تەنها لە مانگی ئابدا نزیکەی حەوت هەزار جیابوونەوە تۆمارکراوە




ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا، 21 هەزار و 142 گرێبەستی هاوسەرگیری کراوە و شەش هەزار و 791 جیابوونەوەش تۆمارکراون.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری گرێبەستی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی مانگی ئابی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، 21 هەزار و 142 گرێبەستی هاوسەرگیری کراون و شەش هەزار و 791 جیابوونەوەش تۆمارکراون. لە کەرکووکیش هەزار و 272 گرێبەستی هاوژینی کراون و 197 جیابوونەوە تۆمارکراون. ئەمەش بەراورد بە مانگێک پێشتر، هاوسەرگیری کەمیکردووە و جیابوونەوەش زیادیکردووە.
 
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە مانگی ئابدا 17 هەزار و 833 گرێبەستی هاوسەرگیری کراون کە سێ هەزار و 309 گرێبەستیان لە دەرەوەی دادگا کراون. هەروەها چوار هەزار و 636 جیابوونەوە تۆمارکراون کە لە دەرەوەی دادگا جیابوونەتەوە، لەگەڵ هەزار و 855 جیابوونەوەی دیکە کە بە بڕیاری دادگا بووە.
 
ئاشکراشیکردووە، زۆرترین گرێبەست لە دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ رەسافە بووە کە دوو هەزار و 163 گرێبەستی هاوسەرگیرییە لەناو دادگا و هەزار و 80ی دیکە کە لە دەرەوەی دادگا کراون. 

هاوکات زۆرترین جیابوونەوەش لە دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ کەرەخ کە هەزار و 164 جیابوونەوەیە. دواتر دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ رەسافە دێت بە هەزار و 147 جیابوونەوە لە هەردوو بارەکەدا. 
 
لە ئاماری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقدا ئەوەش هاتووە کە کەمترین جیابوونەوە لە پارێزگای موسەننایە بە 86 جیابوونەوە کە 79یان لە دەرەوە دادگق و 7ی دیکەش بە بڕیاری دادگە بووە. دوای ئەویش پارێزگای زیقار دێت کە 108 جیابوونەوە لە دەرەوە دادگا و هیچ جیابوونەوەیەکیش بە بڕیاری دادگا تۆمار نەکراوە.



AM:11:36:15/09/2022




ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌