لە نزیکەوە چاودێریی ئەو ڕاپۆرتە هەواڵیانە دەکەین کە باس لە پشێوی دەکەن لە بەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەغداد.
هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کە ئارام بن و خۆیان بەدوربگرن لە توندوتیژی و لە ڕێی پڕۆسەیەکی ئاشتیانەوە و لە ژێر ڕۆشنایی دەستوری عێراقیدا جیاوازیە سیاسیەکانیان چارەسەربکەن.
هەروەها داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین کە ڕێزی ڕێکارە یاساییەکان و موڵکی دامەزراوە حکومیەکانی عێراق بگرن کە هی خەڵکی عێراقن و لە خزمەتی ئەواندان.