ئاسایشى سلێمانى تیمێکى رۆژنامەوانى ماڵپەڕی رۆژنیوز دەستگیر دەکات




ماڵپەڕی رۆژنیوزی نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە کە هێزەکانی‌ ئاسایشی سلێمانی لە دوێنێ شەممەوە هەریەکە لە بۆتان گەرمیانیی و بڕوا ئەسعەد، پەیامنێرانی ڕۆژنیوز و محەمەد عەزیز کامێرامانی چەتر پرۆدەکشنی دەستگیر کردوەو تائێستا ئازاد نەکراون.

ماڵەپەڕکە روونیکردوەتەوە کە لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارەی دوێنێوە  شەممەوە ئاسایشی سلێمانی لەکاتی ڕووماڵکردنی مەراسیمی ساڵیادی شەهید شوکری سەرحەد لە شاری سلێمانی، هەریەکە لە بۆتان گەرمیانیی و بڕوا ئەسعەد، پەیامنێرانی ڕۆژنیوز و محەمەد عەزیز، کامێرامانی کۆمپانیای چەتر بۆ بەرهەمهێنانی میدیایی دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کە پەیوەندییان بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی و لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان کردووە، بەڵام تائێستاش ئاسایش  تیمەکەی ئازادی نەکردوون و هیچ ڕوونکردنەوەیەکیشی لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنیان بڵاونەکردووەتەوە.

هاوکات لەکاتی‌ دەستگیرکردنیاندا، ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر کەلوپەلی شەخسیی و ڕۆژنامەوانیی ڕۆژنامەنووسەکانی ڕۆژنیوز و کۆمپانیای چەتردا گرتووە.

-Sharpress



AM:11:39:18/09/2022




ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌