تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازی لە (د.محی الدین حەسەن)



تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازی لە (د.محی الدین حەسەن)، سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی، لە پەرلەمانی كوردستان، (هەندرێن ئەحمەد) سكرتێری سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان.
كۆبونەوەكە دەرفەتێك بوو بۆ قسەكردن لە گرنگی هەندێ پرۆژە یاسا كە لە پەرلەمانی كوردستان یان خوێندنەوەیان بۆ كراوە یان پێشكەش بە پەرلەمان كراوەو جارێ خوێندنەوەی بۆ نەكراوە وەك پرۆژەكانی (یاسای كار) و( یاسای رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی).

تیمی میترۆ چالاكییەكانی ساڵای رابردووی سەنتەری خستە روو، كە لە چوارچێوەی پرۆژەكانی، سەنتەری میترۆ ئەنجامدراوە، بە تایبەتیش پرۆژەی (بەرزكردنی ئاستی هوشیاری لە دژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناراست و نادروست لە هەرێمی كوردستان) كە بە پاڵپشتی  رێكخراوی ((IRI)پەیمانگای كۆماری نێودەوڵەتی)، جێبەجێدەكرێت و لە شارەكانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك و هەڵەبجەو گەرمیان، چالاكی بۆ رێكخراوە.
د. محی الدین حەسەن باسیلەوەكرد كە فراكسیۆنەكەیان، كار بۆ ئەوە دەكەن هەموو پرۆژە یاساكان لەگەڵ پێودانگی نێودەوڵەتی مافەكانی مرۆڤ ناكۆك نەبن بە تایبەتیش ئەوان زۆر بەوردی مامەڵە لەگەڵ ئەو پرۆژانە دەكەن كە پەیوەندیارن بە ئازادی رۆژنامەگەری و رادەربڕینەوە هەیە.

 دواشیكرد سەنتەری میترۆ لەگەڵ دەرچوونی پرۆژە یاسای كار چاودێری جێبەجێكردنی بكات بە تایبەتیش ئەوەی پەیوەندیدارە بە گرێبەستی رۆژنامەنووسان تا رێچكەی یاسایی خۆی وەردەگرێت ژینگەی كارەكەیان باشبكات و كۆتایی بە چەوسانەوەی خاوەن كاربێت لە هەموو پیشەكان بە پیشەی كاری رۆژنامەنوسییەوە.
هەندێن ئەحمەد ، سكرتێری سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، باسی گرنگی پرەنسیپی چاودێری كرد لەمڕووە باسی لە كارەكانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كرد بۆ باشتركردنی ژینگەی كاری رۆژنامەنوسی، هەروەها هەڵوێستی سەندیكا خستە روو لە بارەی پرۆژە یاساكان بە تایبەتیش پرۆژە یاسای كار كە بابەتی گرێبەستەكان لەناو دەزگاكانی میدیایش بە یاسا رێكدەخرێتەوە.


AM:10:23:19/01/2023




ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌