ئەمەریكا هەڵوێستی خۆی لەسەر دۆخی عێراق راگەیاند




میترۆ ,سپی میدیا

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق رایدەگەیەنێت، لە نزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكەن و داوا لە لایەنە سیاسییەكانیش دەكەن لە رێگەی دەستوورەوە كێشەكان چارەسەر بكەن.

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق ئەمڕۆ شەممە لە فەیسبووكی خۆی بڵاویكردەوە "بە وردی لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخی ئێستای عێراق و ئەو رووداوانەی كە لە بەغدا روودەدەن دەكەین، هەست بە نیگەرانی دەكەین سەبارەت بە ئەو هەواڵانەی لە بارەی توندوتیژی بڵاوبوونەوتەوە".

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا روونیكردەوە "مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و ئازادی رادەربڕین لە دەستووری عێراقیدا باسكراون، داوا لە لایەنە سیاسیەكانی عێراق دەكات هێورببنەوە و خۆڕاگربن وە دوربكەونەوە لە بەكارهێنانی توندوتیژی".

هەروەها دەڵێت "هاودەنگی لایەنە سیاسییەكانی عێراقن و داوایان لێدەكات دوربكەونەوە لە بەكارهێنانی توند و تیژی و كێشەكان لە رێگەی ئاشتیانە و بە پێی دەستوری عێراقی چارەسەر بكەن".

ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەنراوێكدا داوای لە لایەنگرانی كرد، دژی خۆپیشاندانەكانی لایەنگرانی رەوتی سەدر و هەڵكوتانە سەر باڵەخانەی پەرلەمان بڕژێنە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندان بكەن.


PM:12:38:31/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌