بەخێربێیتەوە




چەپكە گوڵی سەنتەرمان پێشكەش كرد، بە دەربڕینە شیرینەكەی ووتی " گەر بكرایە دەمبردەوە بۆ سوێد".
پێكەوە لەگەڵ هاوكارانمان لە (وێستگە نیوز)، لە شوێنی مانەوەی لە شاری سلێمانی،  سەردانی د. بورهان یاسین، ئەكادیمسیت و توێژەری دیاری كوردمان كرد.

دیدار لەگەڵ د. یاسین بۆنەیەكە بۆ تێگەیشتن لە شكست و دەرفەتەكان لەبەردەم پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان، كە باسی سەرەكی ئەم دیدارە بوو. بە كورتی باسی لە پرۆژەكانی كرد، زۆر دڵسۆزانەو ئینجا هەڵقوڵاوبوون لە زانستی سیاسەت.
 باسمان لە بارودۆخی ئازادی رۆژنامەگەری و چالاكییەكانی سەنتەری میترۆیش كرد، خۆشحاڵی دەربڕی لە كۆششی سەنتەرەكەمان بۆ بەرگری لە ئازادی رادەبڕین و رۆژنامەگەری، سوپاسی دەكەین.


AM:11:08:23/11/2022




ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌