دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ - سلێمانی سەردانی میترۆی كرد




میترۆ، سلێمانی، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ - سلێمانی سوپاسی میترۆی كرد لە پای داكۆكیكردنی لە رۆژنامەنوسان و چاودێریكردنی ئازادی رۆژنامەوانی و بە دۆكۆمێنتكردنی هەموو ئەو پێشێلكاریانەی بەرامبەر بە میدیاكاران و كەناڵەكانی راگەیاندن ئەنجام دەدرێن.

شاندەکەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ، پێكهاتبون لە سابیر عەبدوڵا بەرێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤ- سلێمانی، عەبدوڵا رەئوف لێپرسراوی هۆبەی راپۆرت، ژیلوان ئەكرەم  كارمەندی بەشی راگەیاندن، ژینۆ كەریم و گێلاس عومەر چاودێر لە نوسنگەی سلێمانی مافی مرۆڤ.

سابیر عەبدوڵا بەرێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤ- سلێمانی رایگەیاند" بە وردی متابەعەی كار وچالاكییەكانی سەنتەری میترۆ دەكەین،  ئەوەی ئێوە دەیكەن شایەنی رێزو دەستخۆشییە"، هەروەها ووتی" خۆشحاڵین كە چالاكییەكانتان لە داكۆكیكردن و راهێنان و پاڵپشتی یاسای دەبینین، هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین"، هاوكات داواشی لەسەنتەری میترۆ كرد كە كارمەندەكانیان بەشداربن لە راهێنان سەبارەت بە نوسینی راپۆرت، بەدۆكیۆمێنتكردن و سەلامەتی پیشەیی.

دیاری محمد بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ لە دوای بەخێرهاتنی شاندی میوان تیشكی خستە سەر وێستگەكانی 13 ساڵی رابردوو لە سەرەتای دامەزراندنی میترۆ تا دواپرۆژەی (بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری دژی بڵاوكردنەوەی زانیاری ناراست ونادروست لەهەرێمی كوردستان)لەو چوار چێوەیەدا دوامان لە دەستەی سەربەخۆكرد كە پشتیوانی ئەم كەمپەینەمان بكات.

#كەمپینی_دژە_چەواشە
#حملة_ضد_التضلیل
#Anti_disinformation_campaign



PM:02:47:24/08/2022




ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌