میترۆ،k24
سەرۆک مەسعود بارزانی، لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی بە خاکسپاردنی رووفاتی 100 ئەنفالکراوی بارزانییەکان گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: 39 ساڵ لەمەوبەر رژێمی بەعسی عێراق بەشێوەیەکی دڕندانە هەشت هەزار کەسی بێ گوناحی راپێچی بیابانەکانی باشووری عێراق کرد، کە لەنێویاندا منداڵی 12 ساڵی تا پیرەمێردی 90 ساڵی هەبوون.
لە بەشێکی گوتارەکەیدا سەرۆک بارزانی گوتی: شه‌هیدكردنی 8 هه‌زار كه‌س كاره‌ساتێكی زۆر مه‌زنه، برینێكی زۆر قووڵه، له‌بیر ناكرێت، لێره‌دا به ئه‌ركی ده‌زانم، ئاماژه به‌و دایكه قاره‌مانه بكه‌م، ئه‌وانه‌ی نه‌یانهێشت رۆڵه‌كانیان هه‌ست بە بۆشایی و نه‌بوونی باوكیان بكه‌ن، كرێكارییان كرد، به ئاره‌قی نێوچه‌وانی خۆیان رۆڵه‌كانی خۆیان پێگه‌یاند. زۆر هه‌وڵدرا رووفاتی بارزانییه‌كان و هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌نفال، هه‌ر له گه‌رمیانه‌وه تا بادینان، ئه‌وه‌ی بدۆزرێته‌وه، بگه‌ڕێننه‌وه بۆ زێدی بابوباپرانیان، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ش به‌ردوام ده‌بین، په‌رله‌مانی فیدراڵی له به‌غدا و په‌رله‌مانی كوردستان و دادگای ته‌میز، هه‌مووان بڕیاریان دا كه ئه‌مه جینۆسایده، حكومه‌تی عێراقی پابه‌ندكردووه، هاریكار بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌و شه‌هیدانه، له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان.
سەرۆک بارزانی گوتیشی: هه‌موو ماڵی دونیا لای ئێمه به‌های پارچه ئێسكێکی ئه‌و شه‌هیدانه نییه، لای ئێمه پارچه ئێسكێكی ئه‌وانه له هه‌موو ماڵی دونیا به به‌هاتره، به‌ڵام ئه‌وه به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی ئه‌خلاقی و یاسایی حكومه‌تی عێراقه، ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته حكومه‌تی عێراق ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات، به‌رامبه‌ر به كه‌سوكاری شه‌هیدان. له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌ڵه‌تیش هه‌وڵ و كۆشش به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه به جینۆساید له‌سه‌ر ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تی بناسرێت، به فه‌رزی ده‌زانم سوپاسێكی گه‌رمی خه‌ڵكی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، هه‌ریر و باتاس و خه‌لیفان، سۆران، دۆڵا بیاڤێ، هه‌موو ئه‌وانه بكه‌ن، هه‌م بۆ ئه‌و هاریكارییه‌كی كردوویانه، زۆر كه‌س خۆیان و ماڵ و منداڵیان خسته به‌ر مه‌ترسی نه‌مان به‌ده‌ستی رژێم، به‌ڵام چه‌ندان كوڕی بارزانی‌یان رزگار كرد، زۆربەیان له هه‌ولێر هاریكارییه‌كی زۆریان كردن، بۆ ئه‌وه‌ی دایكی شه‌هیدان رۆڵه‌كانی خۆیان به‌خێو بكه‌ن، هیچ جارێك له‌ژێر چاكه‌ی ئه‌وان ده‌رناچین، خوا پاداشتی ئه‌وان به‌خێر بداته‌وه.
راشیگەیاند: له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌ڵه‌تیش هه‌وڵ و كۆشش به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه به جینۆساید له‌سه‌ر ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تی بناسرێت، به فه‌رزی ده‌زانم سوپاسێكی گه‌رمی خه‌ڵكی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، هه‌ریر و باتاس و خه‌لیفان، سۆران، دۆڵا بیاڤێ، هه‌موو ئه‌وانه بكه‌ن، هه‌م بۆ ئه‌و هاریكارییه‌كی كردوویانه، زۆر كه‌س خۆیان و ماڵ و منداڵیان خسته به‌ر مه‌ترسی نه‌مان به‌ده‌ستی رژێم، به‌ڵام چه‌ندان كوڕی بارزانی‌یان رزگار كرد، زۆربەیان له هه‌ولێر هاریكارییه‌كی زۆریان كردن، بۆ ئه‌وه‌ی دایكی شه‌هیدان رۆڵه‌كانی خۆیان به‌خێو بكه‌ن، هیچ جارێك له‌ژێر چاكه‌ی ئه‌وان ده‌رناچین، خوا پاداشتی ئه‌وان به‌خێر بداته‌وه.