هۆگر چەتۆ: پشتیوانی لە هەڵمەتی دژە چەواشەكاری دەكەم




سەرۆكی رێكخراوی PAO رایاگەیاند سەنتەری میترۆ یەكێكە لە رێكخراوە پێشەنگەكانی بواری بەرگری لە كەیسی مافی مرۆڤ  بە تایبەتیش ئازادی رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان، پێویستە چالاكییەكانی ئەم رێكخراوە فراوانتر بكەن.
لە میانەی سەردانێكیدا بۆ سەنتەری میترۆ، هۆگر چەتۆ سەرۆكی رێكخراوی فریاكەوتنی میللی كوردستان ووتی" لەسەرەتای دامەزراندنی میترۆوە ئاگاداری كارو چالاكییەكانتانم كە تادێت فراونترو پیشەییتر كار دەكەن ئێمە پشتیوانتانین بۆ فراوانكردنی جوگرافیای كاركردنتان لە سەرەتاسەری عێراق"

هەروەها دەستخۆشی لە سەنتەری میترۆ كرد كە وەك رێكخراوێكی "پێشەنگ" لە بواری ئازادی رادەربڕین و ئازادی رۆژنامەگەری كار دەكات جەختیكردەوە " رێكخراوەكەتان خاوەنی متمانەیە لە دەروەو ناخۆ پێویستتان بە فراونكردنی تۆری پەیوەندییەكانتانە لەگەڵ رێكخراوە هاوشێوەكان لە عێراق و ئێمە هاوكارو پشتیوان دەبین بۆ ئەم جوڵەیە" 
دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ سوپاسی سەرۆكی رێكخراوی PAO كرد بۆ سەردانەكەی و پشتیوانی بەردەوامیان لە سەنتەری میترۆو چالاكییەكانی بە تایبەتیش هەڵمەتی (بەرزكردنی ئاستی هوشیاری لە دژی بڵاوكردنەوەی زانیاری ناراست و نادروست لە هەرێمی كوردستان).
#كەمپینی_دژە_چەواشە



AM:11:22:24/10/2022




ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌