكانه مايه‌ى شانازين و ده‌ستيان ماچ ده‌كه‌م.
وه‌ك چۆن هه‌موو ئه‌و تاوان و مه‌رگه‌ساتانه‌ى مێژوو نه‌يانتوانى ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ ژيان و مانه‌وه بشكێنن، بێسه‌روشوێنكردن و ئه‌نفالى بارزانييه‌كانيش هێزێكى گه‌وره‌ترى به‌خشيه به‌رخودانى گه‌لى كوردستان و تێكۆشانى له‌پێناو ئازاديدا و تاوانبارانى ئه‌نفال نابوود بوون.
ئه‌مڕۆ له‌م ياده‌دا كه ڕوفاتى سه‌د ئه‌نفالكراوى بارزانى به خاكى پيرۆزى نيشتمان ده‌سپێرين، دڵ و هۆش و خه‌ياڵم لاى دايك و هاوسه‌ر و خوشكانى جگه‌رسووتاوى ئه‌نفالكراوان و منداڵ و كه‌سوكاريانه، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. سوپاس و پێزانين بۆ خه‌ڵكى جوامێر‌ى هه‌ولێر و هه‌موو ئه‌وانه‌ى يارمه‌تيى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانيان دا.
سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان، ياديان هه‌ميشه به خێر.