سەرۆکى تیمی پارێزەرانى بەرگریکردن لە زیندانیانى بادینان رایگەیاند، لە زیندان تۆمەتێکى دیکە بۆ سێ سزادراوی بادینان دروستکراوەو جارێکى دیکە دەدرێنەوە دادگا.
بەشدار حەسەن سەرۆکى تیمی پارێزەرانى بەرگریکردن لە زیندانیانى بادینان بۆ رۆژنیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ تۆمەتێکی تری سزایی خرایە پاڵ هەریەک لە ڕۆژنامەنوسان شێروان شێروانی و ئەیاز کەرەم و هاریوان عیسا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، لە بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەسنەزان و دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
ناوبراو ئاشکراشی کرد، ئەو تۆمەتەى خراوەتە پاڵ سزادراوەکانى بادینان ئەوەیە کە گوایە بەناوی چەند زیندانیەکى تر واژوویان کردوە ئەوەشیان وەک ساختەکاری خستووەتە پاڵیان.
-Hawlati