لیزا كاكەیی: راپۆرتێك بۆ گەرەنتیكردنی مافی فەرمانبەران لە موچە پاشەكەوتكراوەكان ئامادەكراوە




میترۆ,ئاوينه 


لیزا كاكەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لیژنەكەیان راپۆرتێكی بۆ گەرەنتیكردنی مافی فەرمانبەران لە موچە پاشەكەوتكراوەكان و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و فەرمانبەرانی گرێبەست ئامادەكردوەو دەشڵێت، پەرلەمان بانگهێشتی وەزیری دارایی و ستافی پەیوەندیدار لە حكومەت دەكات تا بزانین حكومەتی لەبارەی پرسە داراییەكان و پاراستنی مافی فەرمانبەرانەوە، بەنیازی چییە.

ئاوێنە: لیزا کاکەیی، پەرلەمانتاری پارتی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگەیاند: "ژمارەیەک ڕاپۆرتی گرنگ لەلایەن پەرلەمانەوە ئامادە کراون، لەوانەیش ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی لەبارەی موچەو ماف و شایستەکانی فەرمانبەران، لەو ڕاپۆرتانەدا بەوردی لیژنەی دارایی کاری لەسەر کردوە بۆ ئەوەی مافی فەرمانبەران زامن بکرێت لە موچە پاشەکەوتکراوەکان و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و فەرمانبەرانی گرێبەست."

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتوشیەتی "پەرلەمان بانگھێشتی وەزیری دارایی و ستافی پەیوەندیدار لە حکومەت دەکات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگادار بین تا بزانین حکومەت بەنیازی چییە لەبارەی پرسە داراییەکان و پاراستنی مافی فەرمانبەران."

لیزا کاکەیی ئاماژەی بەوەشداوە "لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەیەوێ لەو ھەنگاوانەی حکومەت بکۆڵێتەوە کە تایبەتن بە فەرمانبەران، لەبەرئەوەی نیازمان وایە کار لەسەر ئەو بابەتانە بکەین، کە پەیوەستن بە ژیان و گوزەرانی فەرمانبەرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەتا لە دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆش دەکۆڵینەوە."


PM:02:55:12/09/2022




ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌