ئەمەل ئەلموفتی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەنتەری میترۆ لەگەڵ دەگ مۆڕۆ، بەرپرسی کاروباری میدیاو کەلتورو خوێندن لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا U.S. Consulate General Erbil ، کۆبۆوە.
لەو دیدارە کە چەند هاوکارێکی تری لە دەزگای میدیا بەشدارییان تێدا کرد، تیشکی خستە سەر نوێترین راپۆرتی سەنتەر دەربارەی ئازادی رۆژنامەگەری.
دەگ مۆڕۆ، دبلۆماتێکی چالاکە و شارەزایی تەواوی لەسەر ژینگەی کاری میدیایی هەیەو دۆستێکی نزیکی سەنتەری میترۆیە.