میترۆ به‌شداری‌ لە ۆرك شۆپی مونتەدای خانمانی میدیاكاری عێراق كرد




میترۆ
به‌مه‌به‌ستی‌ گۆڕینی بنەماكانی پەخشی میدیای دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان كە وێنەی باوی ئافرەتان لە میدیادا بگۆڕێت، سه‌نته‌ری‌ میترۆ به‌شداری‌ لە ۆرك شۆپی مونتەدای خانمانی میدیاكاری عێراق كرد. 

ئەمەل موفتی به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ ڕایگه‌یاند، ۆرك شۆپه‌كه‌ گفتوگۆكردن بوو، دەربارەی كۆتا راسپاردەكان لەسەر ناوەڕۆكی میدیایی و لەبارچاوگرتنی جۆری كۆمەڵایەتی.

وتیشی‌: تەوەرێكی دیكه‌ی‌ ۆرك شۆپه‌كه‌ دەربارەی گۆڕینی بنەماكانی پەخشی میدیای دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان بوو بە شێوەیه‌ك كە وێنەی باوی ئافرەتان لە میدیادا بگۆڕێت.






PM:03:22:11/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌