لەگەڵ هیمداد



خۆشحاڵبووم بە دیداری هاورێی ئازیزم (هیمداد حەمید) و ئەو گفتوگۆ بە سوودەی نێوانمان دەربارەی دونیای راگەیاندنی كوردستانی و كارەكانی سەنتەری میترۆ.
هیمداد، بە دیدی رەخنەگرانە خۆی، باسی هەندێ لە كارو چالاكییەكانی سەنتەری میترۆی كرد، بێ ئەوەی بۆ لەحزەیەكیش هەست بە بێزاری بكەم، چونكە جدی بوون، هەڵقوڵاوی پاشخانێك بوون لە زانین و زانیاری دروست.
 وەك خەمخۆرییەك سەرنجی جدی هەبوو بۆ باشتركردنی ئەم دۆخەی میدیای كوردستانی پێدا تێپەڕ دەبێت، ئینجا میترۆ بە هاوكاری رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لەم قۆناغەدا بۆ گەشەپێدان و دروستكردنی هۆشیاری پلانی چۆنی هەبێت؟.
خۆشحاڵبووم بە گوێگرتن لە سەرنج و شیكارییەكانی گەنجێكی سەركەوتوو، كە میدیاوە بەرەو كاری ریكلام هەنگاوی سەركەوتوانەی نا، كۆمپانیای (سولی میدیای) ی دامەزراند و ئێستا لە ئاستێكی بەرزی هونەریدایە.
سوپاس بۆ پشتیوانیت، بۆ رەخنە و سەرنجەكانت.
رەحمان غەریب



AM:11:30:18/12/2022




ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌