ۆرك شۆپی وتەبێژی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم لە سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو




میترۆ، سلێمانی‌ 
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ر میترۆ ڕایگه‌یاند" زانیاری ناڕاست هۆشیاری تاك دەشێوێنێت" جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌  " وەرگر هەواڵی راست و ناراستی بۆ جیانەكرێتەوە، بە دڵنیاییەوە هۆشیاری تاك دەشێوێنێت بۆیە دەبێت هه‌مووان پشتیوانی لە هەڵمەتی‌ دژه‌ چه‌واش بكه‌ین كه‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ ڕایگه‌یاندووه‌".

ئەمڕۆ یەك شەممە 31ی تەمووزی 2022 لە شاری سلێمانی خولی راهێنان بۆ بەهێزكردنی توانای وتەبێژی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی (هەڵمەتی هۆشیاری لە دژی بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕوون و چەواشەكار)، بەڕێوەچوو. 

بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ دیاری محمد ، كورتە باسێكی دەربارەی پرۆژەی (بەرزكردنی ئاستی هوشیاری لە دژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناراست و نادروست لە هەرێمی كوردستان)، خستە روو كە بە ئامانجی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری گشتییە لە رێگەی خولی هۆشیاری كە كچان و كورانی خوێنكاری بەشی میدیای زانكۆكان و ووتەبێژی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تیایدل بەشدارین.

باسیلەوەشكرد كە لە چوارچێوەی پرۆژەكەدا  چەند گروپێك لە قوتابیانی زانكۆكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆكان بۆ ئەم ئامانجە پێكدەهێنرێن، ووتی " كۆتایی ئەم پرۆژەیە رێكخستنی كۆنفرانسێكی نیشتمانییە كە تیایدا بۆ میدیاكان پەیاماننامەیەك بۆ رووبەرووبوونەوەی هەواڵی چەواشە بڵاودەكرێتەوە" ووتیشی" زانایی رەسمی دروست كاریگەری زۆری هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەم دیاردەیە" جەختیكردەوە" " وەرگر هەواڵی راست و ناراستی بۆ جیانەكرێتەوە، بە دڵنیاییەوە هۆشیاری تاك دەشێوێنێت بۆیە دەبێت هه‌مووان پشتیوانی لە هەڵمەتی‌ دژه‌ چه‌واش بكه‌ین كه‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ ڕایگه‌یاندووه‌".

لە رۆژی رۆژنامەگەری كوردیدا لە 22ی نیسانی ئەمساڵ سەنتەری میترۆ بۆ رووبەرووبونەوەی دیاردەی میدیای چەواشەكار و هەواڵی درۆیینە و زانیاری ساختە، هۆشیاركردنەوە لە  مەترسییەكانی ئەم دیاردەیە #كەمپینی_دژە_چەواشە، كە ئامانجی (بەرزكردنی ئاستی هوشیاری لە دژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناراست و نادروست لە هەرێمی كوردستان).

#كەمپینی_دژە_چەواشە
#حملة_ضد_التضلیل
#Anti_disinformation_campaign




AM:11:42:02/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌