سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌كانی سلێمانی خه‌رجنه‌كراوه، به‌ڵام كاری جددی و هه‌نگاوی جددی هه‌یه كه پاره خه‌رجبكرێت، ئێستا رێگایه‌كی تازه گیراوه‌ته به‌ر و ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه له حكومه‌ت ناتوانێت چاره‌سه‌ری بكات هه‌وڵده‌درێت له رێگه‌ی كۆمپانیاكانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
بە وتەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: "بۆ موچه‌ی مانگی ئابی 2022 زیاتر له 100 ملیار دینار كورتهێنان هه‌یه".
ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "چاره‌سه‌ری گرفتی پڕۆژه‌كانی پارێزگای سلێمانی كه گه‌وره‌ترین گرفته و ئه‌گه‌ر بیانه‌ێت به داهاتی ناوخۆ چاره‌سه‌ری بكه‌ن، كێشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، بۆیه له رابردودا له یه‌كێك له كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاردرا هه‌مو پڕۆژه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان به گشتی په‌یوه‌ست نه‌بێت به داهاتی ناوخۆوه، واتا بودجه‌ی سیادی ته‌رخانبكرێت و داهاتی ناوخۆ په‌یوه‌ندی نه‌بێت به موچه‌وه، ئێستا به‌شێكی زۆر له داهاتی ناوخۆی سلێمانی كه ئه‌مه گرفتێكی گه‌وره‌ی دروستبوه".
وتیشی: ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی داراییه كه بڕیاربدرێت خه‌رجكردنی پێشینه‌ی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر داهاتی سلێمانی لابچێت، تاوه‌كو ئه‌مه لانه‌چێت گرفته‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ موچه‌ی مانگی ئابی 2022 زیاتر له 100 ملیار دینار كورتهێنان هه‌یه، بۆیه له ئه‌نجامی ئه‌و كورتهێنانه پڕۆژه‌كان توشی ئاسته‌نگ و گرفتی گه‌وره بون، بۆیه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی له ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و ده‌بێت كێشه‌ی پڕۆژه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
له‌باره‌ی هۆكاری كورتهێنان له داهاتی ناوخۆی سلێمانی، ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین وتی، "داهاتی باشماخ و په‌روێزخان كه‌میكردوه و داهاتی ناوخۆش كه‌میكردوه، داهات وه‌كو پێویست نیه له سنوری سلێمانی، ئه‌گه‌ر به‌م میكانزمه بڕوات واتا پاره له داهاتی ناوخۆ بۆ موچه خه‌رجبكرێت به‌دڵنیایی كێشه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت".
بە وتەی ئەو، "تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌كانی سلێمانی خه‌رجنه‌كراوه، به‌ڵام كاری جددی و هه‌نگاوی جددی هه‌یه كه پاره خه‌رجبكرێت، ئێستا رێگایه‌كی تازه گیراوه‌ته به‌ر و ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه له حكومه‌ت ناتوانێت چاره‌سه‌ری بكات هه‌وڵده‌درێت له رێگه‌ی كۆمپانیاكانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت".