مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رووداوەکانی تەقینەوەی غاز دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 22/11/2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیدار، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رووداوەکانی تەقینەوەی غاز دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی ئەم رووداوانە.
کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیدار، دوای ئەوە دێت، ئەم رووداوە دوای ئەوەدێت رۆژی پێنجشه‌ممه (17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، دوای ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی ماڵێك له ماڵێكی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته 15 كه‌س و 12 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م رووداوه برینداربوون، هەروەها شەوی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی غاز لە شاری دهۆک چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 33 کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای رووداوەکەی دهۆک مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، سامانه سرووشتییه‌كان و پارێزگاكانی راسپارد، كاركردن به سیسته‌می غاز راگبگرن و به‌هیچ جۆرێك به‌كارنه‌هێندرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ته‌قینه‌وه‌كانی غاز له پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك.
-kurdistan24