وفدێكی كونسڵخانەی هۆڵەندا سەردانی میترۆیان كرد




سێ شەممە 16ی ئابی 2022، وفدێكی كونسڵخانەی هۆڵەندا كە پێكهاتبوون لە ( مایكە كایزەر) جێگری كونسڵی گشتی، (یەلایەخوم داوتس)، سكرتێری دوومی كاروباری سیاسی، (بارت ڤان دێن هیوفل)، راوێژكاری سەربازی، (نالی یوسف) بەرپرسی ئابوری و سیاسی، سەردانی ئۆفیسی سەنتەری میترۆیان كرد لە سلێمانی.

لەو دیدارە، پەیامنێری دەنگی ئەمریكا دڵشاد ئەنوەر، سنور كەریم، پەیامنێری ئێن ئارتی كارزان تاریق، پێشكەشكاری كەناڵی كەی ئێن ئێن، جەوانڕۆ محەمەد بەشداربوون.

دیدارەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لە بارەی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان، ئاستەنگەكانی بەردەم روماڵكردن و مافی بە دەستهێنانی زانیاری و و بارودۆخی ژنانی میدیاكار، دەرفەتەكان بۆ باشكردنی ژینگەی كاری رۆژنامەنووسان.


PM:02:11:17/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌