سلێمانی.. پسپۆڕانی یاسا و ڕۆژنامەنووسان و مامۆستایانی زانکۆ دامەزراندنی دادگای تایبەتمەند بە بڵاوکردنەوە تاوتوێ دەکەن




دوێنێ سێشەممە لە شاری سلێمانی سەنتەری میترۆ و رێکخراوی بەدیل گفتوگۆیەکی کراوەیان رێکخست و تێیدا پسپۆڕانی یاسا و ڕۆژنامەنووسان و مامۆستایانی زانکۆ دامەزراندنی دادگای تایبەتمەند بە بڵاوکردنەوەیان تاوتوێ کرد. 

دوێنێ‌ سێشەممە 4ی ئۆكتۆبەری 2022 لە هۆتێل ڕامادا لەشاری سلێمانی پسپۆڕانی بواری یاسا، سەندیكای ڕۆژنامەنوسان ،مامۆستایانی زانكۆ وە ڕۆنامەنوسان ، لە گفتوگۆیەكی كراوەدا باسیان لە هەموو لایەن و ئەگەرەكانی بەردەم دامەزراندنی دادگای تایبەتمەند بە بڵاوكردنەوە كرد.

لەو گفتوگۆیەدا د.سامان فەوزی شارەزای یاسا و مامۆستای زانکۆ چەند سەرنجێكی لەسەر لێكۆڵینەوەیەكی تایبەتی خۆی بەو بوارە پێشكەش كردو دواتر سەرجەم ئامادەبوان ڕەخنەو پێشنیارەكانیان خستە ڕوو.

دادگای تایبەتمەند بە بڵاوكردنەوە لەساڵی 2010 لەبەغداد بەبڕیای ئەنجومەنی دادوەری دامەزراوە ، ساڵی 2017 كارەكانی ڕاگیراوە لەكۆتایی مانگی ڕابردوو بڕیاردرا لەهەر پانزە پارێزگاكەی عێراق دامەزرێت و كاری دادگایی لەسەر بڵاوكردنەوە ئاراستەی ئەو دادگا تایبەتمەندە بكرێت كە بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕۆڵی گرنگی بینیوە لەو ساڵانەی دادگاكە دەستبەكاربووە.


PM:12:17:05/10/2022




ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌