فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی ئه‌مساڵدا، نزیكه‌ی چوار ملیۆن گه‌شتیار روویان له ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێم كردووه كه 85%یان دانیشتوی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق بوون.
فەرمانگەکە ئاماژە بەوەش دەکات، "پلانێكی هه‌شت ساڵه‌ش ئاماده‌كراوه بۆ زیاتر پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، "ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان ئاماری ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌خاته‌ڕوو كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵ واتا له رۆژی 1ی کانونی دووەمی 2022 تاوه‌كو 1ی ئابی 2022 به مه‌به‌ستی گه‌شتیاریی هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیان كردوه".
به گوێره‌ی ئاماره‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا، سێ ملیۆن و 779 هه‌زار و 656 گه‌شتیار له سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری هاتونه‌ته هه‌رێم، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش زیاتر له باشور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه هاتون به شێوه‌یه‌ك 85% ی گه‌شتیاران پێكده‌هێنن و ئه‌وانی دیكه گه‌شتیاری بیانین و له وڵاتانی دیكه‌وه سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن كه ڕێژه‌كه‌یان نزیكه‌ی 15%ی گه‌شتیارانن".
ئاماژە بەوەش کراوە، "به‌رنامه‌و پلانی داهاتوی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان زیاتر و جۆراوجۆر بكرێن تاكو سه‌رنجی گه‌شتیاران زیاتر بكه‌وێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی گه‌شتیاری بیانی".
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، "سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌و كار و پڕۆژه‌كانی داهاتو له ڕوی گه‌شتیارییه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 5ی (حوزه‌یرانی 2022 كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا كه یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی باسكردن بو له سێكته‌ری گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕاپۆرتێكی 17 خاڵی پێشكه‌ش كرا، دواتر تیشكخرایه سه‌ر دیارترین ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی دێنه به‌رده‌م كه‌رتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت فه‌رمانی به سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كرد بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان".
باس له‌وه‌شكراوه، "به‌رمه‌بنای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار پلانێكی هه‌شت ساڵه‌ی ئاماده‌كردوه بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و زیادكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا بۆ نمونه دروستكردنی تاوه‌ری گه‌شتیاری و پارك و ته‌له‌فریك و كردنه‌وه‌ی شوێنی كه‌لتوری له شاره‌كان و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی و ئه‌كواریۆم و باخچه‌ی ئاژه‌ڵان و هۆڵی سینه‌مایی گه‌وره و ئه‌نجامدانی ئیڤێنت و كۆنفرانسی جیاواز و تایبه‌ت به گه‌شتیاری و كردنه‌وه‌ی پێشانگای گه‌شتیاری تا له ڕێگا‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌م كه‌رته ببوژێته‌وه".
لەبارەی شوێنە گه‌شتیاریه‌كانەوە، به گوێره‌ی ئاماری ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار، نزیكه‌ی سێ هه‌زار شوێن و بنكه‌ی گه‌شتیاریان هه‌یه كه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به گه‌شتیاران ده‌كه‌ن، ئه‌م شوێنانه چالاكی جیاوازی لێ ئه‌نجامده‌درێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌شتیاری هاوینه‌یان هه‌یه كه گه‌شتیاره‌كان ڕو له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها گه‌شتیاری زستانه‌ش هه‌یه كه چه‌ندین چالاكی جیاواز پێشكه‌شده‌كرێت وه‌كو ئه‌و یاریانه‌ی له‌سه‌ر به‌فر ئه‌نجامده‌درێن كه ساڵانه ڤیستیڤاڵی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.