پارێزگاری سلێمانی له وتووێژێكی له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا رونكردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام و لایه‌نگری ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: كێ پێی وایه له‌سلێمانی دۆخه‌كه له‌هه‌ولێر و دهۆك باشتر نیه ده‌توانێت چالاكیه‌كانی به‌رێته هه‌ولێر و دهۆك، كه‌ركوك و به‌غداد، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی " ئه‌و كهناڵانهشی پێیان وایه ڕێگریكردن له "فیلم" ێك تاوانێكی گه‌وره‌ی ده‌توانن فلیمه‌كه له‌كه‌ناڵه‌كانی خۆیانه‌وه په‌خش بكه‌ن."
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌و وتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی چه‌ند چالاكوانێكی سیاسی له‌ڕۆژانی ڕابردودا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ڵێت "هیچ كه‌سێك داوای مۆڵه‌تی فه‌رمی له ئێمه نه‌كردوه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه و گردبونه‌وه، داموده‌زگاكانی ئاسایشیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، به‌شێكی زۆری ئه‌و خۆشه‌ویستانه ئێستا ئازادن، ئه‌وانی دیكه ئه‌گه‌ر مابێتنه‌وه، ئه‌وا به‌گه‌رمی له‌سه‌ر خه‌تین تا لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌بێت، وه‌ك ده‌زانرێت بارودۆخی ناوچه‌كه ئێستا به بارودۆخێكی ناهه‌مواردا تێده‌په‌ڕێت و هه‌موو كات مه‌ترسی هه‌یه دۆخی سلێمانی وه‌ك عه‌فرین و كه‌ركوك و شنگال و حه‌له‌بی لێبێت".
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئه‌وه‌شی وت" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی نازناوی پایته‌ختی ڕۆشنبیری لهسلمانی دروست نیه، چونكه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه به‌ته‌نها "سینه‌ما"یه‌ك نه‌یبه‌خشیووه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه پیره‌مێرد و نالی و سالم پێیان به‌خشیووه كه ئه‌وكات سینه‌ما نه‌بوو."
پارێزگاری سلێمانی جه‌ختی كرده‌وه" دۆخی كوردستان ئێستا له ئاستێكی زۆر باشدایه، كێ-ش پێی وایه له‌سلێمانی دۆخه‌كه له‌هه‌ولێر و دهۆك باشتر نیه ده‌توانێت چالاكیه‌كانی به‌رێته هه‌ولێر و دهۆك، كه‌ركوك و به‌غداد، ئه‌و كهناڵانهشی پێیان وایه ڕێگریكردن له "فیلم" ێك تاوانێكی گه‌وره‌ی ده‌توانن فلیمه‌كه له‌كه‌ناڵه‌كانی خۆیانه‌وه په‌خش بكه‌ن."