بهرپرسی بهشی جێندهر له نوسینگهی جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان، ئهمرۆ چوارشهممه، ڕایگهیاند كه دوای 4 ساڵ تاوانبارێك بهسزای یاسایی گهیشت.
ئاشتی عهبدوڵا، لهرێگهی تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوكهوه ڕایگهیاند لەبەرواری ٢٠٢٢/١١/١٥ لە دادگای تاوانەکانی ١ بڕیار درا بە بەندکردنی كهسێكی تاوانبار بۆماوەی ٨ ساڵ بەپێی مادە ٤٠٥/٢٩ لە یاسایی سزادانی عێراقی كه ئهو كهسه هۆكار بووه به خۆكوشتنی كه هاوسهرهكهی بووه.
ئاشتی عهبدوڵا راشیگهیاند "لەنێو ئەو هەموو رووداوە ناخۆشەدا، دوێنێ یەکلاکردنەوەی حوکمی تاوانبارێک دڵنیایی کردین، کە درەنگ بێت یان زوو، یاسا هەر دەبێ سەروەربێت، ٤ ساڵ پێش ئێستا هەواڵی مەرگی ژنێک ئاگری بەردایە دڵی دایک و باوک و ئازیزانی، روئیا لەرووداوێکی تەمومژاویدابریندار دەکرێت، لەدوای (٥٧) ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات، پاش تێپەربوونی ٤ ساڵ تۆمەتبار کە هاوسەری روئیا بوو بە ناوی (ش.ل ) وە پلەی سەبازی هەیە لەبەغدا بەسزای یاسایی گەیشت"..
ئاشتی عهبدوڵا ئاماژه بۆ ئهوهدهكات كه پێشتر ترس و هەرەشە کردن لەسکاڵاکار و دەستتێوەردانی دەرەکی بۆ سوڵح، رێگربوون لە یەکلاکردنەوەی دۆسیەکەی روئیای جوانەمەرگ.
"چەند مانگێک پێش ئیستا کاک سەباح باوکی روئیا تێلێکی بۆ کردین کە فریای بکەوین و هەقی کچی کوژراویان نەفەوتێت، دواتر بۆ گوێگرتن لەتەواوی کێشەکە و بەربەستەکان سەردانی بەشی جێندەری نوسینگەی کاک قوبادی کرد لە شاری سلێمانی و داوای هاوکاری و پشتیوانی کاک قوبادی کرد، کە دۆسیەکەی بە لاڕێدا نەبرێت و تۆمەتبار بە سزایی یاسایی بگات".
بهپێی زانیارییهكانی ئاشتی عهبدوڵا دوێنێ باوكی پهیوهندی كردووه بهنوسینگهی قوباد تاڵهبانییهوهو وتوویهتی "-ئاوێک کرا بەو ئاگرەی لەدڵماندا بوو، بەڵام هێشتا داوای تەمیز دەکەینەوەو ئەو حوکمە کەمە بۆ تاوانبارێک، دڵنیاییمان پێدا کە جگە لەپارێزەرە بەڕێزەکانی سکاڵاکار، تیمی پارێزەرە خۆبەخشەکانمان جارێکیتر پشتیوان و هاوکاریان دەبن.
دەبێ ئەوە بڵێین کە دەبێت دادگا سەربەخۆ و یاسا سەروەر بێت و رێگە نادرێت فشارو هەرەشە بۆ سەر سکاڵاکاران و هیچ دەستتێوەردانێک هەبێت بۆ دەربازبوونی بکوژان و ئەوانەشی هۆکارن بۆ کوشتنی ژن".
ناوبراو دەست خۆشی له پارێزەرانی سکاڵاکارو تیمی پارێزەرەکانی خۆیان دهكات و دهڵێت " ئێوە هەر بەردەوام بن لەکارکردنتان بۆ سەروەری یاسا و ئێمەش پشتیوانتانین بۆ لابردنی بەربەست و هەرەشەکانی بەردەم هەنگاوەکانتان بۆ هێنانەدی دادپەروەری و سەروەری یاسا.".
-Westga