چل و دوو کەس لە ناڕەزایەتییەکانی سێ رۆژی رابردوی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژران





ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و تەنها لە سێ رۆژدا 42 کەس کوژراون و هۆشداریی دەدرێت لە دۆخی خراپی ئەو بەشە لە کوردستان.

شەوی رابردو لە شارەکانی جوانڕۆ و بۆکان و سەقز و پیرانشار و چەند شارێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایەتییەکان بەردەوام و هێزە ئەمنییەکانیش روبەڕوی گەنجان و خۆپیشاندەران بونەوە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی کردەوە تەنها 24 سەعاتی رابردو لە شاری جوانڕۆ پێنج کەس بە گوللـەی هێزە ئەمنییە کوژراون.

بە پێی ئامارەکان لە سێ رۆژی رابردودا کە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆسەر رۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردوە، 42 کەس بە گوللـە کوژراون.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان داوە بەهۆی هێزە ئەمنییەکانەوە ژمارەیەکی زۆری برینداران رو لە نەخۆشخانەکان ناکەن و ئەوەش مەترسیی بۆ ژیانیان دروست دەکات.

-hawlati


PM:12:06:22/11/2022




ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌