یەکەم کاردانەوەی‌ ئەمریکا بەرامبەر شەهیدکردنی‌ کچە کوردەکەی‌ تاران




نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران ئیدانەی‌ شەهیدکردنی‌ ژینا ئەمینی کچە کوردەکەی تاران کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە بە لێدان شەهید کرا.

رۆبێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی‌ تویتەر بڵاویکردەوە،ئیدانەی‌ کوشتنی ژینا ئەمینی ناسراو بە مەهسا ئەمینی، کچە کوردەکەی شاری سەقزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات.

له‌ تویته‌كه‌ی مالیدا هاتووه‌، دەبێ ئێران واز لە توندوتیژی دژی ژنان بهێنێت و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانەش بە بەرپرسیار بزانرێن.

ژینا ئه‌مینی کچێکی‌ کوردی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی‌ کوردستانەو تەمەنی ٢٢ ساڵە لەکاتی‌ سەفەرکردنی‌ بۆ شاری تاران لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت بەبیانووی ئەوەی‌ سەرپۆشەکەی‌ بە رێک و پێکی نەکردوە، دوای دەستگیرکردنی‌ بەشێوەیەکی‌ توند ئەشکەنجە دەدرێت و بریندار دەکرێت، دایکی‌ ژینا دەڵێت، کچەکەی‌ بەهۆی سەختی‌ برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات، بەڵام بەرپرسانی‌ ئێران دەڵێن ژینا بەهۆی جەڵتەی‌ مێشکەوە گیانی‌ لەدەستداوە.

-Sharpress


AM:10:25:17/09/2022




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌