لە کوردستان 129 رێکخراو و کۆمەڵەی تایبەت بە مافەکانی ژنان هەن
AM:11:34:23/02/2019
میترۆ، رووداو

چەندین سەرکردەی ژن لەنێو گەلی کورددا هەڵکەوتوون، لەوانەش: میر خانزادخان، حه‌پسه‌خانی نه‌قیب، عادیله‌ خانم، شازاده‌ قه‌ده‌مخێر، مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵان، سوره‌ییا به‌درخان، له‌یلا قاسم و چه‌ندین ژنی دیکە.

لە شۆڕشەکانی گەلی کوردیشدا دژی دەسەڵاتەکانی پێشووی عێراق، ژن رۆڵی بەرچاوی هەبووە. لەگەڵ پێكهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لە ساڵی 1992، ژنان شان بەشانی پیاوان لە بونیاتنانی دامەزراوەکانی حکومەتدا بەشداربوون. 

لە دوایین هەنگاویشدا لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بۆ یەکەمجار ژنێک بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا.

بەشداری ژنان بەرێژەی سەدی:
 
- پەرلەمان 30% (بەیاسا دانراوە)
- ئەنجوومەنی پارێزگاکان 30% (بەیاسا دانراوە)
- پلەی تایبەت لە دامەزراوەکانی حکومەت 8% 

بەشداری ژن 

- 83 راگر و سەرۆک بەشی زانکۆ حکومییەکان 
- خاوەن دوو هەزار و 983 پلەی زانستین لە زانکۆکان 
- 56 بەپلەی داواکاری گشتی 
- 30 بە پلەی دادوەر 
- 289 یاریدەدەری دادوەر 
- 194 لێکۆڵەری دادوەری

لە هەرێمی کوردستاندا 129 رێکخراو و کۆمەڵەی تایبەت بە مافەکانی ژنان هەن، هەروەها 74 رادیۆ و رۆژنامە و گۆڤاری تایبەت بە پرسی ژنان هەن. 

لە کۆتایی ساڵی 2018ـیشدا بۆ یەکەمجار ژنە کوردێک لە هەرێمی کوردستان بووە ئەندامی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر. 

هەروەها ئەمساڵ بۆ یەکەم جار دوو ژن لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستاندان؛ هەڵبژاردنی ژنێک بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بوونی دوو ژن لە دەستەی سەرۆکایەتی وەکو دەگوترێت: وەرچەرخانێکی سیاسییە لە هەرێمی کوردستان.