میترۆ
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ سه‌ردانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌كه (زیا بترس) كۆبوونه‌وه، له‌و دیداره‌دا باس له هه‌ماهه‌نگی كاری نێوان ده‌سته‌كه و سه‌نته‌ری میترۆ كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا رێككه‌وتین كه راگه‌یاندنی راپۆرتی ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ده‌سته‌كه‌ی ئه‌واندا رابگه‌یه‌ندرێت.
بڕیاره رۆژی پێنج شه‌ممه 17ی كانوونی دووهه‌می 2019، كاتژمێر11ی سه‌رله‌به‌یانی، له هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له گه‌ڕه‌كی ئازادی له شاری هه‌ولێر راپۆرتی ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستان رابگه‌یه‌ندرێت.