عادل باخەوان نوسەرو سۆسیۆلۆژیستی کورد‌و مامۆستاى زانكۆ مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر عێراق ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "عێراق به‌ده‌ست 19 نه‌خۆشى گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێت كه هه‌ریه‌ك له‌وانه ده‌توانێت كۆتایی به‌عێراق بهێنێت"، ده‌شڵێت:"ئێستا عێراق خاوه‌نى 80 گروپى میلیشیاییه كه 160 هه‌زار چه‌كدارو پێشكه‌وتوترین چه‌ك‌و ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌ربازیان له‌به‌رده‌ستدایه".
عادل باخەوان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌گوێره‌ى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى له‌سه‌ر ڕه‌وشى عێراق كردومانه له‌فه‌ره‌نسا، ئێستا عێراق به‌ده‌ست 19 نه‌خۆشى گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێ، هه‌ریه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه‌ش ده‌توانێت عێراق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
ده‌شڵێت:"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عێراق ئێستا 80 گروپى میلیشیایی هه‌یه، به‌و 80 گروپه 160 هه‌زار چه‌كداریان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌نى ته‌كنه‌لۆژیاى به‌رزى سه‌ربازین به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌وان هه‌یانه، سوپا‌و وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق نیه‌تى".
باخه‌وان زیاتر باسى عێراق ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "20 ساڵه عێراق له‌ڕیزى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه كه له هه‌ره گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵه‌كانى جیهانن، به‌داخه‌وه ئێستاش له‌هه‌موكات زیاتر مه‌ترسى جه‌نگى ناوخۆیی هه‌یه".
سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌رى دابه‌شبونى عێراقیش، عادل باخه‌وان ئاشكرایكرد، "كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دابه‌شكردنى عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه هیچ كات ئه‌وه له‌عێراق ڕونادات، بۆ كێشه‌كانى ئێستاش به‌دواى فۆڕمێكدا ده‌گه‌ڕێن كه هه‌رسێ پێكهاته‌كه‌ى عێراق ڕ‌ازى بكه‌ن".
-Sharpress