لەسەر کووشتنی رۆژنامەنووسان ئیدانەی سوریا و مەکسیک و سریلانکا دەکرێت




دادوەرانی نێودەوڵەتیی لە چوارچێوەی دادگایەکی میللیدا، کە لە سێ رێکخراوی ناحکومیی پێکهاتووە و بەرگریی لە ئازادیی رۆژنامەگەریی دەکەن، بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرڤەوە بڕیارێکی رەمزیان بۆ ئیدانەکردنی سوریا و مەکسیک و سریلانکا دەرکرد، کە بەدوای بەرپرسانی رۆژنامەنووسە کوژراوەکاندا نەچوون. 

ئەو دادگایە لە سێ رێکخراوی گەورەی ناحکومیی پێکهاتووە و لە بواری بەرگری لە ئازادیی رۆژنامەگەرییدا چالاکە، کە بریتین لە: پەیامنێرانی بێ سنوور، رۆژنامەگەریی ئازادی بێ سنوور و لیژنەی بەرگریکاران لە رۆژنامەنووسان.

لەگەڵ ئەوەی ئەم دادگایە هیچ دەسەڵاتێکی دادوەریی نییە بۆ ئیدانەکردنی دەوڵەتان و کەسەکان، بەڵام ئامانج لێی، زیادکردنی وشیاریی و گوشارخستنەسەر حکومەتەکانە.
ئەم دادگایە، داوای سەرلەنوێ پێداچوونەوەشی کرد، بۆ ئەو رێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی راگەیاندنەکان.

جێگای ئاماژەیە لە ماوەی شەش مانگدا، ئەم دادگایە بە سێ دۆسییەدا چۆتەوە: تیرۆری لاسانپا ویکرمانتۆج لە سریلانکا ساڵی 2009، هەروەها کووشتنی میگێل ئەنخیل لۆپیز فیلاسکۆ لە مەکسیک ساڵی 2011 و تیرۆری نەبیل شەربەچی لە سوریا ساڵی 2015.

لە کۆتایی دانیشتنی دادگاکەدا لە لاهای، دادوەری ئەرجەنتینی ئیدواردۆ بیرتۆنی دەڵێت ئەم سێ وڵاتە کەمتەرخەم بوون لە لێکۆڵینەوە و قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکان و تاوانبارانیش لە سزا هەڵهاتوون.

هەروەها دادوەر جیل بێهرنگر دەڵێت: "دەبێت هەڵهاتن لە سزا کۆتایی پێ بێت و ستراتیژێک بۆ نەهێشتنی کووشتنی رۆژنامەنووسان دابنرێت".

جێگای ئاماژەیە بەپێی زانیارییەکانی لیژنەی بەرگری لە رۆژنامەنووسان، لە ساڵی 1992ەوە، زیاتر لە 2170 رۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون، کە زۆربەیان بکوژان بەبێ لێپرسینەوە دەربازبوون.

-Westganews



AM:11:35:20/09/2022




ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌