ستافی دوا رۆژەكانی بابلۆ سوپاسی میترۆ دەكەن



ئەمرۆ سۆران عوسمان، بەرهەمهێنی شانۆیی ( دوا رۆژەكانی بابلۆ)، سۆران عوسمان و شانۆكاری بە توانا ریشان محمد، هەرێم جەلیل لە كۆمپانیای سۆماركێتین، سەردانی سەنتەری میترۆیان كرد.

سۆران، بە ناوی ستافی شانۆییەكەوە  و دەرهێنەر شوان كەریم، سوپاسی سەنتەری میترۆی كرد كە لە قۆناغی ئامادەكردنی شانۆگەرییەكە لە ئۆفیسی میترۆ پرۆڤەیان كردوە.

خۆشحاڵبوین لینكی گرتەیەكی پرۆڤەی ئەو رۆژنەیان بۆ ناردین، لەگەڵ وێنەكاندا بڵاویدەكەینەوە.

رامانگەیاند كە ئۆفیسی سەنتەری میترۆ لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا دەرگای كراوە بوو بۆ هەر هاوكارییەك تیپ و گروپە شانۆییەكان داوایان كردبێت بە تایبەتیش رەخساندنی شوێنی خوێندنەوەی دەق، خۆ گەر میترۆ شوێنەكەی فراوانتر بێت فرسەتی زیاتر بۆ هونەرمەندان دەڕەخسێنین.
شانۆگەری (دوا رۆژەكانی بابلۆ) لەدەرهێنانی هونەرمەند شوان كەریم، یاریدەدەری دەرهێنەر (لاوك ئەبوبەكر) و سۆران 

عوسمان (كۆمپانیای سۆماركێتین) بەرهەمهێنی بەرهەمەكە بوون. ژمارەیەك ئەكتەر رۆڵییان تێدا دەگێڕا، لەوانە (رێشان محەمەد، تاهیر عەبدولواحید، سۆران ئەكرەم، رووبار خالید، فەرهاد سەعدی و هەنار كامەران).
شانۆگەرییەكە لەشارەكانی (هەولێر، سلێمانی، كەركوك) نمایش كرا بڕیاریشە بچنە شاری دهۆك، ئەگەر كێشەی تەكنیكیان بۆ دروستنەبێت لە ئەڵمانیاش نمایش بكەن.


AM:10:45:12/09/2022




ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌