راپۆرتی ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان / 2022
پارێزه‌رانی یاسا له ئه‌ركه‌كانیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه
زه‌بوزه‌نگی هێزه ئه‌منییه‌كان، یاسای رۆژنامه‌گه‌ری په‌كده‌خات
431 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به 301 روَژنامه‌نوس و دامه‌زراوه‌ی میدیایی، كه بریتیبوون له:
رێگری: 195
زه‌وتكردن و شكاندنی كه‌لوپه‌لی روَژنامه‌وانی: 68
هێرش، هه‌ڕه‌شه و سوكایه‌تی: 46
ده‌ستبه‌سه‌ركردن به بێ بڕیاری دادگا: 64
ده‌ستگیركردن به بڕیاری دادگا: 4
لێدان وبرینداربوون: 26
داخستنی نوسینگه‌ی كه‌ناڵ: 1
هێرشی موشه‌كی: 2
هه‌ڵكوتانه سه‌رماڵی روَژنامه‌نوس : 3
هێرشی ئه‌لیكتروَنی: 6
پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه: 16
له ساڵی 2022، ره‌فتاری هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر تیمه‌كانی راگه‌یاندن ، له‌كاتی روماڵكردنی رووداوه‌كاندا، گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، زۆربه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی كه به‌های هه‌واڵیان هه‌یه، ئاسته‌نگیان بۆ رۆژنامه‌نوسان دروستكردوه تا ڕوماڵه‌كانیان ئه‌نجام نه‌ده‌ن .
ده‌ستبه‌سه‌ركردن به بێ فه‌رمانی دادگا، توندوتیژی و شه‌قوه‌شاندن، په‌لاماردانی تیمه‌كانی راگه‌یاندن و توندكردنیان له بنكه‌كانی هێشتنه‌وه‌ی پۆلیس و زیندانی ئاسایش، هه‌ره‌شه‌كردن و تۆقاندن، جیاكاری و پێنه‌دانی زانیاری ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ رۆژنامه‌نوس به‌ر له چوونی بۆ روماڵی خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرا.
تیمه‌كانی میدیای هه‌رێمی كوردستان، له‌ناو باخچه و ته‌رمیناڵ، له‌به‌رده‌م زانكۆ و چێشتخانه‌و نه‌خۆشخانه ، له به‌رده‌م بانك و كۆمپانیا، له یاریگا، له‌ربه‌ردم ماڵ و ئۆفیسی رۆژنامه‌نوسان، له بازاڕی میللی و چایخانه، له به‌ره‌م قوتابخانه، پزیشكی دادوه‌ری، یان سوكایه‌تیان پێكراوه یان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون یان كه‌لوپه‌له‌كانیان لێزه‌وتكراوه ، ئه‌وه‌تا له باشترین حاڵه‌تدا وَینه‌ی ناو كامێراكانیان پێ سڕیونه‌ته‌وه و، به‌زه‌بری هێزو له‌ژێر فشاری هه‌ره‌شه‌و گوڕه‌شه له شوێنی رووداوه‌كان دورخراونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌نووسه‌كان بۆ روماڵكردن، ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر بۆردومانه‌كان، یان یاری وه‌رزشی، له‌گردبونه‌وه و خۆپشاندانی مامۆستایان، خوێندكاران، خانه‌نشینان، دانیشتوانی گه‌ره‌كه بێخزه‌مه‌تگوزاریییه‌كان، ته‌نانه‌ت "كۆنفرانسی لیژنه‌ی بینینی شه‌رعیی مانگ" جیاكاری یان رێگر ییان لێكراوه‌و ، وێنه‌كانیان پێ سڕراوه‌ته‌وه .
هێزه‌كانی ئاسایش، دژه تیرۆر، پێشمه‌رگه، پاسه‌وانی كۆمپانیاكان، هێزی نه‌ناسراو، ته‌نانه‌ت هاولاَتی ئاسایی هێرشییان كردۆته سه‌ر تیمی راگه‌یاندنه‌كان و ڕێگری یان كۆسپ و ئاسته‌نگییان بۆ دروستكردون، ئه‌ڵبه‌ته هه‌ر بۆیه له‌م راپۆته‌ماندا پێشێڵكارییه‌كانیان تۆمارده‌كه‌ین .
ساڵی 2022، وه‌ك سالاَنی پێشووتر له زۆرینه‌ی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌ت و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، هاولاَتیان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری پێشێلكراوه‌و ، نه‌كراوه به سه‌نگی مه‌حه‌ك. ئه‌ڵبه‌ته له بری یاسای رۆژنامه‌گه‌ری په‌نا بۆ بڕیار‌و رێنمایی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و به‌نده‌كانی یاسای سزادانی عێراقی براوه .
ره‌فتاری دژ به پرنسیپه‌كانی دیموكراسییه‌ت و مافی مرۆڤ ، وایكردوه كه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌گه‌ری ، ره‌خنه له ئه‌دای ده‌سه‌لاَتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بگرن و، پێشێلكارییه‌كانی له مه‌ڕ مافی ئازادی راده‌ربڕین، بوه‌ستێنن .
راپۆته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چی ده‌ڵێن
به پێی راپۆرتی رێكخراوی "په‌یامنێرانی بێ‌سنوور" كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی له فه‌ره‌نسایه ، سه‌باره‌ت به خراپی ژینگه‌ی كاری رۆژنامه‌گه‌ری، بۆ ساڵی 2022 ، له كۆی 180 ولاَت عێراق له ریزبه‌ندی 172 هه‌مین دا بووه ، به‌مه‌ش له 10 خراپترین ولاَتی جیهانه له ئاست به‌رێوه چونی كاری رۆژنامه‌نووسان و ئازادی كاركردنیان. ئه‌ڵبه‌ته به‌به‌راورد به ساڵی 2021 عێراق 9 پله پاشه‌كشێی كردووه .
په‌یامنێرانی بێ‌سنور ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا هیچ رۆژنامه‌نوسێك له‌عێراق نه‌كوژراوه، به‌لاَم له‌راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ زیندانیكردنی پێنج رۆژنامه‌نوسی له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه ، كه زیندانیكراوانی بادینانن و هێشتا له‌زینداندان و ئازاد نه‌كراو.
له راپۆرته‌كه‌ی" په‌یامنێرانی بێ‌سنور"دا هاتووه، له‌نێوان تیرۆر‌و ناسه‌قامگیری سیاسیی‌و خۆپیشاندانه‌كاندا، رۆژنامه‌نوسان له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه روبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی لاوازی ده‌وڵه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانییه‌تی كه ناتوانن رۆڵی خۆیان له پاراستنی رۆژنامه‌نوسان بگێڕن.
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ، له خولی (68) هه‌مینی خۆیدا له ساڵی (2013)، به پشت به‌ستن به بڕیاری (68/163) ، رۆژی دووی تشرینی دووه‌می هه‌موو ساڵێكی ده‌ستنیشان كرد به رۆژی جیهانی به‌رگرتن له ده‌ربازبوون له سزای ئه‌و تاوانانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و بڕیاره داوا له ولاَتانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات رێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر بۆ به‌رگرتن له ده‌ربازبوون له سزا .
بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژی و كاری توندوتیژییانه ده‌كات كه دژی رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ئاژانسه‌كانی راگه‌یاندن ئه‌نجام ده‌درێن، داواش له وڵاتانی ئه‌ندام ده‌كات، ته‌واوی هه‌وڵ و توانای خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ به‌رگرتن له توندوتیژی دژی رۆژنامه‌نووسان و كۆتایی هێنان به دیارده‌ی ده‌رباز بوون له سزا ی یاسا و فه‌راهه‌مكردنی زه‌مینه‌ی لێپرسینه‌وه و راپێچكردنی ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
سێ رۆژنامه‌نووسه حوكمدراوه‌كه‌ی ناو زیندان
كۆمیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نوووسان CPJ له راپۆرتی ساڵی 2022 ی خۆیدا ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی زیندانیكراو، له‌و به‌شه‌ی په‌یوه‌ندیداره به زیندانیكردن له عێراق رێكخراوه‌كه ده‌لێت" له عێراقیش هه‌ر سێ ڕۆژنامه‌نووسه ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی ئه‌مساڵ له كوردستانی عێراق زیندانی كراون"
كۆمیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نوووسان CPJ له تازه‌ترین راپۆرتی خۆیدا ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی زیندانیكراو له سه‌رانسه‌ری جیهان كه له 14ی كانونی یه‌كه‌می 2022 بلاَویكرده‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ساڵی 2022 ساڵێكی پڕ له ململانێ و سه‌ركوتكردن بوو، سه‌ركرده تاكڕه‌و و ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان تاوانه‌كانیان دژی ڕۆژنامه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆ دوو هێنده كرده‌وه، دڕنده‌یی زیاتریان ئه‌نجام داوه به مه‌به‌ستی دامركاندنه‌وه و كپكردنی ده‌نگه ناڕازییه‌كان و لاوازكردنی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری .
سه‌رژمێری ساڵانه‌ی زیندانیانی تایبه‌ت به لیژنه‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌ریخستووه كه 363 رۆژنامه‌نوس ئازادییان لێ زه‌وت كراوه ، ئه‌وه‌ش ئاستێكی به‌رزی نوێی جیهانییه كه به ڕێژه‌ی 20% ی ژماره‌ی پێوانه‌یی ساڵی ڕابردووی تێپه‌ڕاندووه، كه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی دیاری تاریكه و بۆ خراپبوونی دۆخی میدیایی.
هیومان رایتس وۆچ چی وت؟
له‌سه‌ره‌تای كانونی یه‌كه‌می 2022، ڕاپۆرتی سالاَنه‌ی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ، ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی عیراق و هه‌رێم ، باسی له‌وه‌كردوه كه "حكومه‌تی هه‌رێم له رێگه‌ی دادگاییكردنی رۆژنامه‌نوس و چالاكوانانه‌وه په‌یامێكی ناراسته‌وخۆو بێده‌نگ ئاراسته‌ی هه‌موو رۆژنامه‌نووس و چالاكوانێك ده‌كات : هه‌ركه‌س ره‌خنه بگرێت ئه‌وه چاره‌نووسی ده‌بێت .
له راپۆرته‌كه‌دا، به‌شێكی تایبه‌تی بۆ ره‌وشی مافه‌كانی رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كردووه، تیایدا هاتووه، " به‌هۆكاری نووسینه‌كانیانه‌وه ، حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین دۆسیه‌ی له دژی ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رۆژنامه‌نوس له دادگا جوڵاندووه"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ، دادگای كه‌تنی پارێزگای هه‌ولێر سزای شه‌ش ساڵ زیندانی كردنی به‌سه‌ر سێ رۆژنامه‌نوس و چالاكواندا سه‌پاندووه ، جگه له‌وه‌ی دادگاییكردنه‌كانیان به‌ده‌ر نه‌بووه له نادادپه‌روه‌ری و ده‌ستوه‌ردانی سیاسی له‌لایه‌ن به‌رپرسه بالاَكانه‌وه، هاوكات، دادگا ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه له ژێر فشار و ئه‌شكه‌نجه‌دا لێدوان له راگیراوه‌كان وه‌رگیرابێت.
به‌لقیس والی توێژه‌ر له به‌شی قه‌یرانه‌كان له رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "جێگه‌ی نیگه‌رانییه ده‌سه‌لاَتی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر را ده‌ربڕین خه‌ڵكی ده‌داته دادگا، له‌كاتێكدا ده‌بوو حكومه‌ت پارێزه‌ریان بێت"
ده‌شڵێت، به‌م دادگایی كردنه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به بێده‌نگی په‌یامێكیان دایه هه‌موو رۆژنامه‌نوس و چالاكوانێك: كه هه‌ركه‌س ره‌خنه بگرێت ئه‌وه چاره‌نوسی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له كۆتایی ئابی 2022 رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێكی تری له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی (شه‌شی ئاب) بڵاوكرده‌وه، باس له‌وه‌ده‌كات، ده‌ستگیركردنی چالاكوان و رۆژنانه‌نووس و كه‌سایه‌تییه‌كان سته‌مێكه دژ به دانیشتووانی هه‌رێم ده‌كرێت.
له‌راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ دا هاتووه: هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق ، ده‌یان رۆژنامه‌نووس و چالاكوان و كه‌سایه‌تی سیاسیی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی 6ی ئابی 2022وه ده‌ستگیركردووه .
له‌وباره‌یه‌وه ئاده‌م كوگل جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت: به‌كارهێنانی توندوتیژی و ده‌ستگیركردنی چالاكوان و رۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تییه سیاسیی و هاوڵاتیان سته‌مێكه دژ به دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت .
هه‌روه‌ها سه‌رزه‌نشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، داواده‌كات : باشترین كار كه بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی توڕه‌یی خه‌ڵك ، رێزگرتنه له مافه‌كانیان وپه‌یره‌وكردنی بنه‌ماكانی ئازادی و ڕێگه‌دان به ده‌ربڕینی ڕای ئازاد و ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتییانه و گه‌یاندنی داواكارییه ره‌واكانیان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیاندا.
ئه‌وه‌تا جه‌ختده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ : "له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ده‌زگا میدیاییه سه‌ربه‌خۆكان و رۆژنامه‌نووسانی سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێمی كوردستانی عیراق رووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه و به ئامانج گیراون .
باس له‌وه‌شده‌كات وده‌ڵێ : ده‌سه‌لاَتدارانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك به‌ندی یاساییان دژ به ڕه‌خنه‌گران و رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی سیاسی و ده‌نگه ناڕازییه‌كان نزیك له ناوزڕاندن به‌كارهێنن .
بۆردوومان و هێرشی درۆنه‌كان
هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، هێرشی درۆنی و بۆردوومانه‌كانی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌ترسی تازه‌ن بۆ سه‌ر ژیانی رۆژنامه‌نووسان و رێگرتن له‌ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر تیمه‌كانی راگه‌یاندن و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانیان.
دیارترینیان له له رێكه‌وتی 28ی ئه‌یلول ، له كاتی بۆردوومانی هێزی پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌ی (پردێ) په‌یامنێری كوردستان 24 (سۆران كامه‌ران ) به سه‌ختی برینداربوو، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه باری ته‌ندروسی ناجێگیرو باش نه‌بوو .
به پێی چاودێری سه‌نته‌ری میترۆ كه له پێشێلكارییه‌كان ئاماژه‌مان پێكردوون ، له‌كاتی ئه‌و رووداوانه دا ، تیمه‌كانی راگه‌یاندن، رێگریان لێكراوه، یان ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نووسییاندا گیراوه.
نه‌ك ته‌نها له شوێنی بۆردوومان و ته‌قینه‌وه‌كان رێگری له تیمی كه‌ناڵه‌كان كراوه به‌ڵكوو، له زۆر بۆنه‌ی له‌و جۆره ، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ر ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌یان له‌و تیمانه گرتوه‌و ئاسته‌نگیان بۆ دروستكردوون نه‌یانهێشتووه زانیاری له‌سه‌ر قوربانییه‌كان كۆبكه‌نه‌وه.
له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆ، هێرشكراوه‌ته سه‌ر تیمه‌كانی راگه‌یاندن ، به لێدان، قسه‌ی نزم و جوێندان وسوكایه‌تی پێكردن ، په‌خشیان پێ راگرتوون و دورخراونه‌ته‌وه.
گه‌ر پاساوی هێزه ئه‌منییه‌كان له رێگرییه‌كانیان له شوێنی ته‌قینه‌وه‌و و بۆردومانه‌كان پاراستنی راگه‌یاند كرابێت ، ئه‌ی به پاساوی چییه‌وه ، له ناو جه‌رگه‌ی شاره‌كان و له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كاندا رێگرییان لێده‌كه‌ن و توندویژی به‌رامبه‌ر ئه‌و تیمانه به‌كارده‌هێنن؟
به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م له مادده‌ی حه‌وته‌می یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان ، "رۆژنامه‌نوس مافی ئاماده‌بونی له كۆنگره و چالاكییه گشتییه‌كاندا هه‌یه"، به‌هه‌مان شێوه له بڕگه‌ی دوه‌می مادده‌ی دووه‌می هه‌مان یاسادا هاتووه "رۆژنامه‌نوس بۆی هه‌یه له سه‌رچاوه جیاوازه‌كانه‌وه هه‌ر زانیارییه‌ك كه بایه‌خی بۆ هاوڵاتیان هه‌بێ و په‌یوه‌ندییان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه بێ به‌ده‌ستبێنێ به‌پێی یاسا".
كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سزای رۆژنامه‌وس و چالاكوانی بادینان
سه‌نته‌ری میترۆ له سه‌ره‌تای ده‌ركردنی بڕیاری دادگای هه‌ولێر به سزای چالاكوان و رۆژنامه‌نووسه‌كانی بادینان هه‌ڵوێستی روون بوو ، كه به پێچه‌وانه‌ی ویست و داخوازی زۆرێك له رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و چاودێرانی پرۆسه‌ی دیموكراسی له كوردستان بوو، داواشی كرد: سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كاربهێنێت به ده‌ركردنی بڕیاری لێبوردنی تایبه‌تیان بۆ ده‌ركات .
رۆژی سێشه‌ممه 2021/02/16 دادگای هه‌ولێر پێنج راگیراوی پارێزگای دهۆكی به تۆمه‌تی "تێكدانی ئاسایشی نیشتمانیی كوردستان" به شه‌ش ساڵ زیندانی سزا دا. ئه‌و راگیراوانه‌ش بریتیبوون له: شێروان شێروانی، مه‌لا شڤان سه‌عید به‌رۆشكی، ئه‌یاس كه‌ره‌م په‌رچی، هاریوان عیسا و گوهدار محه‌ممه‌دئه‌مین.
له دیدارمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختمانكرده‌وه "گه‌ر بڕیاری كۆتایی دادگای پێداچوونه‌وه هاوته‌ریبی بریاری دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر بێت، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كار بهێنێت و لێبوردنی تایبه‌تیان بۆ ده‌ربكات"
له شوباتی 2022 به مه‌رسوومی (نێچیرڤان بارزانی)، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، به ڕێژه‌ی 60%ی سزای حوكمدراوانی بادینان كه‌مكرایه‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ پێشوازی له ده‌ركردنی مه‌رسوومه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌رچه‌نده خواستی ئێمه ده‌ركردنی لێخۆشبوو‌ن بوو بۆ سزادراوان.
(ئومێد به‌رۆشكی)، یه‌كێك بوو له حوكمدراوان ، دوای مانه‌وه‌ی ساڵێك و حه‌وت مانگ له زیندان، ئازادكرا.(به‌ده‌ل به‌رواری) یش دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی له 20ی تشرینی یه‌كه‌م، ئازادكرا.
له ناوه‌راستی كانونی یه‌كه‌میش، هه‌ریه‌ك له (یوسف شه‌ریف ئیبراهیم، له‌دایكبووی 2001، مه‌حموود ناجی سدیق، له‌دایكبووی 1996، كۆڤان تارق جبرائیل، له‌دایكبووی 1996، ئه‌مجه‌د یوسف مسته‌فا، له‌دایكبووی 1989، نێچیرڤان به‌دیع حاجی، له‌دایكبووی 1993 ) ئازادكران.
هێرشی ئه‌لیكترۆنی
پێشكه‌وتنی هۆیه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، كاریگه‌ری تۆڕه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان، كه‌شێكی خوڵقاندوه چیتر هاوڵاتی دیلی زانیاریی فه‌رمی نه‌بێت، بۆیه گه‌نده‌ڵكارانی سیستمی سیاسی نادیموكرات و چه‌وسێنه‌ر، هێرشی ئه‌لیكترۆنی وه‌ك چه‌كێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر میدیای ئازاد به‌كارده‌هێنن.
له18ی ته‌مووزدا، دامه‌زراوه‌ی میدیای دیپلۆماتیك رایگه‌یاند "هێرشێكی ئه‌لكترۆنی گه‌وره و مه‌ترسیدار كراوه‌ته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین له فه‌یسبوك و چه‌ندین پۆستی نه‌شیاوی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه به ئامانجی سوتاندن و سڕینه‌ه‌ی لاپه‌ڕه‌كه،جگه له‌وه‌ش هه‌موو پۆسته‌كان له وێنه و گرافیك و تێكست و ڤیدیۆ له ساڵی ٢٠٢٢ سڕاونه‌ته‌وه"
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه له رێگه‌ی هێرشی ئه‌لیكترۆنی پێگه و لاپه‌ڕه‌ی میدیاكانی سه‌ر تۆری ئینته‌رنێت یان تیڤییه‌كان، بكرێنه ئامانج ، به‌رده‌وامیش ته‌وقیتی هێرشه‌كان هاوكات بوون له‌گه‌ڵ بلاَوكراوه‌ی ناوه‌رۆكێكی كاریگه‌ری تایبه‌ت به‌گه‌نده‌ڵی .
له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا به زه‌قی هێرشی ئه‌لیكترۆنی كرایه سه‌ر چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن وه‌ك دیپلوَماتیك ، كه‌ده‌زگایه‌كی میدیاییه و رۆڵی هه‌بووه له بلاَوكردنه‌وه‌ی زانیاری له رێگه‌ی راپۆرتی بنكوڵكاری ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، به‌شێكی زۆری راپۆرته‌كانی ئاشكرا كردنی گه‌نده‌ڵییه له كاروباری حكومه‌ت و پارتی سیاسی و به‌رپرسانی ده‌ستڕۆشتوی هه‌رێم.
له ناوه‌ڕاستی ئایار، سه‌نته‌ری میترۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن كه زه‌ره‌رمه‌ند بوون له‌و هێرشانه له‌وانه‌ش (بوار نیوز، دره‌ومیدیا، رادیۆی ده‌نگ، هاولاَتی، دیپلۆماتیك، ده‌زگای ستاندارد، په‌ره‌گراف،) به به‌شداری رۆژنامه‌نووسان كه‌مال چۆمانی، دڵشاد ئه‌نوه‌ر، لقی سلێمانی سه‌ندیكا، كاروخ ره‌سوڵ، فه‌رمان ره‌شاد به‌یاننامه‌یه‌ك دژ به‌م هێرشانه بلاَوكرایه‌وه .
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا جه‌ختمان له گه‌لاَڵه‌كردن وپه‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی میدیایی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ده‌ره‌وه له نێوان دامه‌زراوه‌كان كرده‌وه و، هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی فشاره ئه‌لكترۆنیه‌كان به شێوه‌ی گروپیی ده‌سته‌جه‌معی و راسته‌وخۆ له‌رێگه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووك و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها ئاگاداركردنه‌وه‌ی كونسوڵ، نێرده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، له‌باره‌ی ره‌وشی میدیا و گوشاره‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه میدیاییه‌كان.
ئامانج له‌و هێرشه و ئه‌وانه‌ی هاوشێوه‌ن، په‌رده‌پۆشكردنی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی و مانه‌وه‌یان له تاریكی‌دا و شاردنه‌وه‌یان له رای گشتی.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌كه په‌كبخرێت و به‌كاهێنه‌رانی ریسوا بكرێن، ده‌بێت میدیاكارانی ئازاد سووربن له‌سه‌ر له بلاَوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كانیان و ئاشكرا كردنی فایلی ره‌شی گه‌نده‌ڵكاران و رێكخراوه ناوخۆ‌و بیانییه‌كان هاوكاری پێگه ئه‌لیكترۆنییه سه‌ربه‌خۆكان بكه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ریی و ئاسایشی دیجیتاڵی پێگه‌كانیان.
كه‌یسی تیمی رۆژنامه‌وانی بوار
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌نوسان درێژ خایان یاخود بۆ چه‌ند كاتژمێرێك به بێ فه‌رمانی دادوه‌ر، به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردن و زیندانیكردنانه‌ن له‌لای سه‌نته‌ری میترۆ تۆماركراون .
ده‌ستگیركردنی هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس (سه‌رتیپ وه‌یسی قه‌شقه‌یی)، سه‌رنووسه‌ری ده‌زگای میدیای بوار و (ئیبراهیم عه‌لی)، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینی ده‌زگاكه، له (9 بۆ 15ی تشرینی یه‌كه‌م) له ئاسایشی سلێمانی، سه‌رله‌نوێ ئه‌و پرسیاره‌ی له ناوه‌ندی میدیای دروستكرده‌وه، ئه‌ی گوایه یاسای رۆژنامه‌گه‌ریمان بۆ چییه؟
وه‌فدی هاوبه‌شی سه‌نته‌ری میترۆ و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان رۆژێك دوای ده‌ستگیركردنیان، دوو رۆژنامه‌نوسه ده‌ستگیركراوه‌كه‌یان له ئاسایشی سلێمانی بینی، به‌لاَم نه‌توانرا به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێن.
له‌و دیداره‌دا تێگه‌شتین، دوو رۆژنامه‌نووسه‌كه له لایه‌ن ده‌زگای دژه تیرۆر ده‌ستگیركراون، شه‌وێك له زیندانی ئه‌واندا بوون، پاشان گوازراونه‌ته‌وه بۆ سجنی ئاسایش و پلانه‌كه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی به‌ندكردنیان بوو .
ئه‌م دوو رۆژنامه‌نووسه فه‌رمانی ئاماده‌بوونیان له لایه‌ن دادگاوه پێنه‌گه‌یشتوه، كه تایبه‌تمه‌ندی پۆلیسه، لایه‌نی سكالاَكار كه دژه تیرۆره هه‌ستاون به ده‌ستگیركردنیان.
له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌ستگیراوه به سه‌ر مۆبایلی تایبه‌ت و كۆمپیوته‌رێكی ئه‌م دوو رۆژنامه‌نووسه، بۆ ئاشكراكردنی سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانیان، ئه‌مه له كاتێكدا كه به پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری " رۆژنامه‌نووس مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی ئاشكرا نه‌كات ته‌نها به بریاری دادوه‌ر نه‌بێت".
ده‌ستگرتن به سه‌ر ئامێری په‌یوه‌ندییه‌كان ته‌كنیكێكی نوێیه بۆ ئاشكراكردنی سه‌رچاوه‌ی زانیاری میدیاكاران.
ئه‌م دوو رۆژنامه‌نووسه به پێی یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان په‌ڕاویان بۆ كراوه‌ته‌وه، نه‌ك به گوێره‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری، ئامانجیش سه‌رباری توندكردنیانه له زیندان.
كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به بلاَوكردنه‌وه سروشتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بۆیه له ساڵی 2007 وه یاسای تایبه‌تی خۆی بۆ ده‌رچووه، به‌لاَم سه‌رباری یاساكه جارێ هێشتا كار به یاسای سزادانی عێراقی و یاسای تر له دادگاكانی هه‌رێم لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس ده‌كرێت.
خۆپیشاندانه‌كان، گه‌مارۆدانی زانیاری
له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌رباری ئه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كانیان گه‌مارۆ ده‌دا، ئه‌وه‌تا به‌ر له ده‌سپێكردنی خۆپیشاندان هه‌ڵیانده‌كوتایه سه‌ر ماڵی هه‌ندێ له رۆژنامه‌نووس و چالاكوانان.
هیچ پاساوێك نییه بۆ ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسان جگه له سووربوونی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ شكاندنی شكۆی یاساكانی په‌رله‌مان و پێشێلكردنی مافی راده‌ربڕین و ئازادی روماڵكردن له كاتی خۆپیشاندان و به‌ر له ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان .
ته‌نانه‌ت تا ئێستا له هیچ پرۆسه‌یه‌كی ده‌ستگیركردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نوس و چالاكوانان ، فه‌رمانی دادوه‌ر پیشان نه‌دراوه .
پاسوَردی مۆبایله‌كه‌ت چییه؟
كاتێك رۆژنامه‌نوسێك ده‌ستگیرده‌كرێت، وه‌ك ته‌كنیكێكی ئاسان بۆ ئاشكراكردنی سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كه‌ی ، یان ئه‌و ناوه‌رۆكه‌ی تۆماری كردوه، هه‌ندێ ئه‌فسه‌ر كه ده‌ستبه‌سه‌ر مۆبایلی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌دا ده‌گرن یه‌كسه‌ر داوای پاس ورده‌كه‌ی لێده‌كه‌ن .
ده‌ستگرتن به‌سه‌ر مۆبایلی رۆژنامه‌نووسان وه‌ك ده‌ستكه‌وتی گرنگ بۆ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی تۆمار ده‌كرێت ، كه هه‌موو رێزێكی یاسا‌و تایبه‌تمه‌ندی ئینسان پێشێل ده‌كات ، به زۆرداری و هه‌ره‌شه‌و هه‌ندێ جاریش زه‌بروزه‌نگ، پاسۆردی مۆبایله‌كانیان لێوه‌رده‌گرن.
ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشه‌وه ده‌ستبه‌سركراون و براون بۆ بنكه‌كانیان ، چیرۆكی ئه‌و جۆره له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر مۆبایل و ئاشكراكردنی پاسۆردی مۆبیله‌كانیان ده‌خه‌نه روو.
هه‌ندێ له بنكه‌كانی ئاسایش له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، به‌چاوی دوژمناكارانه ده‌ڕواننه كاری رۆژنامه‌گه‌ری، هۆكاری ئه‌م هه‌سته لای كارمه‌ندانی ئه‌و بنكانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه میدیاكاران، پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ناو خۆپیشاندان و ده‌ره‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
نمونه‌ی ئه‌و پێشیلكارییه زه‌قانه‌ش كه میدیاكان له سالاَنی رابردوو له دژ هێزه‌ئه‌منییه‌كان تۆماریان كردوه: وه‌ك ئه‌وه‌ی له دیمه‌نی خۆپیشاندانی مامۆستایانی (هه‌ولێر) تۆماركرا دوو ئاسایش به‌شه‌ق په‌لاماری مامۆستایه‌كی سه‌رسپی خۆپیشانده‌ر ده‌ده‌ن و ، ئه‌وه دیمه‌نه‌ی له خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی (سلێمانی) تۆماركرا "چه‌ند ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان خوێندكارێكیان گرتووه و لێی ده‌ده‌ن، كه‌سێكیش كه جلی مه‌ده‌نی له‌به‌ردایه، به شه‌ق ده‌كێشێت به سه‌ری خوێندكاره‌كه‌دا".
ئاشكراكردنی پێشێلكاری و رسواكردن و شكاندنی شكۆی مرۆیی مامۆستا‌و قوتابیان و توێژه‌كانی تریش له گۆره‌پانی خۆپیشاندانه‌كاندا ، وای له هێزه ئه‌منییه‌كان كردوه زوومی كامێرا‌و مۆبایل به مه‌ترسی بزانن ، بۆیه رێوشوێنی قه‌ده‌غه‌كردن و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نوانی تیمه‌كانی راگه‌یاندن وه‌ك دیارترین پێشیلكارییه‌كانی 2022كه له راپۆرتی پێشێلكاریدا ئاماژه‌یان پێكراوه .
ئیمزاكردنی به‌ڵێننامه به ده‌ستبه‌سه‌ركراوان
له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی خۆپیشاندانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس و چالاكوانه‌كانی ئه‌نجامده‌دا. له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه وه‌ك مه‌رجێك بۆ ئازادكردنییان داوای پركردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌یان لێكراوه و ئیمزایان كردووه .
هه‌ندێ شێوازی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان، زیاتر بۆ ترساندن و دورخستنه‌وه‌یان بووه له ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی زانیاری و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ.
ئه‌ڵبه‌ته یه‌كێك له شێوازه‌كان ، پێمۆركردنی " به‌ڵێننامه‌یه" به رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مافی مرۆڤ ، كه له خۆپیشاندانه‌كان ، یان ئه‌وانه‌ی ده‌چن له شوێنی بۆردومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و ئێرانه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن .
"به‌ڵێننامه"كان، كه رۆژنامه‌نووسان ئیمزایان له‌سه‌ر كردوه ، گوایه رۆژنامه‌نوووسه‌كه به‌ڵێنی داوه جارێكی تر ئه‌و كاره نه‌كات كه به هۆیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو ، نموونه وێنه‌گرتنی خۆپیشاندانه‌كان ، پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ، له به‌رامبه‌ر ئیمزاكردن له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێننامانه رۆژنامه‌نووسه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه ئازاد كراوه.
سه‌نته‌ری میترۆ له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا تیشكی خستۆته سه‌ردیارده‌ی پێپركردنه‌وه‌و مۆركردنی زۆره‌ملێی به‌ڵێننامه به رۆژنامه‌نووسان ، ئه‌وه‌تا ئه‌م كاره‌ی به نایاسایی وه‌سفكردووه‌و داوای ڕاگرتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی تۆقاندنی رۆژنامه‌نووسان له رێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێنامه‌ی نایاسایی كردووه .
وه‌رگرتنی "به‌ڵێننامه" به ئامانجی گۆڕینی بیروڕای نووسه‌ران و چالاكوانی سیاسی و به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ، له گه‌ڵ یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كناگرێته‌وه، پێچه‌وانه‌ی پرنسیپه‌كانی دیموكراسییه‌ت و مافی مرۆڤه و ده‌بێت كۆتایی پێبێت.
به هۆی دادگاییه‌كی عادیلانه گه‌نده‌ڵییه‌ك بوو به راستی
ساڵی 2012 گۆڤاری رایه‌ڵ كه شه‌هید كاوه گه‌رمیانی سه‌رنوسه‌ری بوو، راپۆرتێك له‌سه‌ر موڵكێك له‌سه‌ر شه‌قامی لیواكه‌ی كه‌لار بلاَوكرایه‌وه كه له لایه‌ن ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه " داگیركراوه" ئه‌ویش سكالاَی یاسایی دژ به ئاماده‌كاری راپۆرته‌كه رۆژنامه‌نوس ( دڵشاد ئه‌نوه‌ر)، تۆماركرد.
دوای شه‌هید بوونی كاوه گه‌رمیانی، دادگای كه‌تنی كه‌لار دۆسیه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تییه‌ی یه‌كلاكرده‌وه، ته‌نانه‌ت بڕی سێ ملیۆن دینار غه‌رامه كرا ، چونكه خاوه‌ن موڵكه‌كان ئاماده نه‌بوون بێنه دادگا شاهیدی بده‌ن داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵكه داگیركراوه‌كانیان بكه‌ن.
سكالاَكار به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو به تۆمه‌تی ناوزڕاندن سكاڵایه‌كی تری تۆمار كرد، داوای قه‌ره‌بووی دارایی كرد.
رێكه‌وتی 18ی كانونی یه‌كه‌م2022، سه‌رله‌نوێ دادگا دانیشتنێكی ئه‌نجامدا، ئه‌مجاره‌یان خاوه‌ن موڵكه داگیر كراوه‌كان ناچار كراون شاهێدی بده‌ن، وه‌كو خاوه‌ن موڵك و شاهید له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بوون.
دوای ئه‌وه‌ی دادوه‌ر سوێندانی یاسایی پێدان ، ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه موڵكه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تییه‌ی یه‌كێتی و برایه‌كییه‌وه داگیركراوه ، ته‌واوی زانیاریه‌كانی ناو راپۆرته‌كه‌ی (دڵشاد ئه‌نوه‌ر)راستن ، به‌لاَم به داخه‌وه‌و دادوه‌ر دۆسیه‌كه‌ی دواخست.
میترۆ پێشوازی له پرۆسه‌ی سه‌لماندنی راستییه‌كانی راپۆرته‌كه‌ی گۆڤاری رایه‌ڵ كرد ، له لایه‌ن دادگای كه‌لاره‌وه، ئه‌و راستییه نوێیه‌ی دۆسییه‌كه سه‌لمێنه‌را ، ئه‌و راستییه‌ی گه‌ر له دانیشتنه‌كانی پێشوودا وردتر ته‌ماشای دۆسیه‌كه‌یان بكردایه زووترحه‌قیقه‌ت بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌بوو"
كێ میلیشیای ئه‌لیكترۆنی چه‌ك ده‌كات؟
دوژمنانی ئازادی رۆژنامه‌نوسی ته‌نها به توندوتیژی جه‌سته‌یی رۆژنامه‌نوسانه‌وه نه‌وه‌ستاوون به‌ڵكو به‌رده‌وام سوپایه‌كی ئه‌لكترۆنی یه‌ده‌گیان بۆ هێرش‌و په‌لاماردانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی رۆژنامه‌نووسان ئاماده‌یه ، كێ ئه‌و سوپا به‌ره‌للاَیه چه‌ك ده‌كات؟
له سه‌ره‌تای ته‌مووز هه‌ندێ په‌یجی سه‌ر به سوپای به‌كرێگیراو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هێرشیان كرده سه‌ر كه‌سایه‌تی خاوه‌ن ئیمتیازی شارپرێس (كه‌مال ره‌ئوف)، ئه‌و هێرشانه هه‌م هه‌ره‌شه‌و هه‌م په‌لاماردانی كه‌سێتی رۆژنامه‌نوسه‌كه‌و ته‌نانه‌ت ده‌سته‌واژه‌ی ئاست نزمی كۆمه‌لاَیه‌تی به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌كارهات.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه هه‌ندێ نوسه‌رو رۆژنامه‌نووسی دیاری هه‌رێمی كوردستان، ناویان كه‌وتوه‌ته ناو تۆڕی ئه‌و په‌یجانه، سوپای به‌كرێگیراوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و عه‌شایه‌ری و حزبی له بۆنه وقۆناغی جیاجیادا هه‌ڵمه‌تی له‌كه‌دار كردنی به‌كارهێناوه، ماوه‌یه‌ك پشوویان داوه، پاشان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی هه‌مان درۆ‌و گوتاری رق وكینه‌و ناوزڕاندن .
هێرش و ناوزڕاندنی رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ له رێگه‌ی به‌ركاهێنانی سوپای به‌كرێگیراوی ئه‌لكترۆنی كه به پاره‌ی سیاسی بڕێوه‌ده‌چێت ، مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمه‌لاَیه‌تی.
ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له رێگه‌ی به‌كرێگیراوانیانه‌وه له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی رۆژنامه‌نوسانیان ده‌كرده ئامانج، مایه‌پووچبوونیان بۆ مایه‌وه ، نوسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ سوورتربوون له سه‌ر نوسینی ره‌خنه‌یی و كاری مه‌ده‌نی و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵكاران.
هه‌ڵمه‌تی دژه چه‌واشه
دیارده‌ی میدیای چه‌واشه‌كار و هه‌واڵی درۆ و زانیاری ساخته، بوون به‌مۆته‌كه به‌سه‌ر میدیای نوێ ، هاوكات هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر پیشه‌و ئازادی كاری رۆژنامه‌نووسی. مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه جۆراوجۆرن و تا دێت هاونیشتیمانییان كه‌متر متمانه به میدیا ده‌كه‌ن و پێیانوایه ڕاستییان پێ ناوترێت.
چه‌واشه‌كاران، ئه‌وانه‌ی بوون به مه‌كینه‌ی دروستكردنی زانیاری ناراست مه‌رامی تایبه‌تیی دوور له‌پره‌نسیپه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسییان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت به ده‌نگۆ و واته‌وات جێگه‌ی هه‌واڵ و زانیاری درووست بگرێته‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی (به‌رزكردنی ئاستی هوشیاری له دژی بڵاوكرنه‌وه‌ی زانیاری ناراست و نادروست له هه‌رێمی كوردستان)، كه به پاڵپشتی رێكخراوی (په‌یمانگای كۆماری نێوده‌وڵه‌تی ، (IRI)له ساڵی 2022 راهێنانی به (112) رۆژنامه‌نووس و (37) خوێندكاری زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان كردوه ، وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌ته‌كه، هه‌ر به‌شداربوویه‌ك له شوێنی كاره‌كه‌ی كارده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه، هاوكات بۆ هه‌مان مه‌به‌ست راهێنان به (35) وته‌بێژو به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه .
ئه‌گه‌رچی پێشكه‌وتنی هۆیه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كه‌شێكی خوڵقاندوه چیتر هاوڵاتی دیلی زانیاریی فه‌رمی نه‌بێت، به‌ڵام له‌غیابی نه‌بونی زانیاری فه‌رمی و به‌ڵگه‌دار، دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌هه‌رێمی كوردستان دروست بووه ، ئه‌ویش بلاوكردنه‌وه‌ی زانیاری بێسه‌رچاوه‌و نافه‌رمی و گه‌مه‌پێكراوه، هاوكات هاوڵاتی له‌وه‌رگره‌وه كردوو به دروستكه‌ری ڕوداو سه‌رچاوه‌ی زانیاری تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی زۆركات ڕای كه‌سی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی زانیاری وه‌رگیراوه.. كه ئه‌مانه‌ش خزمه‌ت به ڕۆژنامه‌نوسان و هاولاتیان و شاره‌زایان ناكه‌ن وه‌ك زانیاری دروست، تا بتوانن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و بڕیاری له‌سه‌ر بونیاد بنێن.
زانین مه‌رجێكی گرنگه بۆ حكومداری باش، په‌یوه‌ندی نێوان مافی زانین و دیموكراسییه‌ت له یه‌كدی جیانكرێنه‌وه، ده‌ستگه‌یشتن به‌زانیاری و بڵاوكردنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ئازاد، سیستمی دیموكراسی به‌هێز ده‌كات، هه‌روه‌ك به پێچه‌وانه‌شه‌وه نه‌بوونی زانیاری رێگه بۆ گه‌نده‌ڵی و چه‌واشه‌كاری و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای هه‌واڵی درۆ‌و بوختان و ناوزڕاندن خۆشده‌كات.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌ش بێت له‌روبه‌رووبونه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری و هه‌واڵی ساخته ده‌بێت كاری جدی بكات بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای ده‌ستكه‌وتنی زانیاری، دڵنیایی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین پێدانی زانیاری چه‌كی به‌هێزو تاقیكراوه‌یه دژ به دیارده‌ی به‌دناوی میلیشیای ئه‌لیكترۆنی و گوتاری ڕق و كینه و فه‌یك نیوز.
پێویسته ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاری ڕۆژنامه‌نوس بۆ گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌ی زانیاری كۆتاییان پێبهێنرێت ، هه‌موو زانیارییه حكومییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی خانه‌ی نهێنیدا پۆلێن نه‌كرێن، به‌ڵكو به پشتبه‌ستن به بڕگه‌كانی (یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری) كارئاسانی بۆ ڕۆژنامه‌نوسان بكرێت، ئه‌مه به گه‌ره‌نتی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی 9ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانین تا به‌شداری هاوڵاتیان و میدیا له پڕۆسه‌ی روبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كارا بێت، چونكه فراوانكردنی به‌شداری هاوڵاتیان‌و میدیا‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ به‌هێزكردنی پره‌نسیپی شه‌فافیه‌ت‌و لێپرسینه‌وه ، ته‌نهاو ته‌نها له ڕێگای زانیاری راست و چه‌سپاندنی پره‌نسیپی شه‌فافییه‌ته‌وه ده‌بێت، به بێ ئه‌م چه‌كه كاریگه‌ره‌ش، هاوڵاتی و میدیا، شه‌ڕه‌كه ده‌دۆڕێنن‌و پشتیوانی میللی ئه‌م پرۆسه‌یه له‌وه‌ی هه‌یه لاوازتر ده‌بێت.
جێبه‌جێكردنی (یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ژماره 11 ی ساڵی 2013)، ئه‌ركه‌كه‌ی سپێردراوه به‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خوَی مافی مرۆڤ، سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كان لای ئه‌و ده‌سته‌یه ته‌واو كراوه‌و ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه، له ئێستادا به‌پێی مادده‌ی (23) ی هه‌مان یاسا ، ته‌نها پێویستی به ده‌ركردنی گشتاندنی ڕێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه .
مافی زانین مه‌رجی گرنگی حوكمداری باشه
له 23ی حوزه‌یران سه‌نته‌ری میترۆ پێشوازی له بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد ، سه‌باره‌ت به هاوكاریكردنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و كاراكردنی یاسای مافی ده‌سكه‌وتنی زانیاری له هه‌رێمی كوردستان ، ژماره 11 ی ساڵی 2013 ، ئه‌وه‌تا له چاوه‌روانی وچاودێری جێبه‌جێكردنی ئه‌و دوو بریاره دایه .
له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 22 ی حوزه‌یرانی 2022 ، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، كوَبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو .
به پێی راگه‌ینراوی فه‌رمی كۆبونه‌وه‌كه سه‌رۆك وه‌زیران به ئاماژه‌كردن به دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی كوردستان ، وه‌زاره‌ت و به‌رپرسانی حكومه‌تی ڕاسپارد، هاوكاری زیاتری ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بكه‌ن و ئاسانكاری پێویستیان پێشكه‌ش بكه‌ن و زیاتر زانیاری و ڕوونكردنه‌وه ده‌رباره‌ی كار وچالاكییه‌كانی حكومه‌ت به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕای گشتی كوردستان بگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له كارنامه‌ی حكومه‌ت له ڕووی شه‌فافیه‌ت و ئاگاداركردنه‌وه‌ی ڕای گشتی.
پاشان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌ره‌ڕای پشتگیریكردنی له وته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پێشنیاری كاراكردنی یاسای مافی ده‌سكه‌وتنی زانیاری له هه‌رێمی كوردستان، ژماره 11 ی ساڵی 2013 كرد، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی ڕێنمایی ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی یاساكه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك، بابه‌تی پێدانی زانیاریی دروست، به ڕۆژنامه‌نووسان و هاووڵاتییان ڕێكبخرێته‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ له رۆژی دامه‌زراندنییه‌وه له 11ی ئابی 2009، چاودێری جێبه‌جێكردنی یاسای ژماه 35ی ساڵی 2007 ی رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان ، پاشانیش له رۆژی ده‌رچوونی یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2013 ی مافی ده‌سكه‌وتنی زانیاری له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. ئه‌ڵبه‌ته ناشێ ده‌ركردنی رێنمایی بكرێته به‌رده‌باز بۆ دروستكردنی ئاسته‌نگی له به‌ردم جێبه‌جێكردنیدا، هاوكات نه‌بوونی رێنمایی نابێته هۆكاری جێبه‌جێكردنه‌كردن .
وه‌ك سه‌نته‌ری میترۆ ، جه‌خت له هه‌ڵوێسته‌كانی رابردوومان ده‌كه‌ینه‌وه: "مافی زانین مه‌رجی گرنگی حوكمداری باشه ، په‌یوه‌ندی نێوان مافی زانین و دیموكراسیه‌ت له‌یه‌كتر جیاناكرێنه‌وه، مه‌به‌ستمانه به‌شداری گشتی له بڕیاردا هه‌بێت و هاوڵاتیان بێبه‌شنه‌كرێن له بڕیاره گرنگه‌كان. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی زانیاری دروسته‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت".
سه‌نته‌ری میترۆ له‌گه‌ڵ پێشوازیكردنی له بریاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هاوكاریكردنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و كاراكردنی یاسای مافی ده‌سكه‌وتنی زانیاری له هه‌رێمی كوردستان، ژماره 11 ی ساڵی 2013 ، چاودێری جێبه‌جێكردنی ئه‌م دوو بریاره ده‌كات كه له ئه‌گه‌ری لادان و جێبه‌جێنه‌كردنیان راپۆرتی چاودێری خۆی له‌م باره‌یه‌وه بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نێت.
به پێی راپۆرتی رێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساڵی 2021 عیراق له كۆی 180 ده‌وڵه‌ت ، له‌ریزبه‌ندی 157 هه‌میندایه ، كه به خراپترین هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ بوونی شه‌فافییه‌ت و ژینگه‌ی له‌بار بۆ گه‌نده‌ڵی.
ئێن ئار تی و روداو "ئازیز" نین؟
له 11ی كانونی دووهه‌م، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیندار زێباری كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا، كۆمه‌ڵێكی زۆر له میدیاكارانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، به‌لاَم نه‌یانهێشت هه‌ردوو كه‌ناڵی روداو، ئێن ئار تی به‌شداری بكه‌ن.
پێشتر نوسینگه‌كه‌ی بانگه‌وازێكی به ناونیشانی "بۆ میدیاكارانی ئازیز" بلاَوكرده‌وه، داوای لێ‌كردن له كۆنفرانسی رۆژنامه‌نووسی د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماده بن، كه 13 ناونیشان له خۆده‌گرێت و یه‌كێكیان "ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و میدیا" یه.
له‌و بانگهێشتنامه‌دا كه له گروپی گشتی رۆژنامه‌نوساندا دانرا به‌ناونیشانی" میدیاكارانی ئازیز" واته هه‌موو میدیا و میدیاكاران ده‌گرێته‌وه به‌لاَم به‌لای رێكخه‌رانی كۆنفرنسی رۆژنامه‌وانی جه‌نابی رێكخه‌ر، ئین ئار تی و روداو ، له‌و لوتفه بێبه‌شن .
به‌لاَم مه‌سه‌له‌كه نه لوتفه، نه كام میدیایه له‌ویتر ئازیزتره؟، مه‌سه‌له‌كه یاسایه، یاسا رێگه‌ی داوه كه ده‌زگاكانی میدیا له چالاكی ره‌سمی وه‌ك چالاكییه‌كه‌ی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌بن.
ده‌قی ماده‌ی 7، چواره‌م، له یاسا "رۆژنامه‌نوس مافی ئاماده‌بونی له كۆنگره‌و چالاكییه گشتییه‌كاندا هه‌یه" .
جا به یاسا بێت، یان به‌و بانگهێشتنامه‌یه بێت كه رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان "ئاراسته‌ی میدیاكارانی ئازیز"ی كردبوو ، ده‌بووایه كۆنگره رۆژنامه‌نوسییه‌كه بۆ هه‌مووان بووایه ، نه‌ك رێڕه‌وی جیاكاری په‌یره‌وبكرێت .
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نوسییه‌دا، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌ردوو، یاسای زانیاری و رۆژنامه‌گه‌ری به ئاره‌زووی خۆی و فه‌رمانگه‌كه‌ی ته‌فسیر كرد، كه ده‌قه‌كانی هه‌ردوو یاساكه جێگه‌ی ته‌فسیر كردن نیین.
ژنانی رۆژنامه‌نووس دوو جار چه‌وسانه‌وه
ژنانی رۆژنامه‌نووس تواناكانی خۆیان له بواری نوسینی ڕۆژنامه‌وانی و پێشكه‌شكاری و راگه‌یاندندا سه‌لماندووه . ئه‌ڵبه‌ته هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی باشتریش ده‌ده‌ن ، ئه‌وه‌تا چه‌ندین ناوی ڕۆژنامه‌وان له جۆره‌ها بواره‌كان و پسپۆڕه جیاجیاكاندا ئاشكرا و دیارن.
ئه‌گه‌رچی پێوانه‌ی دامه‌زراندن و پێدانی هه‌ل پابه‌ند نییه به ڕێنمایی ڕاسته‌قینه و پیشه‌یی و دادپه‌روه‌رانه‌وه ، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری كارمه‌ندان كه ناگه‌نه ئاستی پێویست و بوونه‌ته به‌ربه‌ستی ڕاسته‌قینه له‌به‌رده‌م كه‌سه كارامه و باشتره‌كاندا ، هه‌روه‌ها بوونی دامه‌زراوه حزبی و توێژ و پشك پشكێنه و نه‌بوونی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ كاریان كردووه‌ته سه‌ر ژنانی ڕۆژنامه‌نووس ، ئه‌وه‌تا بوونی ئه‌وان پابه‌نده به زنجیره‌یه‌ك مه‌رج و كۆسپ كه ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ژنانی رۆژنامه‌وان.
ڕێژه‌ی بوونی ژنان له بواری ڕۆژنامه‌وانی كوردیدا ، هێشتا كه‌م و لاوازه و وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ژنان له‌م كه‌رته‌دا ناخاته به‌رچاو . بوونی ژن ته‌نها له بواری نوسینی تایبه‌ت به ژن ده‌رده‌كه‌وێت و ته‌واوی ده‌زگاكان هه‌ست به‌م كه‌موكورتییه ده‌كه‌ن ، به‌ڵام خۆیانی لێ بێده‌نگ و په‌رده‌پۆشی ده‌كه‌ن .
له‌و كێشه و ئاسته‌نگییانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ژنانی ڕۆژنامه‌نووس ده‌بنه‌وه ؛ بابه‌تی ته‌نگ پێهه‌ڵچنین و ده‌ستدرێژییه . ئه‌ڵبه‌ته زۆر له ڕۆژنامه‌نووسانی ژن به‌ره‌نگاری ئه‌و كێشه‌یه بوونه‌ته‌وه له جنێودان و سوكایه‌تی به خودی ژن رووبه‌ڕوو یاخود له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بێت .
زۆربه‌ی بابه‌تی ده‌ستدرێژی و ته‌نگ پێهه‌ڵچنین ئاشكرا ناكرێت و سكاڵا تۆمار ناكرێت ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كۆمه‌ڵگای پیاوسالارییه‌وه‌یه . هه‌روه‌ها یاسای سزادانی عیراقی مادده‌یه‌كی تێدا نییه سه‌باره‌ت به سزای ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنان له بواری كاركردندا ، یاخود به‌هۆی كاره‌وه، ته‌نها مادده‌یه‌كی یاسایی هه‌یه كه هێشتا هه‌ر كاری پێ ده‌كرێت ، ئه‌ویش مادده‌ی (٤٠٢)ه كه ئاماژه ده‌دات به سزادانی ده‌ستدرێژیكار به ٧٥ دیناری عیراقی قه‌ره‌بوو و پاشان ئازادكردنی ! ئه‌مه‌ش لایه‌نی كه‌م و كورتی یاساكانه.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه ، ژنانی ڕۆژنامه‌نووس به‌ره‌نگاری جۆرێك توندوتیژی ده‌بنه‌وه كه په‌یوه‌ندی به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبووكه‌وه هه‌یه ، ناوزڕاندنیان له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی دروستكراو یان كردنه‌وه‌ی په‌یجی ساخته و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی نادروست و ناڕاست .
له دیارترین ئه‌و گرفتانه‌ی تر كه به‌ره‌ورووی ژنانی رۆژنامه‌نووس ده‌بنه‌وه ، گرێبه‌سته ناڕه‌وا سه‌پێنراوه‌كانی كاره ، كه زۆر كات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێ ئاگایی رۆژنامه‌نووسان له‌م باره‌یه‌وه به‌شێكه له هۆكاری ناڕه‌وایه‌تی ئه‌م گرێبه‌سته ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه له زۆر كاتدا ژنان به‌بێ گرێبه‌ست له‌ناو ده‌زگاكاندا كار بكه‌ن ، یا خود به بڕێ پاره‌ی كه‌م ، هه‌ر بۆیه ناچار ده‌بن له یه‌ك كاتدا له چه‌ند ده‌زگایه‌ك كار بكه‌ن ، هه‌روه‌ها ره‌چاونه‌كردنی هه‌ندێك دۆخ كه تایبه‌ته به ژنان له‌و ده‌زگایانه‌دا ، وه‌ك مۆڵه‌تی دایكایه‌تی و سوڕی مانگانه و هه‌ندێك دۆخی تر كه په‌یوه‌ندیدارن به پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و به‌خێوكردنه‌وه هه‌یه .
شنه فایه‌ق رۆژنامه‌نوسێكی هه‌ره‌شه‌لێكراو
شنه فایه‌ق، سه‌نوسه‌ری ئاژانسی رۆژنیوزه، ئاژانسه‌كه‌یان سه‌ربه كۆمپانیای چه‌تره بۆ چاپ و بلاَوكردنه‌وه، ئۆفیسی سه‌ره‌كیییان له شاری سلێمانیه، ئاژانسه‌كه بابه‌ته‌كانی به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوده‌كاته‌وه، مۆڵه‌تی ره‌سمییان له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان وه‌رگرتووه،
شنه نمونه‌یه‌كی دیاری ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ن كه به هۆی پیشه‌كه‌یانه‌وه ، ئاسته‌نگی بۆ دروستكراوه، له سه‌ره‌تای مانگی كانونی دووه‌م ، چه‌ندین ته‌له‌فۆنی نائاسایی بۆ شنه فایه‌ق ده‌كرێت، له‌ڕێگای ته‌لگرام، وه‌تسئه‌پ، هه‌ندێك له ته‌له‌فۆنه‌كان ژماره‌یان نادیاره بووه، هه‌ندێكیش هی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بوون.
هه‌ندێ له‌و په‌یوه‌ندییانه خۆیان به ئه‌ندامی ده‌زگای ئه‌منی ناساندوه، داواییان لێكردووه كاریان بۆ بكات، شنه زوو له بابه‌ته‌كه تێده‌گات و دوای ئه‌وه وه‌لاَمی په‌یوه‌ندییكان ناداته‌وه.
دره‌نگانێكی شه‌وی 12ی شوبات جارێكی دی له‌ڕێگای وه‌تسئه‌په‌وه، وێنه‌ی ته‌رمی ژنێك و لینكێكی بۆ ده‌نێردرێت و پێی ده‌وترێت، 'ئه‌و شوێنه‌ی كه ناردوومه، جه‌نازه‌ی ئافره‌تێكی لێییه"دوای ئه‌وه‌ی شنه پرسیار ده‌كات، تۆ كێیی؟ ئه‌و شوێنه كوێیه؟، ئه‌و وا نیشانی ده‌دات، كه ده‌ترسێت و نایه‌وێت ناوی خۆی بڵێ، به‌ڵام به‌رده‌وام پێی ده‌ڵێت، لینكه‌كه بكه‌ره‌وه، ئه‌دره‌سه‌كه‌ی تێدایه، بڕۆ شوێنی ڕووداوه‌كه.
به‌رده‌وامیش مه‌سجه‌كانی ده‌سڕێته‌وه، بۆیه شنه زیاتر گومان ده‌كات و لینكه‌كه ناكاته‌وه، ته‌له‌فۆن ده‌كات، ئه‌ویش جوابی ته‌له‌فۆن ناداته‌وه و جه‌خت ده‌كاته‌وه، لینكه‌كه بكه‌ره‌وه، ئه‌دره‌سه‌كه‌ی تێدایه.
هه‌مان مه‌سج، بۆ ڕۆژنامه‌نووسێكی دیكه‌ی ڕۆژنیوز به‌ناوی 'بێریڤان عه‌لی' ده‌نێردرێت.
شنه له رێگه‌ی ده‌زگاكه‌یه‌وه ئاسایش له‌م بابه‌ته ئاگادار ده‌كاته‌وه، به‌لاَم دوای ئه‌وه شێوازێكی تری چاودێری ده‌ستپێده‌كات و له رێگه‌ی كامێرای چاودێریی ده‌زگاكه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌سێك چاودێریی بیناكه ده‌كات و ڤیدیۆ تۆمار ده‌كات، ڕۆژی دواتریش هه‌مان شت دووباره ده‌بێته‌وه، له‌كاتێكدا، كه ئه‌ندامانی ڕۆژنیوز، سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌ن .
جارێكی دیكه په‌یوه‌ندیی به ئاسایشه‌وه ده‌كرێته‌وه، وێنه و ڤیدیۆ و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه وه‌ك به‌ڵگه ڕاده‌ستی ئاسایش ده‌كرێت.
شه‌وی 27ی ئازار، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ ماڵه‌وه، له گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌سیی و له‌نزیك ماڵی خۆیان، ئۆتۆمبێلێك ڕێگا له (شنه فایه‌ق) ده‌گرێت، كه سێ كه‌سی تێدایه و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پێڕاده‌گرن، دوانیان داده‌به‌زن و شنه ده‌پرسێت ئێوه كێن، یه‌كێكیان به یه‌ك وشه وه‌ڵام ده‌داته‌وه " ده‌وڵه‌ت"هه‌ر ئه‌و كه‌سه به ده‌نگێكی بیستراو پێی ده‌ڵێت: مه‌ترسه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه كار بكه‌یت، هیچت به‌سه‌ر نایه‌ت. شنه ده‌پرسێت؛ چیتان له من ده‌وێ؟.هه‌مان كه‌س ده‌ڵێت؛ پێنج مانگ مۆڵه‌تت هه‌یه.
به یه‌ك ڕسته تێی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر كار بۆ ئێمه نه‌كه‌یت، ده‌ستدرێژییت ده‌كه‌ینه‌سه‌ر، ئینجا ده‌تكوژین، له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا په‌یامه‌كه ده‌گه‌یه‌نن و ده‌ڕۆن.
هه‌ره‌شه‌كانی سه‌ر ژیانی به‌رده‌وام ده‌بن/ له شه‌وی 18ی ئایار، له تلگرامه‌وه، كه‌سێك به‌ناوی (ئایسه‌ل)، كه ژماره‌كه‌ی شاردووه‌ته‌وه، نامه ده‌نێرێت و به كرماجی ده‌ڵێت"هه‌موو شتێك ڕوونه"، ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه پێشتر هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه و به‌بیر شنه‌ی ده‌هێننه‌وه، كه ئاگاداری مۆڵه‌ته‌كه‌ی بێت.
ئه‌و نامانه به‌رده‌وام ده‌بن تا ڕۆژی 5ی تشرینی یه‌كه‌م، به‌باشیی ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه شنه سه‌فه‌ری ئه‌وروپای كردووه و له سه‌ره‌تادا پێیان وایه ده‌گه‌ڕێته‌وه و كاریان بۆ ده‌كات، دواتر كه دڵنیا ده‌بن ناگه‌ڕێته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێده‌نگ نه‌بێت، بۆ یه‌ك ڕۆژیش بگه‌ڕێته‌وه كوردستان وه‌ك وه‌دات ده‌یكوژن.
كۆتا نامه كه 5ی تشرینی یه‌كه‌م نێردراوه، به سۆرانیی نووسراوه"یان له‌گه‌ڵ ئێمه كاركردن یان بێده‌نگبوون.
رێكه‌وتی 14ی ئاب، له‌ڕێگای ئه‌كاونتێكه‌وه به‌ناوی " ده‌وڵه‌تی كوردستان"، نامه بۆ شنه فایه‌ق ده‌نێردرێت، سه‌ره‌ڕای جنێو و سوكایه‌تیی، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسیی و زمان بڕینی لێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بێده‌نگ نه‌بێت .
كه‌یسه‌كانی پێشێلكاری بۆ له ساڵی 2022 كه سه‌نته‌ری میترۆ تۆماری كردوون:
•رێكه‌وتی 1ی كانونی دووهه‌م، له باخچه‌ی مه‌كۆی گوَڕان له شاری دهۆك، له كاتی روماڵی چالاكی (چه‌تری پارێزه‌رانی خۆبه‌خشی نێوده‌وله‌تی)، هێزێكی ئه‌منی رێگرییان له په‌خشی راسته‌وخۆی تیمی كه‌ناڵی په‌یامیان كرد.
•رێكه‌وتی 2ی كانونی دووهه‌م له‌كاتی ڕوماڵی راسته‌وخۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له چه‌ند كۆگایه‌كی كه‌ل و په‌ل و خۆراك له شاری كۆیه له‌لایه‌ن خاوه‌ن كۆگاكه‌وه هێرش كرایه سه‌ر تیمی كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن )و له‌كاتی په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا ده‌ست به سه‌ر كه‌ل و په‌له‌كانیاندا گیرا ، ئه‌گه‌رچی پێشتر له لایه‌ن هه‌مان كه‌سه‌وه ڕێگه به ڕوماڵكردنه‌كه دراوه .
•رێكه‌وتی 4ی كانونی دووهه‌م، له شاری هه‌ولێر رێگری له تیمی ولاَت میدیا (محمد خلیل، ته‌مه‌ن عه‌بدولاَ)كرا كه روماڵی كۆنگره‌یه‌كی روَژنامه‌وانی وه‌زراه‌تی ئه‌وقاف بكات .
•رێكه‌وتی 9ی كانونی دووهه‌م، له پاركی نه‌ورۆزی سه‌ر به پارێزگای دهۆك ، به‌هۆی هه‌ڵكشانی نرخی لیترێك كاز له 300 دیناره‌وه بۆ 600 دینار خاوه‌ن سه‌موونخانه‌و نانه‌واكان گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زاییان سازكرد ، تیمی كه‌ناڵی "په‌یام" به میترۆی راگه‌یاند ، كه‌وا هێزێكی ئه‌منی رێگری له روماڵكردنی ئه‌وگردبونه‌وه‌ی كردووه .
•رێكه‌وتی 11ی كانونی دووهه‌م، له شاری هه‌ولێر له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نوسی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیندار زێباری ، به ئاماده‌بونی كۆمه‌ڵێكی زۆر له میدیاكارانی هه‌رێمی كوردستان ، به‌لاَم رێگری له به‌شداربونی هه‌ردوو كه‌ناڵی روداو، ئین ئار تی، كرا .
•رێكه‌وتی 12ی كانونی دووهه‌م، له شاری هه‌ولێرله میانی روماڵی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی حكومه‌ت رێگری له تیمی ئێن ئارتی ( هێرش قادر، چۆمان محمد، ئه‌حمه‌د محمد، بورهان عبدالله) كرا .
•رێكه‌وتی 20ی كانونی دووهه‌م، له‌به‌رده‌م كارگه‌ی غازی كۆیه، رێگری له په‌یامنێری سپێده (مادح جه‌مال ته‌ها) كرا روماڵی قه‌یرانی غاز بكات،ته‌نانه‌ت كارمه‌ندێكی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر له‌كۆیه به‌جل و به‌رگی مه‌ده‌نیه‌وه پێیی ووتوه" ئه‌گه‌ر لێره لانه‌چی بتڵی غازت پێدا ده‌ده‌م".
•رێكه‌وتی 25ی كانونی دووهه‌م، له گه‌ڕه‌كی شاخكێ له دهۆك، نزیك مزگه‌وتی جودی، هێزێكی ئه‌منی ڕێگری له تیمی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام وپه‌یامنێری بادینان سات (مه‌تین محمد) ده‌كه‌ن، كه روماڵی (كونگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی نوێنه‌ری خاوه‌ن نانه‌واخانه و سه‌مونخانه )بكه‌ن ،
•رێكه‌وتی 3ی شوبات، له گه‌ره‌كی كوردساتی شاری سلێمانی چه‌ند كه‌سێكی ناسراون به توندی له ده‌رگای ماڵی رۆژنامه‌نوس محمد فاتیح ده‌ده‌ن و هه‌ڵدێن، رۆژنامه‌نوسه‌كه ده‌لێت ئه‌مه بۆ ده‌مكوت كردنه چونكه ئه‌م حاڵه‌ته چه‌ند جارێكه دووباره ده‌بێته‌وه.
•رێكه‌وتی 5ی شوبات، له شاری زاخۆی سه‌ر به پارێزگای دهۆك هێزێكی ئه‌منی په‌یامنێرو وێنه‌رگری كه‌ناڵی سپێده (خابیر بارزان، حسێن مشیر)یان ، كه روماڵی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی فێركردنی قورئانیان ده‌كرد، خۆیان و كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانییه‌كانیانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران .
•رێكه‌وتی 5ی شوبات له شاری زاخۆ، بۆ روماڵكردنی كردنه‌وه‌ی رێكخراوی "تبیان" ستافی كه‌ناڵی خابیر ( به‌رزان حه‌سه‌ن، دڵبرین حاجی، موشیر ئه‌حمه‌د) بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی زاخۆ ده‌ستگیركران و ده‌ستبه‌سه‌ر ئامێره‌كانیاندا گیرا .
•رێكه‌وتی 6ی شوبات له شاری هه‌ولێر بریار بوو مه‌ڕاسیمی خستنه رووی ئامار و كار و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه له هۆتێل ڕۆتانا سازبكرێت ، به‌ڵام ڕێگریی له تیمه‌كانی ( كوردساتنیوز، روداو، كوردستان تیڤی كوردستان 24، كه‌ی ئێن ئێن، گه‌لی كوردستان، سپێده، شارپرێس، جه‌ماوه‌ر، وێستگه نیوز، ولات میدیا پۆڵه‌تیك پرێس، ئێستا، په‌ره‌گراف، خه‌ڵك، باس‌نیوز) كرا.
•رێكه‌وتی 11 شوباتی، له شاری دهۆك، له‌كاتی رووماڵدا له‌به‌رده‌م دیوانی پارێزگا، له‌په‌خشی راسته‌وخۆدا له‌لایه‌ن هێزی ئه‌منی هێرشكرایه سه‌ر تیمی روداو، كامێرا و ئامێری په‌خشی راسته‌وخۆیان برد.
•رێكه‌وتی 11ی شوبات هێزه ئه‌منییه‌كانی قه‌زای خه‌بات رێگه‌یان نه‌دا ده‌زگاكانی میدیا روماڵی رووداوی گرژی و ته‌قه‌كردنی هێزێكی ئه‌منی له قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ن .
•رێكه‌وتی 17ی شوبات، له شاری دهۆك، له‌كاتی گردبوونه‌وه‌ی شوفێره‌كانی ته‌كسی هێزێكی ئه‌منی هێرشیان كرده سه‌ر تیمی سپێده (یوسف محمود، سه‌لمان حه‌سه‌ن)، بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
•رێكه‌وتی 21ی شوبات، له قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك، له لایه‌ن به‌رپرسێكی ته‌ندروستیه‌وه هه‌ره‌شه له په‌یامنێری كه‌ناڵی بادینان سات (عیسان عبدالرحمن) هاوكات ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه هیچ به‌رپرسێكی حكومه‌ت له شاره‌كه لێدوانمان بۆ نادات.
•رێكه‌وتی 27ی شوبات له‌كاتی چوونی په‌یامنێری ئێن ئارتی (ئومێد چۆمانی، محمد ئیسماعیل )بۆ ناو گه‌راجی به‌غدا له شاری هه‌ولێر بۆ گواستنه‌وه‌ی كێشه‌ی شوفێران له‌لایه‌ن چالاكوانێكی سه‌ندیكایی رێگریان لێكرا.
•رێكه‌وتی 1ی ئازار، له هۆڵی بیره‌وه‌رییه‌كانی لقی یه‌كی پارتی له دهۆك، له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی مه‌راسیمێك ستافی گاڤنیوز ده‌ركرا.
•رێكه‌وتی 7ی ئازار ، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی عه‌لوه‌ی نوێی سلێمانی كه سه‌رجه‌م میدیاكان بانگهێشت كرابوون ، كه‌چی رێگری له تیمی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن كرا له روماڵی مه‌راسیمه‌كه بكه‌ن .
•رێكه‌وتی 10ی ئازار، له شاری سلێمانی ، له‌كاتی روماڵكردنی ناره‌زایه‌تی خانه‌نشینان رێگری له تیمی سپێده (بێستوون محمد، ئه‌یووب له‌تیف) كرا .
•رێكه‌وتی 13ی ئادار، له ئه‌نجامی هێرشێكی مووشه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی مه‌ده‌نی هه‌ولێر ، له ئاكامدا ئۆفیسی سه‌ره‌كی كوردستان 24 زیانی زۆری به‌ركه‌وت.
•رێكه‌وتی 16ی ئازار له شاری دهۆك، هێزێكی ئه‌منی هێرشییان كرده سه‌ر تیمی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی ئێن ئارتی (تایف گۆران، ئه‌حمه‌د زكری)، نه‌یانهێشت روماڵی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌ك بكه‌ن، هاوكات ده‌ستییان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی تیمه‌كه‌دا گرت.
•رێكه‌وتی 17ی ئازار، له شاری هه‌ولێر له‌كاتێكدا تیمی كه‌ناڵی ئێن ئارتی (موراد ئه‌حمه‌د، نامۆ محمد)، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی راپۆرتبوون ده‌رباره‌ی داواكاری كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌به‌رده‌م بانكێكی ئه‌و شاره، یه‌كێك له فه‌رمانبه‌رانی بانكه‌كه، رێگری له روماڵكردنی تیمه‌كه‌یانی كرد .
•رێكه‌وتی 24ی ئازار، له شاری دهۆك، له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه هێرشكرایه سه‌ر كامێرامانی گاڤنیوز .
•رێكه‌وتی 26ی ئازار، له قه‌زای ماوه‌تی پارێزگای سلێمانی، له‌كاتی روماڵی خنكانی سێ هاوڵاتی له چه‌مه‌كه‌ی ماوه‌ت ، ڕێگری له تیمی سپێده (بێستون محمد، ئه‌یووب له‌تیف) كرا. ئه‌و به‌شه ڤیدیۆیه‌شیان پێ ڕه‌شكردنه‌وه كه ئاماده‌ییان كردبوو‌و، دوای گه‌رانه‌وه‌یان به‌چه‌ند خوله‌كێك میدیاییه‌كی نزیك له یه‌كێتی چووه شوێنه‌كه‌و بێ گرفت كاره‌كانی كرد.
•رێكه‌وتی 1ی نیسان، له شاری هه‌ولێر ڕێگه‌نه‌درا تیمی وڵات به‌شداربێت له‌كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف. له زار محمه‌د خه‌لیل شوانی ،سه‌ر به تیمی وڵات، ڕایگه‌یاند: له‌كاتێكدا ویستوویانه رووماڵی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بكه‌ن، جیاواز له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ڕێگه‌یان به وڵات نه‌داوه به‌شداری كۆنگره‌كه بكات.
•رێكه‌وتی 2ی نیسان، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای ماوه‌ت سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن هاوولاَتییه‌كه‌وه هێرشكرایه سه‌ر تیمی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن ( شه‌هێن وه‌هاب، محمد به‌رزنجی) كامێرامانی كه‌ی ئێن ئێن ، كامێرای تیمه‌كه شكێندرا و ێنه‌گره‌كه ئازاری پێگه‌یشت ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
•رێكه‌وتی 2ی نیسان، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای ماوه‌ت سه‌ر به پارێزگای سلێمانی هێرشكرایه سه‌ر تیمی كه‌ناڵی رووداو ( رێبین جه‌لال، پێشه‌واو به‌ختیار ) كامێرا‌و ستاندیان شكاند.
•رێكه‌وتی 2ی نیسان، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای ماوه‌ت سه‌ر به پارێزگای سلێمانی هێرشكرایه سه‌ر تیمی وێستگه نیوز .
•رێكه‌وتی 3ی نیسان، له‌شاری هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رێگری له تیمیه‌رۆژنامه‌وانییه‌كانی هه‌ریه‌ك له ئه‌نادۆڵ، ئێن ئارتی و ژیان، (عه‌بدۆ رۆستایی، زۆزگ باڵه‌ك، ئومێد چۆمانی، نه‌جمه‌دین سدیق، كارزان محمد، هێمن حسێن)، كرد و بێبه‌شكران له روماڵی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نوسی لیژنه‌ی بینینی مانگ .
•رێكه‌وتی 4ی نیسان له شاری دهۆك، له كاتی روماڵكردنی قه‌یرانی به‌نزین له شاره‌كه‌دا رێگری له رۆژنامه‌نووس ( ژیان عه‌باس، هۆگر شه‌ریف) كرا .
•رێكه‌وتی 4ی نیسان، له قه‌زای سه‌یدسادق، كارمه‌ندی به‌نزیخانه‌یه‌ك رێگری له تیمی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن (ئه‌بوبه‌كر حسێن، عیسی سان) كرد‌و نه‌یهێشت روماڵی دابه‌شكردنی به‌نزینی له به‌غداوه هاتوو بكه‌ن.
•رێكه‌وتی 5ی نیسان، له كه‌مپی جه‌دعه له باشووری شاری مووسڵ، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو،هێرشیانكرایه سه‌ر تیمی رووداو (هونه‌ر ره‌شید )، كامێرا و كه‌لوپه‌له‌كانیان لێده‌ستێنن و مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاویان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن. دوای په‌یوه‌ندی كردن به پارێزگاری نه‌ینه‌وا، لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه كه‌لوپه‌لی تیمه‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه.
•رێكه‌وتی 6ی نیسان، له ناوچه‌ی سحێلای سه‌ر به پارێزگای دهۆك، هێزێكی ئه‌منی ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نوانی گاڤنیوز (مێڤان مه‌جید)دا ده‌گرێت .
•رێكه‌وتی 10ی نیسان، له قه‌زای زاخۆ، له لایه‌ن هانده‌رانه‌وه هێرشكرایه سه‌ر په‌یامنێرو وێنه‌گری ئێن ئارتی، رێگرییان له روماڵكردنی توندوتیژییه‌كانی له‌مه‌ر یاری نێوان زاخۆ‌و هێرش، ، كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانییان شكێنرا.
•رێكه‌وتی 17و22ی نیسان، له شیلادزێی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، رێگری له په‌یامنێری ئێن ئارتی ( نیهاد ئیسماعیل) كرا كه‌روماڵی زیانه‌كانی بۆردومانی سوپاسی توركیا بكات به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یان و بۆ رۆژی دواتریش هه‌وڵی دایه‌وه به‌لاَم به هه‌مان شێوه رێگری لێكرایه‌وه.
•رێكه‌وتی 22ی نیسان، له یاریگای زاخۆ، هانده‌ران هێرشیان كرده سه‌ر په‌یامنێرو وێنه‌گری ئێن ئارتی.
•رێكه‌وتی 24ی نیسان، له شاری هه‌ولێر له‌كاتی روماڵكردنی ناره‌زایه‌تی خانه‌نشینان، هێرش كرایه سه‌ر دوو تیمی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن( رێباز مه‌جید، ماجد مه‌جدۆ، عبدالوهاب ئه‌حمه‌د، ئه‌یووب عه‌لی)
•رێكه‌وتی 24ی نیسان، له شاری هه‌ولێر، هێزێكی ئه‌منی هێرشی كرده سه‌ر په‌یامنێری په‌ره‌گراف (فه‌رمان سادق).
•رێكه‌وتی 26ی نیسان، له‌كاتی خۆپیشاندانێكی دژ به له‌شكركێشی توركیا له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه هێرشكرایه سه‌ر تیمی تۆڕی میدیای ئێستا (دیار حوسێن ، هه‌نگاو نینۆ).
•رێكه‌وتی 1ی ئایار، له‌كاتی روماڵی هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر پالاَوگه‌ی كه‌ور گۆسك سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر تیمه‌كانی ئێن ئارتی و تیڤی كه‌ركوك، ( یوسف موراد، دیار محمد، عه‌لی به‌غدادی، ئومێد چۆمانی، نه‌جمه‌دین سدیق) بۆ ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن هێزیكی ئه‌منی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن، پاش سڕینه‌وه‌ی ڤیدیۆكانیان ئازادكران.
•رێكه‌وتی 5ی ئایار، هێزێكی ئه‌منی له ناوچه‌ی سحێله‌ی دهۆك، رێگرییان له تیمێكی ماڵپه‌ری گاڤنیوز (میڤان مه‌جید، عبدالخلق مه‌جید) كرد، ده‌ستییان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانییه‌كه‌نیاندا گرت.
•رێكه‌وتی 11ی ئایار، رێگری له په‌یامنێری ئێن ئارتی(هێرش قادر) كرا، كه نیاز بوو به‌شداری كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی حكومه‌ت بكات .
•رێكه‌وتی 18ی ئایار، له شاری دهۆك، رێگری له تیمه‌كانی كه‌ناڵی سپێده (ئیسرا موسلیح، بێوار مسته‌فا، محمد حسین، ئازاد سه‌عدی) كرا ، كه روماڵی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی دهۆك بكه‌ن.
•رێكه‌وتی 18ی ئایار، له شاری سلێمانی، له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك ده‌رباره‌ی رووداوی كوشتنی خاوه‌ن چێشتخانه‌یه‌ك له لایه‌ن لایه‌نگرانی پارتێكی باكوری كوردستان هێرشكرایه سه‌ر تیمی كوردستان 24 (دیار جه‌مال، كاروان یاره) كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كانیان شكێنران.
•رێكه‌وتی 20ی ئایار، له شاری هه‌ولێر، له‌كاتی روماڵكردنی شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی وه‌رگرتنی موچه‌ی خانه‌نشینان له بانكێكی شاره‌كه، رێگری له په‌خشی راسته‌وخۆی ئێن ئارتی كرا، له ڤیدیۆ راسته‌وخۆكه‌دا كارمه‌ندێكی هێزی ئه‌منی چه‌ندین جار دێته ناو په‌خشه‌كه‌و فشار له په‌یامنێره‌كه ده‌كات شوێنه‌كه جێبهێڵێت.
•رێكه‌وتی 24ی ئایار، به مووشه‌ك هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی په‌خشی ده‌زگایه‌كی میدیای پارتی له (چیای بێخێر) كه ده‌كه‌وێته نێوان شاری دهۆك و زاخۆوه كه به‌و هۆیه‌وه زیانێكی مادی زۆر به‌ر باڵه‌خانه و ئامێره‌كانی بنكه‌كه گه‌یشتوه، ئه‌ڵبه‌ته هه‌ریه‌ك له (ڕادیۆی دهۆك، كه‌ناڵی دهۆك تیڤی، رادیۆی زاخۆ، كه‌ناڵی ده‌لال تیڤی) و چه‌ند ڕادیۆ و كه‌ناڵێكی دیكه كه له رێگه‌ی ئه‌و بنكه‌یه‌وه به‌رنامه و پڕۆگرامه‌كانیان بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره په‌خش ده‌كه‌ن.
•رێكه‌وتی 25ی ئایار، له شاری سلێمانی، له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتوچۆی سلێمانی، هێزێكی ئه‌منی رێگریان تیمی شار پرێس كرد كه به‌دواداچوون بۆ راگه‌یندراوێكی حكومه‌تی عێراق بكه‌ن.
•رێكه‌وتی 30ی ئایار، له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی دهۆك، رێگری له تیمی ئێن ئارتی كرا (ئه‌حمه‌د زكری، تایف گۆران) كه روماڵی كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی مامۆستایانی وانه‌بێژ بكه‌ن.
•رێكه‌وتی 31ی ئایار، له شاری هه‌ولێر، رێگری له تیمی ئێن ئارتی كرا ( هێرش قادر، ئه‌حمه‌د محمه‌د) كه كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان روماڵ بكه‌ن.
•رێكه‌وتی 31ی ئایار ، له شاری دهۆك، له كاتی گردبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه له لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه، رێگری له تیمی كه‌ناڵی سپێده (یوسف محمد، هه‌جه‌ر سه‌لمان) كرا.
•رێكه‌وتی 8ی حوزه‌یران پاش كه‌وتنه خواره‌وه‌ی درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر – پیرمام، رێگری له په‌یامنێرانی ده‌زگاكانی میدیا كرا له‌و شوێنه روماڵ بكه‌ن، هاوكات به لێدان هێرشكرایه سه‌ر په‌یامنێری وێستگه نیوز (نه‌به‌ز ره‌شاد) ، هه‌روه‌ها رێگری له تیمه‌كانی (ئێستانیوز، ئێن ئاڕتی، گه‌لی كوردستان، كوردستان تیڤی، په‌ره‌گراف، رووداو، كوردستان 24 و كه‌ی ئێن ئێن) كرا‌و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیاندا گیرا .
•رێكه‌وتی 8ی حوزه‌یران، له گه‌ره‌كی مامۆستایانی شاری هه‌ولێر، له‌كاتی روماڵكردنی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه، رێگری له روماڵی تیمی كه‌ناڵی ئێن ئارتی (موراد ئه‌حمه‌د، بورهان عه‌بدولاَ)، كرا.
•رێكه‌وتی 12ی حوزه‌یران، له شاری دهۆك، له‌كاتی رۆمالكردنی خۆپێشاندانی شۆفێره‌كانی ته‌كسی، به پاساوی گوایه خۆپیشاندانه‌كه بێ مۆڵه‌ته رێگری له هه‌ردوو روَژنامه‌نوس (هێمن ئیبراهیم، بڕیار حاجی)، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كرا‌و پێیان وتراوه كه نابێت كامێرا‌و مایك ده‌ركه‌ن، چونكه خۆپیشاندانه‌كه بێ مۆڵه‌ته.
•رێكه‌وتی 17ی حوزیران له سلێمانی چه‌ند كه‌سێكی لایه‌نگری هێزێكی باكوری كوردستان ، هێرشییان كرده سه‌ر په‌یامنێری كوردستان تیڤی(محمد ساڵح عه‌زیز).
•رێكه‌وتی 21ی حوزه‌یران، له شاری هه‌ولێر، رێگری له تیمی ئێن ئارتی ( هێرش قادر، ئه‌حمه‌د محمد)كرد، كه‌وا روماڵی ناردنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییه‌كانی بۆردومانه‌كه‌ی زاخۆ بكه‌ن.
•رێكه‌وتی 21ی حوزه‌یران، له قه‌زای شێخان هێزێك رێگری له په‌یامنێری ئێن ئارتی (سه‌باح یوسف) كرا كه روماڵی زیانه‌كانی رووداوی كه‌وتنی موشه‌كێك بكات و به‌قۆناغه كلاَشینكۆف رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه.
•رێكه‌وتی 26ی ته‌مووز، له شاری هه‌ولێر رێگری كرا له تیمی ئێن ئارتی ( هێرش قادر ئه‌حمه‌د محمد) روماڵی كۆنفرانسی رۆژنامه‌نوسی هه‌ردوو وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم و به‌غدا بكات .
•رێكه‌وتی 7ی ته‌مووز، له به‌رده‌م بانكی حه‌مرین له شاری هه‌ولێرو له‌كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌دا، تیمی كه‌ناڵی سپێده (شاباز عه‌بدولاَ، ژیار هه‌مزه) راپۆرتییان ئاماده‌ده‌كرد، به‌لاَم پاسه‌وانه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی لێدان و مایك شكاندنیان لێ‌كردن گه‌ر شوێنه‌كه جێنه‌هێڵن.
•رێكه‌وتی 22ی ته‌مووز، له‌كاتی رووداوی هه‌ڵكوتانه‌سه‌رهۆتێلی شاری جوان له سلێمانی له‌لایه‌ن هێزی ئه‌منییه‌وه رێگری له تیمی روداو ( پێشه‌وا به‌ختیار، رێبین جه‌لال) كرا، ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر كامێرا و ئامێره‌كانیان. دوای هه‌فته‌یه‌ك كامێرا و كه‌لوپه‌له‌كانیان به‌ده‌ستگه‌یشته‌وه.
•رێكه‌وتی 28ی حوززه‌یران، له كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش رێگری له په‌یامنێری تیمی ئێن ئارتی (سه‌باح یوسف)كرا، كه بچێته نێو كه‌مپه‌كه‌وه بۆ روماڵی سووتانی خێوه‌تی كه‌مپه‌كه بكات ، له كاتێكدا زۆرینه‌ی ده‌زگاكانی تر له نێو كه‌مپه‌كه‌بوون و روماڵی رووداوه‌كه‌یان ده‌كرد.
•رێكه‌وتی 5ی ته‌مووز، له به‌رده‌م بانكی كشتوكاڵی شاری سلێمانی، له‌كاتی روماڵكردنی دابه‌شكردنی موچه‌دا، رێگری له په‌یامنێری زێ نیوز كرا.
•رێكه‌وتی 12ی ته‌مووز، له شاری دهۆك، له كاتی روماڵكردنی گربوونه‌وه‌ی به‌شێك له‌خاوه‌ن كارگه‌كان رێگری له تیمی سپێده (ئازاد سه‌عدی، هه‌جه‌ر سه‌لمان)كرا بچێته ده‌ڤه‌ری كواشێ روماڵ بكه‌ن.
•رێكه‌وتی 12ی ته‌مووز، له قه‌زای زاخۆ، له‌كاتی خۆپیشاندانی شۆفێره‌كانی ته‌كسی رێگریان له په‌یامنێر و وێنه‌گری كه‌ناڵی ئێن ئار تی (وحید نیعمه‌ت، هباز نیعمه‌ت) كرا وه ماوه‌یه‌ك ده‌ستیان گرت به سه‌ر كه‌لو په‌لی رۆژنامه‌وانی تیمه‌كه‌دا.
•رێكه‌وتی 18ی ته‌مووز، به‌ئامانجی سڕینه‌وه‌ی راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی هێرشێكی .ئه‌لكترۆنیی كرایه سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی دامه‌زراوه‌ی میدیای دیپلۆماتیك،
• رێكه‌وتی 26ی ته‌مووز، له شاری سلێمانی له‌كاتی روماڵكردنی كێشه‌كانی ته‌رمیناڵی نوێ، كۆمپانیای پاسه‌وانی ته‌رمیناڵه‌كه رێگرییان له تیمی كه‌ناڵی سپێده( بێستوون محمد، ئه‌یووب له‌تیف)كرد.
•رێكه‌وتی 1ی ئاب، كارزان تاریق، په‌یامنێر و چێنه‌ر ئه‌حمه‌د كامێرامانی كه‌ناڵی ئێن ئارتی له شاری سلێمانی ده‌ستگیركران، دره‌نگانێكی شه‌و ئازادكران.
•رێكه‌وتی 5ی ئاب، هێزێكی ئه‌منی هه‌ریه‌ك له "تائیف گۆران" و "بڕیار نێروه‌ی" و " سه‌باح سۆفی" په‌یامنێرانی ئێن ئاڕ تییان له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كه له شاری دهۆك ده‌ستگیركردووه و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانییاندا.
•رێكه‌وتی 5ی ئاب، له شاری دهۆك،(تائیف گۆران) و (بڕیار نێروه‌یی) په‌یامنێرانی ئێن ئاڕ تییان له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كه ده‌ستگیركران و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیاندا گیرا
•رێكه‌وتی 6ی ئاب، به‌ر له‌واده‌ی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هێزێكی ئه‌منی له شاری هه‌ولێر ئه‌یوب وه‌رتێ په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێنیان ده‌ستگیركرد.
•رێكه‌وتی 6ی ئاب، هێزێكی ئه‌منی له شاری دهۆك، نوسینگه‌ی سایتی (راست نیوز)یان داخست.
•رێكه‌وتی 6ی ئاب، له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌ری كورد نیوز (عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د) له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیركرا.
• رێكه‌وتی 6ی ئاب، له شاری هه‌ولێر په‌یامنێرانی ئێن ئارتی (رزگار كۆچه‌ر، ئومێد چۆمانی، هێرش قادر) ده‌ستگیركران.
•رێكه‌وتی 6ی ئاب، له شاری چه‌مچه‌ماڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌ریه‌ك له په‌یامنێران ( دیار موحه‌مه‌د ، سۆران موحه‌مه‌د) و (مه‌حمود رزگار) كامێرامانی كه ناڵی ئێن ئارتی له روماڵی خۆپیشاندانی شاره‌كه ده‌ستگیركران.
•رێكه‌وتی 6ی ئاب، له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی سیروان غه‌ریب سه‌رنوسه‌ری سایتی وێستگه نیوز و تیمی رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی (زانیار مه‌ریوان، هێڤار هیوا، ئه‌ركان عه‌بدوالقادر) ده‌ستگیركران.
•رێكه‌وتی شه‌ممه6ی ئاب، له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌ریه‌ك له ژیلیا عه‌لی په‌یامنێرو ئه‌ژی عه‌بدولقادری كامێرامانی سایتی دیبلۆماتیك له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن.
•رێكه‌وتی 6ی ئاب، له قه‌زای كه‌لار، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه محه‌مه‌د مه‌حمودی په‌یامنێری رادیۆی ده‌نگ، ده‌ستگیر ده‌كرێت.
•رێكه‌وتی 6ی ئاب، له قه‌زای كه‌لار، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له په‌یامنێری سایتی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ده‌كرێت و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ده گیرێت.
•رێكه‌وتی 6ی ئاب،له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی ( سنور كه‌ریم، موحه‌مه‌د نه‌وزاد) ده‌ستگیر ده‌كرێن، ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یاندا ده‌گیرێت.
•رێكه‌وتی 6ی ئاب،له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی ( ئیبراهیم فه‌تاح) په‌یامنێری سایتی راچڵه‌كین،له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری لێده‌كرێت و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یاندا ده‌گیرێت.
•رێكه‌وتی 6ی ئاب، له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ( عومه‌ر دلێر) كامێرامانی كه‌ناڵی بی ئێم سی رێگری لێده‌كرێت، و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ده‌گیرێت، هاوكات ده‌ستده‌گیرێت به‌سه‌ر كه‌ل و په‌لی رۆژنامه‌وانی تیمێكی تریاندا (دنیا ماجد ، عمر دلێر).
•رێكه‌وتی 6ی ئاب،له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری كرا له تیمێكی رۆژنامه‌وانی مایك ( كه‌نار ئازاد، مه‌روان عه‌لی) ده‌گیرێت و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانی لێزه‌وت ده‌كرێت.
•رێكه‌وتی 6ی ئاب، له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ( كۆڕاس نو‌عمان) كامێرامانی سایتی خه‌ندانڕاده‌گیرێ و، كه‌ل و په‌لی رۆژنامه‌وانی لێده‌سه‌ندرێت.
•رێكه‌وتی 6ی ئاب، به ژماره‌یه‌كی كۆڕه‌ك هه‌ره‌شه له رۆژنامه‌نوسی ئێن ئارتی هێرش قادر كرا، ژماره‌كه لای میترۆ پارێزراوه، هاوكات هێزێكیش چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر، به‌هۆیه‌وه خێزانه‌كه‌ی ماڵیان جێهێشتووه.
•رێكه‌وتی 6ی ئاب، له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی، هه‌ریه‌ك له (ژینه ستار، موحه‌مه‌د جه‌لال، له‌نیا به‌ختیار، هه‌وراز ئه‌حمه‌د) به گازی فرمێسك رێژ دوچاری ئازار‌و نابینایی كاتیی ده‌بنه‌وه .
•رێكه‌وتی 6ی ئاب، له شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق، په‌یامنێری سایتی وێستگه نیوز به گازی فرمێسك رێژ دوچاری ئازار‌و نابینایی كاتیی ده‌بنه‌وه .
•رێكه‌وتی 6ی ئاب، له‌گه‌ره‌كی مامۆستایانی شاری هه‌ولێر رێگری له دوو تیمی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی ئێن ئارتی كرا، كه روماڵی بوێری خه‌ڵكی گه‌ره‌كه‌كه‌یان ده‌كرد.
•رێكه‌وتی 6ی ئاب، له ناحییه‌ی كه‌له‌كچی هێزێكی ئه‌منی په‌یامنێری ئێن ئارتی (سه‌باح یوسف)یان بۆ ماوه‌ی 10 كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، پاشان بردیان بۆ باره‌گایه‌كی ئه‌منی له دهۆك و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرد و مۆبایله‌كه‌یان پشكنی و دواتر ئازادیان كرد.
•رێكه‌وتی 6ی ئاب، له شاری دهۆك، رێگری له په‌یامنێری شار پرێس (مه‌روان یه‌حیا) كرا.
•رێكه‌وتی 6ی ئاب، له رێگای شاوه‌یسی هه‌ولێر، په‌یامنێری وێستگه نیوز بۆ ماوه‌ی 40 خوله‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، نه‌یانهێشت روماڵی زیانه‌كانی هێرشه درۆنییه‌كه‌ی ناوچه‌كه بكات، سه‌ربار كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانییان شكاند.
•رێكه‌وتی 7ی ئاب، هه‌ریه‌ك له "محه‌مه‌د ره‌حیم"ی پێشكه‌شكار و "بڕیار عه‌لی" كامێره‌مان و "شڤان عوسمان"ی شۆفێری تیمی رۆژنامه‌وانی ئێن ئاڕ تی له ناو بازاڕی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزیكی ئه‌منییه‌وه ده‌ستگیركران.
•رێكه‌وتی 16ی ئاب، له پاركی سامی عبدالرحمن، رێگری له په‌یامنێری وێستگه نیوز( نه‌به‌ز ره‌شاد) كرا.
•رێكه‌وتی 20ی ئاب، له شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی، كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی تیمی پۆله‌تیك پریس زه‌وتكرا.
•رێكه‌وتی 27ی ئاب، له قه‌زای زاخۆی سه‌ر به پارێزگای دهۆك ، چه‌ند كه‌سێكی نه ناسراوه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی "زمان بڕین"یان له رۆژنامه‌نوس (نزار ته‌لعه‌ت ئه‌حمه‌د) كرد.
•رێكه‌ه‌وتی 29ی ئاب، ، له كاتی گواستنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی گه‌ره‌كی مناره‌ی هه‌ولێر ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌كه‌كه رێگریان له تیمی ئێن ئار تی كرد، ئه‌گه‌رچی و خاوه‌ن زه‌ویه‌كانیش داوایان كردووه رێگا به ڕوماڵه‌كه‌ی ئێن ئاڕ تی بدرێت .
•رێكه‌وتی 29ی ئاب، له‌شاری هه‌ولێر، له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی گربوونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كه‌سێك رووی ده‌می ده‌كاته رۆژنامه‌نووسان و به‌ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێ : بڕۆن ئێوه ئاژاوه‌چین .
•رێكه‌وتی 31ی ئاب، له‌كاتی روماڵی راسته‌وخۆی تیمی سپێده (عیرفان ئه‌حمه‌د، موختار حه‌بیب) گردبوونه‌وه‌ی به‌شێك له خۆبه‌خشانی كه‌رتی ته‌ندروستی ئه‌و شاره، كه‌سێك به به‌رگی ره‌سمییه‌وه رێگری لێ‌كردن و به زۆر په‌خشه‌كه‌ی پێڕاگرتن.
•رێكه‌وتی 1ی ئه‌یلول له‌شاری دهۆك رێگری له تیمی گاڤنیوز كرا كه روماڵی ناره‌زایه‌تی شوفێران بكات.
•رێكه‌وتی 4ی ئه‌یلول له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی گردنه‌وه‌یه‌كی ناره‌زایه‌تی له شاری هه‌ڵه‌بجه، هێزێكی ئه‌منی ده‌ستیگرت به‌سه‌ر مۆبایلی په‌یامنێری (ووشه).
•رێكه‌وتی 4ی ئه‌یلول، له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی گردبوه‌نه‌وه‌ی كارمه‌نده خۆبه‌خشه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هێزه ئه‌منییه‌كان رێگرییان له هه‌ندێ كه‌ناڵی راگه‌یاندن (كوردسات، سپێده، ئێن ئارتی، گه‌لی كوردستان، كوردستان 24، مۆبایلی په‌یامنێری ووشه) كرد‌و نه‌یانهێشت روماڵی چالاكییه‌كه بكه‌ن و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیاندا گرت .
• رێكه‌وتی 5ی ئه‌یلول له ناحیییه‌ی خه‌لیفانی سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران هێزێكی ئه‌منی، (سۆران كه‌ریم كه‌یفی) په‌یامنێری ئێن ئارتییان بۆ ماوه‌ی 15 كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕده‌كرده‌وه جارێكی تر نه‌ێه‌ته‌وه ئه‌و ناوچه‌یه دواتر ئازادیان كرد .
•رێكه‌وتی 7ی ئه‌یلول، له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی یاری یانه‌ی نێوان هه‌ولێر و زانكۆ، له كۆتایی تۆپی ده‌ستی كچانی یانه‌كانی عێراق، هانده‌ران هێرشیان كرده سه‌ر وێنه‌گری وه‌رزشیی وێبسایتی رێگا (زانا خالید).
•رێكه‌وتی 8ی ئه‌یلول 2022 له‌كاتی رووماڵی فه‌رمانگه‌ی تاپۆی چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن هێزێكی نه‌ناسراوه‌وه، رێگرییان لێكردین و بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر كران، دواتر مێمۆری كاردی كامێراكه‌مانیان برد و تاوه‌كو ئێستاش نه‌یانگه‌ڕاندووه‌ته‌وه. له‌و رووداوه‌دا هاوكاری كامێرامان هه‌رێم بورهان و شۆفێری رووداو دیار رزگارم له‌گه‌ڵدابوو.
• رێكه‌وتی 14ی ئه‌یلوول، له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی كۆنفرانسێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ماتۆرسكیل، رێگری له تیمی ئێن ئارتی (ئومێد چۆمانی، سۆران ئه‌حمه‌د)، كرا.
•له رێكه‌وتی 17ی ئه‌یلول، له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆدا له بازڕێكی میلی شاری هه‌ولێر رێگری له په‌یامنێری ئێن ئارتی (رزگار كۆچه‌ر) كرا.
•رێكه‌وتی 17ی ئه‌یلول هێزێكی ئه‌منی له گه‌ڕه‌كی چوارچرای شاری سلێمانی، تیمی رۆژنامه‌وانی رۆژ نیوز و كۆمپانیای چه‌تر (بڕوا ئه‌سعه‌د بۆتان گه‌رمیانی و بڕوا ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د عه‌زیزی) ده‌ستگیركرد.
•رێكه‌وتی 18ی ئه‌یلول له قه‌زای زاخۆی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، هێزێكی ئه‌منی رێگرییان له تیمێكی كه‌ناڵی سپێده (بارزان حه‌سه‌ن موشیر ئه‌حمه‌د)كرد و نه‌یانهێشت روماڵی گردبونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن كه داوای خزمه‌تگوزارییان ده‌كرد.
•رێكه‌وتی 18ی ئه‌یلول له قه‌زای زاخۆی سه‌ر به پارێزگای دهۆك له‌كاتی گردبوونه‌وه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ، هێزێكی ئه‌منی رێگرییان له تیمێكی ئێن ئارتی كرد(وه‌حید نیعمه‌ت، شاباز نیعمه‌ت ) ونه‌یانتوانی روماڵی گردبونه‌وه‌كه بكه‌ن .
•رێكه‌وتی 20ی ئه‌یلول، له ناحیه‌ی باتێلی، هاوولاَتییه‌ك هێرشیكرده سه‌ر په‌یامنێری ئێن ئارتی( وه‌حید نیعمه‌ت).
•رێكه‌وتی 24ی ئه‌یلول، له هه‌ولێر، له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی گردبونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م یونامی، هێرشكرایه سه‌ر په‌یامنێری وێستگه نیوز، هێزێكی ئه‌منی بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی په‌یامنێره‌كه‌یان (نه‌به‌ز ره‌شاد) .
•رێكه‌وتی 28 ئه‌یلول، له شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی، له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی ناره‌زایه‌تییه‌ك دژ به بۆردومانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێم، هێزێكی ئه‌منی هێرشیكرده سه‌ر تیمی په‌یامنێری كوردستان 24 ( نیان به‌رزان و وێنه‌گره‌كه‌ی)و ، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئامێره‌كانیاندا گرت .
•رێكه‌وتی 28ی ئه‌یلول، له به‌رده‌م قائمقامییه‌تی شاری دهۆك، له كاتی گردبوونه‌وه‌ی خاوه‌ن نانه‌واكانی شاره‌كه هێزێكی ئه‌منی رێگرییان له تیمی سپێده ( ئازاد سه‌عدی، هه‌جه‌ر سه‌لمان)كرد‌و، ناچاركران وێنه‌و تۆماره‌كان بسڕنه‌وه، هه‌ره‌وها له‌هه‌مان شوێندا رێگری تیمه‌كانی بادینان سات و كه‌ی ئێن ئێن و كه‌ناڵی په‌یام كرا.
•رێكه‌وتی 1ی تشرینی یه‌كه‌م له كاتی رومالكردنی دابه‌شكردنی چه‌ند خه‌ڵاتێك له لایه‌ن رێكخراوی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی به چه‌ند رۆژنامه‌وانێكی كوردستان، له لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی هێرشكرایه سه‌ر تیمی سپێده كه پێكهاتبوون له (یوسف محمود، هه‌جه‌ر سه‌لمان)و ڕێگرییان لێكرا .
•رێكه‌وتی 1ی تشرینی یه‌كه‌م، هێزه ئه‌منییه‌كانی سۆران رێگرییان له تیمی كه‌ناڵی سپێده (یونس حه‌مه‌د) كرد و نه‌یانهێشت روماڵی گردبونه‌وه‌ی خوێندكارانی قوتابخانه‌ی 26ی گولاَن بكات .
•رێكه‌وتی 7ی تشرینی یه‌كه‌م، له شاری هه‌ولێر، هێزێكی ئه‌منی به داپڵۆسین وسوكایه‌تی پێكردن هێرشی كرده سه‌ر په‌یامنێری وێستگه نیوز ( نه‌به‌ز ره‌شاد)، و كه‌ره‌سته‌ی رۆژنامه‌وانیان لێسه‌ند .
•رێكه‌وتی 7ی تشرینی یه‌كه‌م له‌گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی شاری هه‌ولێر بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تویتا برادۆ)دا ته‌قییه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنی رووداوه‌كه هێرشییان كرد سه‌ر وێنه‌گری كه‌ناڵی تیمی روداو (ئه‌حمه‌د یونس، فه‌رهاد دۆڵه‌مه‌ڕی)و ئازاریان دا.
•رێكه‌وتی 7ی تشرینی یه‌كه‌م له گه‌ره‌كی سه‌ربه‌ستی شاری هه‌ولێر، ره‌نج ره‌حمان په‌یامنێری كوردسات به میترۆی ووت" له كاتێكدا ئه‌وانه‌ی رۆژنامه‌نووس نه‌بوون سه‌رقاڵی وێنه‌گرتن بوون به‌لاَم به ئێمه‌یان ووت: وێنه‌گرتن قه‌ده‌غه‌یه دوربكه‌ونه‌وه" جه‌ختیكرده‌وه " له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان هیچ هێمایه‌ك قردێله‌ی سوور دانانرێت تا سنووری خۆمان بزانین"
•رێكه‌وتی 9ی تشرینی یه‌كه‌م، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له سلێمانییه‌وه بۆ هه‌ولێر تیمی رۆژنامه‌وانیی بوار نیوز (سه‌رتیپ وه‌یسی، ئیبراهیم عه‌لی) ، له لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییوه ده‌ستگیركران، له 15ی تشرینی یه‌كه‌م، ئازاد كران.
•رێكه‌وتی 12ی تشرینی یه‌كه‌م له عه‌لوه‌ی سلێمانی له‌كاتی سووتانی چه‌ند شوێنێكی عه‌لوه‌كه، له‌لایه‌ن خاوه‌ن دووكان و بازرگانه‌كانی عه‌لوه‌ی سلێمانییه‌وه رێگری له تیمی روداو( پێشه‌وا به‌ختیار، مه‌ریوان عه‌لی) كرا.
•رێكه‌وتی 14ی تشرینی یه‌كه‌م، له ناوچه‌ی زڕگوێزی سلێمانی، له‌كاتی بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن هێزی ئه‌منییه‌وه رێگری له تیمی روداو ( پێشه‌وا به‌ختیار، سۆران ساڵح) كرا، بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر كامێرا و كه‌لوپه‌له‌كانیاندا.
•رێكه‌وتی 19ی تشرینی یه‌كه‌م، له‌كاتی وێنه‌گرتن له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی سلیمانی قه‌ره‌داغ (زانا نه‌وزاد) و (زرنگ ره‌حیم) ده‌رهێنه‌ر و كامێرامان له به‌شی پرۆده‌كشنی سه‌نته‌ری میترۆ، له لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی ده‌ستبه‌سه‌ر كران، پاشان له سجنی ئاسایش تا به‌یانی 20ی تشرین مانه‌وه.
•رێكه‌وتی 24ی تشرینی یه‌كه‌م له شاری هه‌ولێر، له‌كاتی روماڵكردنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دوكانه‌كانی داون تاون، له لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی هێرشیكرده سه‌ر په‌یامنێری وێستگه نیوز ( نه‌به‌ز ره‌شاد).
•رێكه‌وتی 29ی تشرینی یه‌كه‌م، له سلێمانی، هوَشیار عه‌لی په‌یامنێری ووشه ده‌ستگیر كرا‌و پاش 24 كاتژمێر مانه‌وه له ئاسایش، ئازاد كرا.
•رێكه‌وتی 2ی تشرینی دووهه‌م، له شاری دهۆك، رێگرییان له په‌یامنێری شار پرێس (مه‌روان یه‌حیا ) كه كرد له‌ناو شار وێنه بگرێت و پاشان بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ناو هۆتێلیكدا ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
•رێكه‌وتی 12ی تشرینی دووهه‌م له‌كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه له چێشتخانه‌یه‌كی هۆتێل كریستاڵی شاری هه‌ولێر، پاسه‌وانی هۆتێله‌كه هێرشییان كرده سه‌ر په‌یامنێری زاگرۆس تیڤی (مسته‌فا سه‌لمان) هه‌روه‌ها رێگرییان كرد كامێرامانی میدیایی زووم (یوسف فارسی) وێنه‌بگرێت.
•رێكه‌وتی 13ی تشرینی دووهه‌م له ده‌وروبه‌ری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی له سلێمانی له لایه‌ن چه‌ند گروپێكه‌وه كه هیچ ناسنامه‌و ئارمێكی ناسراوی هاوشێوه‌ی ئاسایش و پۆلیسیان هه‌ڵنه‌واسیبوو له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆ دا په‌لاماری په‌یامنێری كه‌ی ئێن ئێن بڕیار نامیق درا ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ئامێری په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵه‌كه‌دا گرت .
•رێكه‌وتی 13 تشرینی دووهه‌م هێزێكی تر به به‌رگی مه‌ده‌نی په‌لاماری تیمی وێستگه نیوزی دا‌و، ده‌ستبه‌سه‌ری كردن و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانییان گرت و، زانیار مه‌ریوانی كامێرامان، راپێچی ناو ئۆتۆمبێلێك كرابۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر. له لایه‌كی تره‌وه هێزێكی ئاسایشی ناوخۆ، هه‌ر له‌و شوێنه په‌یامنێری وێستگه نیوز ( له‌نیا به‌خیتار)یان راپێچی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ده‌یانبه‌نه كۆڵانێكی پشت دادگای سلێمانی و پێیان ده‌ڵێن ئێستا ده‌توانن بڕۆنه‌وه.
•رێكه‌وتی 22ی تشرینی دووهه‌م، له‌به‌رده‌م زانكۆی سلێمانی، به‌شێك له خوێدنكاران گردبووه‌نه‌وه‌یه‌كیان رێكخست و، شه‌قامی سه‌ره‌كی شاریان داخست، داوای ده‌رماڵه بڕاوه‌كانیان ده‌كرد . له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ و ده‌مانچه‌ی كاره‌بایی، تیمی كه‌ناڵه‌كانی، كوردسات، رووداو، په‌یام، ناسنیوز، پۆڵه‌تیك پرێس، سپێده، راچڵكین، خه‌ندان، ئازاریان پێگه‌یشتووه و رێگری روماڵكردنیان لێكراوه.
•رێكه‌وتی 23ی تشرینی دووهه‌م، له رێگه‌ی بازگه‌ی نێوان ئامێدی ودێره‌لووك ئاسایشی بازگه‌كه رێگری له تیمی ئێن ئارتی (تایف گۆران، ئه‌حمه‌د زكری، هادی محمد)، كرد‌و نه‌یانهێشت، بچن و لێدوانی له كه‌سوكاری ده‌ستگیركراوانی بادینان تۆماركه‌ن .
•رێكه‌وتی 26ی تشرینی دووهه‌م، هێزێكی ئه‌منی رۆژنامه‌نووس ره‌وا بورهانی به تۆمه‌تی به‌رێوه‌بردنی په‌یجێكی نه‌ناسراوه ده‌ستگیركرد، له 14ی كانونی یه‌كه‌م، به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا.
•رێكه‌وتی 25ی تشرینی دووهه‌م، له قه‌زای باتیفا له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له باره‌ی دابه‌شكردنی گاز له‌و قه‌زایه‌دا ، له لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی ناوچه‌كه تیمی ئێن ئارتی (وه‌حید سندی، شه‌هباز نیعمه‌ت) بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ركران ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیاندا گیرا و تۆماركراوه‌كانیان سرییه‌وه .
• رێكه‌وتی 28ی تشرینی دووهه‌م له به‌رده‌م زانكۆی دهۆك، رێگری له تیمی كه‌ناڵی سپێده (ئازاد سه‌عدی، هه‌جه‌ر سه‌لمان) كرا ونه‌هێڵدرا روماڵی چالاكییه‌ك بكه‌ن.
•رێكه‌وتی 4ی تشرینی دووهه‌م، له شاری دهۆك، رێگری له په‌یامنێری كه‌ی ئێن ئێن (مه‌سعود هادی) كرا، كه‌په‌خشی راسته‌وخۆ ئه‌نجام بدات .
•رێكه‌وتی 6ی كانونی یه‌كه‌م، هه‌رچه‌ند به فه‌رمی له لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانه‌وه بانگهێشت كرابوون بۆ روماڵی مه‌راسیمی به قه‌زابوونی سیده‌كان و به ناحیه‌بوونی به‌رمیزه . تیمی كه‌ناڵه‌كانی (ئێن ئارتی و په‌یام و سپێده و كه‌ی ئێن ئێن و ماڵپه‌ری میدیا زان )له بازگه‌ی ئاسایشی سه‌ری به‌ردی ڕێگری له‌و تیمانه كه‌ناڵه‌كان كرا، كه بریتی بوون له ( ئازاد ئۆمه‌راوه‌یی.په‌یامنێری كه‌ناڵی په‌یام، عبدۆ روستایی .په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، یونس حمد.په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده، ئاسۆ وه‌رتی.په‌یامنێری ماڵه‌په‌ری میدیا زان، عبدالواحید مشیر.كامیرامانی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن).
•رێكه‌وتی 7ی كانونی یه‌كه‌م، له ناوچه‌ی كواشێی شاری دهۆك، رێگری له تیمی كه‌ناڵی سپێده (ئازاد سه‌عدی، هه‌جه‌ر سه‌لمان)كرا‌و، نه‌یانهێشت روماڵی ناره‌زایه‌تی كارگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن.
•رێكه‌وتی 9ی كانونی یه‌كه‌م له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی تاپۆی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هێزێكی ئه‌منی رێگرییان له‌تیمی كه‌ناڵی كوردستان 24 (ئارام به‌ختیار، به‌رهه‌م جه‌مال، سۆران حه‌كیم شوفێر)كرد و بۆماوه‌یه‌ك ده‌ستگیرییان كردن، كه‌ره‌سته‌كانی كاری رۆژنامه‌وانیانیش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
•رێكه‌وتی 11ی كانونی یه‌كه‌م، كارمه‌ندێكی ئاسایشی دهۆك، مۆبایلی تیمی ئێن ئارتی ( تایف گۆران، هێمن ئیبراهیم) زه‌وتكرد، پاش سێ رۆژ بۆیان گه‌ڕاندنه‌وه.