خولێكی چوار رۆژەی میترۆ بە پاڵپشتی ئاسیاسێل كۆتایی هات



ئەمرۆ  چوارشەممە 14ی ئەیلولی 2022 لە شاری سلێمانی خولێكی چوار رۆژە بۆ بەهێزكردنی بنەماكانی بەكارهێنانی سۆشیاڵ میدیا و
میكانیزمەكانی خۆپاراستن لە هێرشی ئەلكترۆنی) بە پاڵپشتی كۆمپانیای ئاسیاسێل كۆتایی هات.


لە رۆژەكانی خولەكەدا هەردوو راهێنەران ( قەیس ئەنور، ئاسۆ وەهاب ) وانەكانیان دەربارەی پێشكەوتنی ئامرازەكانی تەكنەلۆژیای زانیاری و گەشەسەندنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و شێوازی بەكارهێنایان لە لایەن میدیاكارانەوە و  پاراستنی دیجیتاڵی و رۆژنامەوانی هاوڵاتی، خستە روو.


لە ساڵانی رابردوود چەمكی رۆژنامەگەری هاوڵاتی بە شێوەیەكی بەربڵاو بەكاردێت وەك ئەلتەرناتیڤێك بۆ میدیای باو بە شێوەیەك كە كاریگەری زۆری لەسەر جوڵانی رای گشتی تا وای لێهات زۆرینەی میدیا جیهانییەكانی ناچار كرد بەشی تایبەتیان بۆ میدیای نوێ و ئەو بابەتانە كردەوە كە هاوڵاتیان بۆیان دەنێرن.
بەشداربووان لە شارەكانی رانیە، هەڵەبجە، شارەزور، كەلار، چەمچەماڵ  ناوەندی شاری سلێمانی، لە رێی سیڤییەوە بۆ خولەكە وەرگیراون.


وەك لە سەرەتای راگەیاندنی ئەم پرۆژەیە دەسپێك دەبێت بۆ پرۆژەو كاری هاوبەش لە ئایندەدا.
لەم روانگەوە سەنتەری میترۆ بە پاڵپشتی كۆمپانیای ئاسیاسێل، هەوڵدەوات لەماوەی داهاتوودا خولەكان بگوازێتەوە بۆ شارەكانی تری هەرێمی كوردستان.



AM:11:01:15/09/2022




ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌