میترۆ
كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریكا له هه‌ولێر له‌دواى
بڵاوبوونه‌وه‌ى راپۆرتى ساڵانه‌ى سه‌نته‌رى میترۆ تایبه‌ت به ره‌وشى ئازادى رۆژنامه‌وانى له هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، جێگه‌ی نیگەرانیە ئەو زیادبوونە لە ژمارە و سروشتی نیگەرانکەری پێشێلکاریەکان دەبینین به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى كانونى دووه‌م، له په‌ڕه‌ى فه‌رمى كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریكا له هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، "بەم دواییانە سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022 بڵاوکردەوە. ڕاپۆرتەکە لە ژێر ناونیشانی (پارێزەرانی یاسا لە ئەرکەکانیان هەڵدەگەڕێنەوە: زەبروزەنگی هێزە ئەمنیەکان، یاسای ڕۆژنامەگەری پەکدەخات) بڵاوکرایەوە، تیایدا ئاماژە بە 431 راپۆرتی پێشێلکاری بەرامبەر بە 301 ڕۆژنامەنووس و ناوەندی ڕاگەیاندن دەکات".
له راگه‌یه‌نراوكه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریكا له هه‌ولێر باسى نیگه‌رانیه‌كانى ئه‌و وڵاته كراوه له ره‌وشى ئازادى راده‌ربڕین و ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "جێگه‌ی نیگەرانیە ئەو زیادبوونە لە ژمارە و سروشتی نیگەرانکەری پێشێلکاریەکان دەبینین کە لە ناویاندا هێرشی ئەلیکترۆنی، پشکنینی نایاسایی ئامێری ڕۆژنامەنووسان، دەستگیکردن و دەستبەسەرکردنی نایاسایی رۆژنامەنووسانی تێدایە".
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریكا له هه‌ولێر پاڵپشتى خۆى بۆ ئازادى راده‌ربڕین له هه‌رێمى كوردستان دووپاتكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵە خۆجێی و نێودەوڵەتیەکان بۆ نەهێشتنی پێشێلکاریەکانی دژی ڕاگەیاند دەکات و پشتیوانی لە بونیادنانی ژینگەیەک دەکات کە تیایدا رۆژنامەنووسان بتوانن بە ئازادی و بە بێ ترس لە هەراسانکردن و چاوترساندن و تۆڵەلێسەندنەوە کاری خۆیان بکەن".
هەفتەی رابردوو سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان راپۆریرەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی راپۆرتەکە ساڵی رابردوو 431 پێشێلکاری بەرامبەر 301 رۆژنامەنووس و دەزگای میدیایی ئەنجامدراوە و بارودۆخی کاری رۆژنامەگەری پڕ ئاستەنگە.