ڕێكخه‌رى میترۆ به‌شدارى له‌ دیدارى یه‌كترناسینى كونسوڵى نوێى ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم كرد





میترۆ، هه‌ولێر

ڕێكخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داكۆكى له‌مافى رۆژنامه‌نووسان رایده‌گه‌یه‌نێت،" كونسوڵى نوێى ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، به‌ وردى چاودێرى دۆخى ئازادى ڕاده‌ربڕین و كارى رۆژنامه‌گه‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات" . 

 لەسەر بانگهێشتی (ئێرڤن هیکس) کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر، ره‌حمان غه‌ریب ڕێكخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داكۆكى له‌ مافى رۆژنامه‌نووسان ئاماده‌ى دیدارێکی یەکترناسین بوو، لە و بۆنه‌یه‌دا (ئێرڤن هیکس) ووتەیەکی دەربارە  ئازادی کاری رۆژنامەگەری و رادەربڕین پێشکەش کرد و باسى له‌و دۆخه‌ى ئێستاكرد كه‌ رۆژنامه‌نووسان له‌ هه‌رێمى كوردستان كارى تێدا ده‌كه‌ن.  

هاوكات ره‌حمان غه‌ریب ڕێكخه‌رى میترۆ ڕایگه‌یاند: (ئێرڤن هیکس) كونسوڵى نوێى ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، به‌ وردى چاودێرى دۆخى ئازادى ڕاده‌ربڕین و كارى رۆژنامه‌گه‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و وتى" چاودێرى ئه‌مریكا بۆ ئازادى ڕاده‌ربڕین و كارى رۆژنامه‌گه‌رى بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ و میترۆش پاتڵپشتى ئه‌و هه‌وڵه‌ى كونسوڵى نوێى ئه‌مریكا ده‌كات". 

دواى ئەوەی رۆبەرت پاڵەدینۆ کۆتایی بە ئەرکەی لە هەرێمی کوردستان هێنا، ئێرڤن هیکس دەستبەکاربوو.

كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر كارو چالاكیه‌كانى (ئێرڤن هیکس)  کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا: 

(ئێرڤن هیکس)لە نووسینگەی کاروباری سیاسی و سەربازی لە ئۆفیسی ئاسایش دانوستاندنکاری سەرەکی بووە، هەروەها راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بووە بۆ هێزی ‌هاوبەشی سەربازی لە ناوچەی قۆچی ئەفریقا کە بنکەکەی لە وڵاتی جیبوتیە.
 
وەکو کاری دیپلۆماسی، ئێرڤن هیکس پێشتر جێگری باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لە نوکاشۆت، پایتەختی مۆریتانیا و لە واشنتنیش لە نووسینگەی سیاسەتی بەڕێوەبردن کاریکردووە، هەروەها راوێژکاری باڵا بووە بۆ کاروباری رێکخستنەوەی هەیکەلی ئیداری و نوێکاری. 
 
کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا ماستەری هەیە لە یاسا و دیپلۆماسی لە سکوڵی فلێچەر بۆ یاسا و دیپلۆماسی لە زانکۆی تەفتس و هەروەها ماستەری هەیە لە دیراساتی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆلێژی سەربازیی دەریایی لە نیوپۆڕت. 
 
ئێرڤن هیکس زمانی فەرەنسی بەباشی دەزانێت و زمانەکانی پۆرتوگالی، ئەڵمانی، عەرەبی، چینی و ئەمهاریکی خوێندووە


PM:05:00:28/09/2022




ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌