سەنتەری میترۆ: لە یەک ساڵدا ٤٣١ حاڵەتی پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە




ميترۆ, NRT 

بەپێی نوێترین راگەیەندراوی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان، لە ساڵی رابردوودا ٤٣١ پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لە ھەرێمی کوردستان کراوە.

دوێنێ دووشەممە، سەنتەری میترۆ راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر رەوشی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی٢٠٢٢ بڵاوکردەوە و بەپێی راپۆرتەکەی سەنتەری میترۆ لە ساڵی رابردوودا ٤٣١ پێشێلکاریی بەرامبەر بە ٣٠١ رۆژنامەنووس ‌و دامەزراوەی میدیایی تۆمارکراون.

ئەوەش هاتووە، پرسی رێگریکردن ١٩٥ حاڵەت بووە، زەوتکردن‌ و شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەوانی ٦٨ حاڵەت بووە، هێرش‌ و هەڕەشە و سوکایەتی ٤٦ حاڵەت بوون ئەوانەی کە تۆمارکراون.


بەپێی راپۆرتەکەی سەنتەری میترۆ دەستبەسەرکردن بەبێ بڕیاری دادگا ٦٤ حاڵەتی، دەستگیرکردن بووە و بەبڕیاری دادگا چوار حاڵەت بووە، هاوکات، لێدان‌ و برینداربوون ٢٦ حاڵەت بووە.

هەر بەپێی ئامارەکانی سەنتەری میترۆ داخستنی نوسینگەی کەناڵ یه‌ك حاڵەت تمارکراوە و، هێرشی موشەکی دوو حاڵەت و هەڵکوتانەسەر ماڵی رۆژنامەنووس سێ حاڵەت، لەلایەکی دیکەشەوە هێرشی ئەلیکترۆنی شه‌ش حاڵەت‌ و پڕکردنەوەی بەڵێننامە ١٦ حاڵەت بوون.

لەو بارەیەشەوە رەحمان غەریب بەرپرسی سەنتەری میترۆ باسی لەوەکرد، "رەفتاری هێزە ئەمنییەکان گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە و توندوتیژی، هەڕەشە، گرتن و جیاکاریی بەردەوامە."
هـ.ئـ


AM:10:24:18/01/2023




ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌