ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی زەینەب عسام دەکات




فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی زەینەب عسام ماجد خەزعەلی لە ئەبوغرێب دەکات کە بەهۆی گولـلەی وێڵەوە گیانی لەدەستدا.
 
رۆژی سێشەممە، 20-9-2022، شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی رووداوەکەدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد لە گیانلەدەستدانی کچێک بەناوی زەینەب عسام ماجد لە ئەبوغرێب کە گولـلەی وێڵی بەرکەوتبوو.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لایەنە پەیوەندارەکان سەرپەرشتیی رێڕەوی کارەکە دەکەن و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە و هۆکارەکەی بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە؛ هاوکات رێکاری یاسایی پێویستیش دەگرنەبەر لەبەرامبەر هەر یەکێک کە سەلمێندرا لەو رووداوە تێوەگلاوە.
 
کاژێر 7 بەیانیی رۆژی 19-20-2022،  لەکاتی راهێنان لە فڕۆکەخانەی بەغدا کە سەربازگەی ڤێکتۆریای لێیە، تەقەیەکی زۆر کرا و لەوکاتەدا زەینەب عسام ماجد گولـلەیەی بەرکەوت و گیانی لەدەستدا. 
 
بەشێک بە تایبەتی لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێزەکانی ئەمریکا بە کوشتنی ئەو کچە تۆمەتبار دەکەن، لەوانە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کە رۆژی سێشەممە داوایکرد "لێکۆڵینەوەی پەلە و دەستبەجێ لە کوژرانی زەینەب عسامی تەمەن 15 ساڵ بکرێت کە بە گولـلەی هێزەکانی ئەمریکا کوژراوە".

-Rudaw



AM:11:13:21/09/2022




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌