بەرێَوەبەری پۆلیسی سلێمانی: كێ شكاتی لە پۆلیس هەیە دەرگامان كراوەیە



بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەبێ فەرمانی دادوەر پۆلیسی سلێمانی كەسی دەستگیرنەكردوە و بەدواداچوون بۆ ئەو كەیسانەی راپۆرتەكەی سەنتەری میترۆ دەكەین، گەر پۆلیسی سلێمانی یاساشكێنی كردبێت.
ئەمرۆ دووشەممە 30ی كانونی دووهەمی 2023 ئاسۆ شیخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی، سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەرێوەبەرێوەبەرایەتی پۆلیس، سەردانی سەنتەری میترۆیان كرد.
رەحمان غەریب سەرۆكی سەنتەری میترۆ بەخێرهاتنی وەفدی میوانی كرد، دەستخۆشی لە وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی كرد لە هەمئاهەنگی لەگەڵ تیمەكانی راگەیاندن، هەروەها باسی لەراپۆرتی ساڵانەی سەنتەر كردەوە كە یەك لە راسپاردەكانی ناو راپۆرتەكە داواكردنە، كە راگرتن (تەوقیفكردن)ی رۆژنامەنوسان لەسەر كەیسەكانی تایبەت بەبڵاوكردنەوە نەمێنێت لە كەیسەكانی تایبەت بە رۆژنامەگەری، جگە لەپۆلیس هیچ دەزگایەكی ئەمنی بۆی نەبێت رۆژنامەنوس بانگ بكات، ئەویش تەنها بەفەرمانی دادوەر بێت جەختیكردەوە " داوادەكەین بە دواداچوون بۆ راپۆرتەكەمان بكەن بە تایبەتیش ئەو كەیسانەی باس لە دەستدرێژی پۆلیس دەكات".
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی، ئاسۆ شێخ تەها سوپاسی پێشوازی گەرمی تیمی میترۆی كرد و لە دەسپێكی قسەكانیدا باسیلەوەكرد كە تیمەكانی رۆژنامەنوسی لەلای پۆلیس رێزلێگیراون و هەندێ جار چەواشەكاری و تەشهیریشمان پێدەكەن ناچین سكاڵا تۆمار بكەین.
ووتی "بەبێ فەرمانی دادوەر پۆلیسی سلێمانی كەسی دەستگیرنەكردوە و بەدواداچوون بۆ ئەو كەیسانەی راپۆرتەكەی سەنتەری میترۆ دەكەین بزانین لەكام كەیسەدا پۆلیسی سلێمانی یاساشكێنی كردوە"
هەروەها لە گفتوگۆی ئامادبوواندا چەند تەوەرێك خرانە روو كە تایبەت بوون بە كەیسەكانی ژنان، نهێنی تایبەتی و دزە پێكردنی، رەوشی بنكەكان، مانەوەی رۆژنامەنوسان، رەفتاری هەندێ كارمەند و ئەفسەر و بابەتی تریش.
بەڕێوەبەری پۆلیسی باسیلەوەشكرد كە بەلای ئەو دزەپێكردنی نهێنی كەیسەكان بەهیچ شێوەیەك رێگەپێدراو نییە تەنها ئەو كاتە نەبێت كە دادوەر بڕیار دەدەات ووتی " نهێنی هەندی كەیسی زۆر تایبەت، پارێزراوەو بەلای منە وە دزە پێكردنی خیانەتە لە پیشەكە" جەختیكردەوە "نهێنی تایبەتمەندی دۆسییەكان وكەسەكان پارێزاوە هەركەسێك نەیپارێزێ توندترین سزا دەدرێت" جەختیكردەوە " هەر هاوڵاتییەك هەر پیشەیەكی هەبێت لەلایەن پۆلیسەوە هەر رەفتارێكی نایاسایی بەرمبەر كرا دەرگای بەڕێوەبەرایەتی پێش دەرگای بنكەكانی پۆلیسی بۆ ئاوەڵادەكەین"
لە كۆتایدا ئەو پێشنیارەی پێ باش بوو كە لە ئایندەیەكی نزیكدا، سەنتەری میترۆو رێكخروی دیبەیت كۆبونەوەیەكی فراوان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دەزگاكانی راگەیاندن لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدرێت كە تایبەت بێت بە پەیوەندی رۆژنامەنووسان و هێزەكانی پۆلیس.
فۆتۆ : نەژاد محمد
See translation
All reactions:
You, Raman Gareb, Hozan Kamal and 11 others

 
 


PM:12:45:30/01/2023




ئه‌م بابه‌ته 860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌