سەردانی رۆژنامەنووس عوبێد رەشاڤەیی سەرپشتیاری گاڤ نیوز بو سەنتری میترۆ




پێشوازیمان كرد لە رۆژنامەنووس عوبێد رەشاڤەیی سەرپشتیاری گاڤ نیوز، كە دەزگاكەیان یەكێكە لە دامەزراوە دیارەكان پارێزگای دهۆك و بە شێوە زاری كرمانجی هەواڵ و راپۆرتەكانیان بڵاودەكەنەوە.
لەو دیدارە خەختكرايەوە لە گرنگی جێبەجێكردنی یاسای كاری رۆژنامەوانی و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری رێزگرتن لە ئازادی بیروڕا وەك پێویستییەكی دیموكراسییەت.

هەروەها هاوڕابووین لە داخوازی بۆ نەهێشتنی جیاكاری لەنێوان كەناڵەكانی راگەیاندندا بۆ بەدەستهێنانی زانیاری، رێگە بەهەموو میدیاكان بدرێت بەبێ‌ بەربەست روماڵی ئەو هەواڵ و روداوانە بكەن كە جێی بایەخی خەڵكن. 
سوپاسی دەكەین كە پشتیوانی (گاف نیوز)ی بۆ #كەمپینی_دژە_چەواشە، بەئامانجی (بەرزكردنی ئاستی هوشیاری لە دژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناراست و نادروست لە هەرێمی كوردستان) كرد.



AM:11:16:23/11/2022




ئه‌م بابه‌ته 1152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌