میترۆ
له‌كاتی رووماڵكردنی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له ژماره‌یه‌ك له ده‌زگای ڕاگه‌یاندن كرا و ڕێگه‌یان پێنه‌درا روماڵی گردبوونه‌وه‌كه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ی ئه‌یلولی 2022، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تی خۆبه‌خشانی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له رۆژنامه‌نووسان كرا ڕوماڵی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه بكه‌ن و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانی به‌شێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن گرت.
هاوكات دیاری محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند، ڕێگری له رۆژنامه‌نووسان و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانیان له كاتێكدا كه میدیاكاران له به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، ڕوماڵی گردبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه و به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌وانیش ڕێگه پێدراوه.
دیاری محه‌مه‌د داواشی له هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه كرد" سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كان بدرێته‌وه به ڕۆژنامه‌نووسان و به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌وانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و چیتر پێشێلكاری به‌رامبه‌ر میدیاكاران ئه‌نجام نه‌ده‌ن".
لە هەفتەی رابردوودا خۆبەخشانی هەڵەبجە لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەهۆکاری دامەزراندنی 130 کەس لە کەرتی تەندروستی گردبوونەوە.
خۆبەخشانی تەندروستی داوای هەڵوەشاندنەوەی دامەزراندنی ئەو 130 کەسە دەکەن و بە دامەزراندنیان بەکارێکی نا دادپەروەرانە و نا یەکسانانە دەزانن.