میترۆ، هه‌ڵه‌بجه
له‌كاتی سه‌ردانی شاندێكی باڵای كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ پارێگای هه‌ڵه‌بجه، كه كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كردووه به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌و پارێزگایه جیاكارییان له نێوان میدیاكاراندا كردووه و ته‌نها ڕێگه‌یان به‌و میدیایانه‌داوه كه سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانن.
عه‌زیز ڕه‌سوڵ، په‌یامنێری سایتی وشه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك باس له‌و جیاكارییه ده‌كات كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئیداری ئه‌و شاره به‌رامبه‌ریان كراوه و ده‌ڵێت: لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمان بۆ ئەرك و پیشەكەمان ئێمەی ڕۆژ نامەنوسانی ھەڵەبجە بەردەوام ھەوڵمانداوە بەگوێرەی توانای خۆمان بەژداربین لە گواستنەوە و ڕووماڵ كردنی ھەموو كێشە و گرفتەكانی ھاوڵاتیان و خستنەڕووی زانیاری پێویست پەیوەست بە ژیانی خەڵكی سنورەكە ، وە درێغیشمان نەكردووە لە بەشداری كردن لە كار و چالاكیەكانی تەواوی فەرمانگە و دامودەزگاكانی پارێزگاكە.
هه‌ر له نوسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بەداخەوە بۆ چەندەمین جارە ئیدارە و بەرپرسانی ئەم پارێزگایە جیاكاری و سانسۆر دەخەنەسەر ئەو ڕۆژنامەنوس و دەزگا ڕاگەیاندنانەی كە سەر بە یەكێتی نیشتمانی نین، ھەر نمونەیەكی زیندوو ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/١/١٩ لەكاتی سەردانی كردنی شاندێكی ئەمریكا بۆ ھەڵەبجە بەسەرۆكایەتی كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە ھەرێم، ئیدارەی ئەم شارە بە ھەموو ڕۆژنامەنوسانیان ڕاگەیاند كە سەردانی شاندی ناوبراو بۆ ڕووماڵكردنی كەناڵەكان نیە، بەڵام دواتر بینیمان وەك كاری لە پێشینەیان تەنھا كەناڵەكانی سەر بە یەكێتی نیشتمانی بانگێشت كراون، ئەمكارە بە پێشێلكردنی مادەكانی یاسای بەدەستھێنانی زانیاری دادەنرێ.
عه‌زیز ڕه‌سوڵ، له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: ھیوادارین ئەم جۆرە مامەڵانە لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان نەكەن، چونكە پێشتر زۆر گوێمان لە ڕێزگرتن و بەیەك چاو سەیركردنی ڕۆژنامەنوسان بووە لەلایەن بەرپرسانی ھەڵەبجەوە