سەردانی ستران عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان



سەردانی ستران عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانمان كرد.

لەو دیدارەدا كە ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی ئاریان محمد ئامادەی بوو، دەرفەتێكی گرنگ بوو بۆ قسەكردن لەسەر بارودۆخی گشتی و پاشانیش وەستان لەسەر هەندێ پرسی تایبەت بە چالاكییەكانی سەنتەری میترۆ لە ناویاندا قۆناغی دووهەمی كەمپینەكەمان، (بەرزكردنی ئاستی هوشیاری لە دژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناراست و نادروست لە هەرێمی كوردستان).

سوپاسی پشتیوانی مەكتەبی راگەیاندن و خودی (كاك ستران)مان كرد بۆ كەمپینەكە.

#كەمپینی_دژە_چەواشە
#حملة_ضد_التضلیل
#Anti_disinformation_campaign


PM:02:28:18/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌