میترۆ پێشوازی لەوەفدێکی کونسوڵخانەی هۆڵەندا کرد



‎میترۆ 

‎رۆژی ۱۸ی کانونی دووەمی ۲٠۲۳، سەرۆک و بەڕێوەبەر و ئەندامانی میترۆ پێشوازییان لە وەفدێكی كونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان کرد، كە بە ئامانجی تازەكردنەوەی زانیارییەكانیان دەربارەی ئازادی رۆژنامەگەری.
 
‎وەفدەكە پێكهاتبوون لە یەلایەخوم داوتس سكرتێری دووەمی كاروباری سیاسی و كۆڵ هانس فروخە ڕاوێژكار لە كونسوڵخانە.

‎خۆشحاڵییان دەربڕی بە راگەیاندنی راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022 داوایان کرد راوبۆچوونی سەنتەری میترۆ بخەین روو بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە.


PM:02:04:19/01/2023




ئه‌م بابه‌ته 616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌