ميترو,شار
سه‌نته‌رى میترۆ ئاشكرایده‌كات، هەرێمی کوردستان زۆنێکی لەبارنییە بۆ کاری ڕۆژنامەوانی، ده‌شڵێت:"دەزگا ئەمنی‌و هێزی نەناسراو، زۆرترین هێرشیانکردۆتەسەر ڕۆژنامەنوسان"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "پارێزه‌رانى یاسا له‌ئه‌ركه‌كانیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و زه‌برو زه‌نگى هێزه ئه‌منیه‌كانیش یاساى ڕۆژنامه‌گه‌رى په‌كده‌خات، چونكه له‌ساڵى ڕابردودا 431 پێشێلكارى به‌رامبه‌ر به301 ڕۆژنامه‌نوس‌و دامه‌زراوه‌ى میدیایی له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدراوه".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه هه‌وراز ئه‌حمه‌د په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی ساڵی 2022ى ئاشكراكرد‌و ده‌ڵێت:" پارێزەرانی یاسا لەئەرکەکانیان هەڵدەگەڕێنەوەو زەبروزەنگی هێزە ئەمنییەکانیش، یاسای ڕۆژنامەگەری پەکدەخات".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "هەرێمی کوردستان هێشتا زۆنێکی ئارام نییە بۆ کاری ڕۆژنامەنوسی‌و ڕۆژنامەنوس لەسەر پیشەکەی، ڕوبەڕوی کوشتن‌و لێدان‌و گرتن‌و بێسەروشوێنکردن دەبێتەوە".
سه‌نته‌رى میترۆ ڕه‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتى حوكمڕانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێت‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پاش 32 ساڵ لەحوکمڕانی هاوبەشی دوو هێزە سەرەکییە کوردییەکە، پارتی‌و یەکێتی، ڕۆژنامەنوسان لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان‌و ڕوماڵی ڕوداوەکاندا، پەلامار دەدرێن‌و پێشێلکاریی جۆراوجۆریان بەرامبەر دەکرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە بەرپرسانی هەرێمەکە، بەردەوام وەک شانازییەک باس لەڕەخساندنی کەشوهەوای ئازادی کاری میدیایی دەکەن".
له‌و ڕاپۆرتەدا كه سه‌نته‌رى میترۆ ئاشكرایكرد، سەدان پێشێلکاری جۆراوجۆر بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان‌و دەزگا ڕاگەیاندنەکان تۆمارکراون، کە بەشی هەرەزۆری پێشێلکارییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان‌و هێزی چەکداری نەناسراوەوە ئەنجامدراون.
هه‌ر له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه، "431 پێشێلکاریی بەرامبەر بە 301 ڕۆژنامەنوس‌و دامەزراوەی میدیایی تۆمارکراون، بەجۆرێک، ڕێگری‌کردن 195 حاڵەت، زەوتکردن‌و شکاندنی کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی 68 حاڵەت، هێرش‌و هەڕەشەو سوکایەتی 46 حاڵەت، دەستبەسەرکردن بەبێ بڕیاری دادگا 64 حاڵەت، دەستگیرکردن بەبڕیاری دادگا چوار حاڵەت، لێدان‌و برینداربون 26 حاڵەت، داخستنی نوسینگەی کەناڵ یه‌ك حاڵەت، هێرشی موشەکی دوو حاڵەت، هەڵکوتانەسەر ماڵی ڕۆژنامەنوس سێ حاڵەت، هێرشی ئەلیکترۆنی شه‌ش حاڵەت‌و پڕکردنەوەی بەڵێننامە 16 حاڵەت".
باسى هێزه ئه‌منیه‌كان له‌ڕاپۆرته‌كه‌ى سه‌نته‌رى میترۆدا به‌وردى ئاماژه‌ى پێكراوه‌و ئه‌وه ڕونكراوه‌ته‌وه، "لەساڵی 2022 ڕەفتاری هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر تیمەکانی ڕاگەیاندن، لەکاتی ڕوماڵکردنی ڕوداوەکاندا، گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتوەو زۆربەی ئەو ڕوداوانەی کە بەهای هەواڵیان هەیە، ئاستەنگیان بۆ ڕۆژنامەنوسان دروستکردوە تا ڕوماڵەکانیان ئەنجامنەدەن".
له‌و ڕوه‌شه‌وه میترۆ ده‌ڵێت:"دەستبەسەرکردن بەبێ فەرمانی دادگا، توندوتیژیى‌و شەقوەشاندن، پەلاماردانی تیمەکانی ڕاگەیاندن‌و توندکردنیان لەبنکەکانی هێشتنەوەی پۆلیس‌و زیندانى ئاسایش، هەڕەشەکردن‌و تۆقاندن، جیاکاریی‌و پێنەدانی زانیاریی، تەنانەت هەندێ ڕۆژنامەنوس بەر لەچونی بۆ ڕوماڵی خۆپیشاندان لەبەردەم ماڵەکەیدا دەستبەسەرکراون، لەهەرە زەقترین ئەو پێشێلکاریانەی دەزگا ئەمنی‌و چەکدارییە جۆراوجۆرەکانن کە بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان لەناوچە جیاوازەکانی هەرێم ئەنجامیانداوە".
میترۆ ئاماژەی بۆ به‌وه‌شکردوە، "تیمەکانی میدیایی هەرێمی کوردستان، لەناو باخچەو تەرمیناڵ، لەبەردەم زانکۆ‌و چێشتخانەو نەخۆشخانە، لەبەردەم بانک‌و کۆمپانیا، لەیاریگه، لەبەردم ماڵ‌و ئۆفیسی ڕۆژنامەنوسان، لەبازاڕی میللی‌و چایخانە، لەبەرەم قوتابخانە، پزیشکی دادوەری، یان سوکایەتیان پێکراوە یان دەستبەسەرکراون یان کەلوپەلەکانیان لێ زەوتکراوە، ئەوەتا لەباشترین حاڵەتدا وێنەی ناو کامێراکانیان پێ سڕیونەتەوەو بەزەبرى هێزو لەژێر فشارى هەڕەشەو گوڕەشە لەشوێنی ڕوداوەکان دورخراونەتەوە".
میترۆ زانیارییه‌كى دیكه‌ى ئاشكراكردوه، کە ڕۆژنامەنوسان بۆ ڕوماڵکردن، ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەسەر بۆرمانەکان، یان یاری وه‌رزشی، لەگردبونەوەو خۆپشاندانی مامۆستایان، خوێندکاران، خانەنشینان، دانیشتوانی گەڕەکە بێ خزمەتگوزاریه‌کان، تەنانەت "کۆنفرانسی لیژنەی بینینی شەرعیى مانگ" جیاکاریی یان ڕێگرییان لێکراوەو وێنەکانیان پێسڕدراوەتەوە.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاپۆرتەکەی میترۆدا ئه‌وه‌ش هاتوه، "هێزەکانی ئاسایش، دژەتیرۆر، پێشمەرگە، پاسەوانی کۆمپانیاکان، هێزی نەناسراو، تەنانەت هاوڵاتی ئاسایی هێرشییانکردۆتەسەر تیمی ڕاگەیاندنەکان‌و ڕێگریی یان کۆسپ‌و ئاستەنگییان بۆ دروستکردون، هەر لەبەر ئەوەشە کە میترۆ لەڕاپۆرتی ساڵی 2022دا پێشێلکارییەکانیانی تۆماركردوه".
لەکاتێکدا 15 ساڵە یاسای کاری ڕۆژنامەنوسی لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرکراوە، بەڵام وه‌ك میترۆ ده‌ڵێت:"هێشتا یاساکە لەزۆربەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان پێشێلکاریی بەرامبەر دەکرێت‌و لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە وەکخۆی جێبەجێناکرێت، ساڵی 2022، وەک ساڵانی پێشوتر لەزۆرینەی کێشەکانی نێوان حکومەت‌و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، هاوڵاتیان‌و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، یاسای ڕۆژنامەگەری پێشێلکراوەو نەکراوە بەسەنگى مەحەک".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئەڵبەتە لەبری یاسای ڕۆژنامەگەری پەنا بۆ بڕیار‌و ڕێنمایی وەزارەتی ڕۆشنبیریی‌و بەندەکانی یاسای سزادانی عێراقی براوە".
میترۆ له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌و له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌یدا باسى له‌وه‌كرد، "پێشێلکردنی یاساکەو ڕەفتاری دژ بەپره‌نسیپەکانی دیموکراسییەت‌و مافی مرۆڤ، وایکردوە کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری ئازادی ڕادەربڕین‌و ڕۆژنامەگەری، ڕەخنە لەئەدای دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان بگرن‌و داوایان لێبکەن کە پێشێلکارییەکانى لەمەڕ مافی ئازادی ڕادەربڕین بوەستێنن".
سه‌باره‌ت به‌ڕاپۆتە نێودەوڵەتییەکانیش میترۆ ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، "ڕێکخراوەکانی پەیامنێرانی بێ‌سنور، کۆمیتەری بەرگری لەڕۆژنامەنوسانی جیهان (CPJ)و ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، لەڕاپۆرتەکانی ساڵی 2022یاندا، جەخت لەخراپی ژینگەی کاری ڕۆژنامەنوسی لەهەرێم‌و عێراق دەکەنەوەو داواش لەدەسەڵاتدارانی هەرێم‌و عێراق دەکەن کە کۆتایی بەو زەبرو زەنگانەی سەر ڕۆژنامەنوسان بهێنن"