براكه‌ی ماریا سامی به‌ 15 ساڵ زیندانی سزادرا




پارێزەری ئیمان سامی ناسراو بە ماریا سامی رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی کوشتنی خوشکەکەی، براکەی ئیمان بە 15 ساڵ زیندانیکردن حکومدرا.

هەرێم رەفعەت، پارێزەری ئیمان سامی رایگەیاند، مامی ماریا ئازادکراوە و براکەشی سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ئیمان سامی مەغدیدی، تەمەن 20 ساڵ ناسراو بە ماریا؛ شەوی 6 لەسەر 7ی مانگی سێی ئەمساڵ تەرمەکەی بە کوژراوی لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر دۆزرایەوە و پۆلیسی هەولێریش هێشتا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە.




PM:02:37:20/09/2022




ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌