میترۆ پێشوازی لە وەفدی ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان كرد



 وەفدێكی ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی دلێر عبدالخالق رێكخەری ژوورەكە سەردانی سەنتەری میترۆیان كرد.

وەفدەكە پێكهاتبوون لە ( ئەركان رئوف، ئەندامی ژووری رۆژنامەوانی، داهێن هاشم بەر|ِێوەبەری رادیۆی گۆڕان، بەناز غازی بێژەری كەی ئێن ئێن،  شادان ئەسعەد لە پەیوەندییەكانی ژووری رۆژنامەوانی،  چۆڵی ئەسعەد راوێژكاری میدیاییی گۆڕان، بەهائەدین یوسف بەڕێوەبەری كەی ئێن ئێن، سەنگەر جەمال سەرنووسەری سایتی گۆڕان).
دلێر عبدالخالق رێكخەری ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆران، سەنتەری میترۆی وەك رێكخراوێكی نیشتمانی وەسفكردو ووتی " هاتووین پشتیوانی خۆمان بۆ هەموو ئەو كارانە دەربڕین كە بۆ چەسپاندنی پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ ئەنجامی دەدەن"

رێكخەری سەنتەری میترۆ بە گەرمی بەخێرهاتنی وەفدەكەی كرد، رایگەیاند بزوتنەوەی گۆڕان و میدیاكەی لە سەرەتای دامەزراندنی سەنتەری میترۆوە تا ئەمرۆ پشتیوانی كارو چالاكییەكانمان بوون ئێمە زۆر سوپاستان دەكەین.
ئامادەبووان پێكەوە لە دۆخی مافی مرۆڤ و ئاستەنگەكانی بەردەم پێشكەوتنی پرۆسەی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان كرد.

لە دیدارەكەدا ئامادەبووان هاوڕابوون كە پەراوێزخستنی یاساكانی رۆژنامەگەری، زانیاری، خۆپیشاندان، وەڵامدانەوەی داخوازی رەوای هاوڵاتیان بە زەبروزەنگ و تۆقاندن و شكاندنی شكۆی ئینسان و تەوقیفكردن لەسەر بیروڕای ئازاد، تەماشكردنی رەخنەگرو میدیا وەك دوژمن، مانەوەی رۆژنامەنوسان لە زیندان وەرگرتنی بەڵێننامە لە میدیاكاران و خۆپیشاندەران، هەموو ئەمانە جێگەی رەفز و ئیدانەكردنن. 
سەنتەری میترۆ  سوپاسی ئەو ژووری رۆژنامەوانیی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد بۆ سەردانەكەیان و چەپكە گوڵەكەیان.


PM:01:23:24/10/2022




ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌