خۆشحاڵبووین بە سەردانی (كاوە مەحمود) سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان




خۆشحاڵبووین بە سەردانی (كاوە مەحمود) سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان و گوێگرتن لە بۆچوونەكانی سەبارەت بە بارودۆخی گشتی .
باسمان هەندێ وێستگە كرد كە چۆن راگەیاندنەكان بە چەواشەكارییەكانیان بە زانیاری سیاسی ئاراستەكراوو ناڕاست خزمەتیان بە قوڵكردنەوەی ململانێی ناڕەوای سیاسی كردوە، هەروەها هاندانی توندوتیژی، ناوزڕاندن دەدەن و سوكایەتی بە چالاكوانان و كچانی میدیاكارو هونەرمەندو داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ دەكەن.

تیشكمان خستە سەر كەمپینەكەمان بۆ (بەرزكردنی ئاستی هوشیاری لە دژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناراست و نادروست لە هەرێمی كوردستان)، بە ئامانجی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری گشتیی.

سوپاس بۆ پشتیوانیكردنی بەردەوامی لە چالاكییەكانی سەنتەر میترۆ و پشتیوانكردنی هەڵمەتەكەمان دژ بە چەواشەكاری.



AM:10:28:29/12/2022




ئه‌م بابه‌ته 596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌