پارێزگاری سلێمانی بەهۆی کارەساتەکەی شەوی ڕابردووی دهۆکەوە پرسەنامەی گشتی ڕاگەیاند.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، رایگهیاندووه، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، هاوخەمیی خۆمان بۆ کارەساتەکەی ئەمشەوی شاری دهۆکی خۆشەویست؛ دەردەبڕین، پرسەی گشتیی لە سنوری پارێزگاکەمان ڕادەگەیەنین، پرسەو پەژارەی خۆمان بۆ قوربانییەکان دەردەبڕین و، هیوای چاکبونەوەی خێرا؛ بۆ بریندارەکان دەخوازین.
هاوکاریی و ئامادەیی پارێزگاکەمان بۆ هەر ئەرکێک دەردەبڕین و پشتیوانی بەڕێزان پارێزگاری دهۆک و هەموو دامودەزگاکان دەبین.