میترۆ لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ كاروباری دەرەوە كۆبۆوە



میترۆ

هەژان خالد بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ كاروباری دەرەوە  (تۆبیاس لیندنەر) كۆبۆوە.
 
‎كۆبوونەوەكە كە چەند نوێنەرێكی تر دەزگای میدیایی ئامادەیبوون، تایبەت بوو بە باسكردنی ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین و دۆخی ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستان. 
  
‎هەژان خالید لەو كۆبوونەوە باسی لە ئاڵنگاریانە كرد كە ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنووسان دەبنەوە، ھەروەھا بارودۆخی میدیاكارانی ژن و چۆنێتی پاڵپشتیكردنی میدیای.
لەو كۆبونەوە كە رۆژی چوارشەممە لە شاری هەولێر بەرێوەچوو  نوینەری میترۆ ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢ی سەنتەری میترۆ تایبەت بە رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری رادەستی وەزیری دەرەوە كرد.
وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ كاروباری دەرەوە  (تۆبیاس لیندنەر) سوپاسی نوێنەری سەنتەری میترۆی كرد و بەڵێنیداوە كە لە رێگەی كەناڵی خۆیانەوە بەدواداچوون بكەن.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا ئاماری ساڵی 2022ـی پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنوسانی خستەڕو كە تیایدا  ساڵی رابردو 431 پێشێلكاری بەرامبەر 301 رۆژنامەنوس و دامەزراوەی میدیایی ئەنجام دراوە.
لەگەڵ ژمارەیەك پێشێلكاری دیكە كە خۆی دەبینێتەوە لە دەستگیركردن بەبێ بڕیاری دادگا، داخستنی نوسینگەی كەناڵەكان، هێرشی موشەكی، هەڵكوتانەسەر ماڵی رۆژنامەنوس  و هێرشی ئەلیكترۆنی.




PM:01:03:28/01/2023




ئه‌م بابه‌ته 812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌