سەنته‌ری میترۆ له باڵوێزخانەی عێراق لە لبنان



پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە باڵوێزخانەی عێراق لە لبنان هاوڕێ لەگەڵ (عەلی عومەر)، نوێنەری میترۆ لە بەغداد،  سەردانی (ئەمین عەبدولئیلا ئەلنەسڕاوی) سەرپەرشتیاری کاروباری باڵوێزخانەی عێراقمان لە بەیروت کرد.
گفتوگۆمانکرد سەبارەت بەکاروچالاکیەکانی سەنتەری میترۆ کە تا دواهەمین چالاکیمان لەبەیروت.
ئەو خۆشحاڵی دەربری کە ڕێکخراوی میترۆو چەندین رێکخراوی تری کۆمەڵی مەدەنی عێراق لەسەر ئاستی رێکخراوەکان لە وڵاتانی ناوچەکەکەو ئەوروپا ناسراون و چالاکی و راپۆرتەکانیان جێگەی متمانەن.
سوپاسمان کرد بۆ پێشوازی گەرم و هیوامان خواست  بۆ جاری ئایندە وەک باڵوێز سەردانی بکەین.
ئەمین کوڕی سیاسەتمەداری ناسراو بزوتنەوەی سۆسیالیستی عەرەبی و عێراقیی عەبدلئیلاه ئەلنسراوییە.



AM:11:38:06/09/2022




ئه‌م بابه‌ته 564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌