میترۆ لەگەڵ باڵوێزی مافی مرۆڤ لە هۆڵەندا کۆبۆوە





کونسڵخانەی هۆڵەندا لە شاری هەولێر دیدارێکی بۆ سەنتەری میترۆ و چەند هاوکارێکی ترمان، لە دامەزراوەکان میدیا
رێکخست.
  دیدارەکە بە ئامادەبوونی (بەهیە تەهزیب)، باڵیۆزی مافی مرۆڤ لە هۆڵەندا، یاکۆ بیرێندز، کونسوڵی گشتی  هۆڵەندا لە هەولێر، چەند دبلۆماتێکی باڵوێزخانەی هۆڵەندا لە بەغدا  ئامادەی بوون. 
مەلەفی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، بارودۆخی ئازادییەکان، ئازادی رۆژنامەگەری، ئازادی ژنان، ئازادی خۆپیشاندان و رەخنە، تەوەری گفتوگۆکان بوون. 
بەهیە تەهزیب، باڵیۆزی مافەکانی مرۆڤ لە شانشینی هۆڵەندا ، کونسوڵی هۆڵەندا، دبلۆماتەکانی تر، پەرۆشی ئەوەبوون، زانیاری زیاتریان هەبێت دەربارەی ئازادییەکان و یاساکان و پراکتیزەکردنی،دەستگیکردنی  رۆژنامەنووسان،  
 لە دەربڕینەکانیاندا بە گرنگییەوە باسیان لە راپۆرتی سەنتەری میرۆ کرد وەک ئاوێنەیەک کە رەنگدانەوەی واقعی ئەو ئاستەنگانەیە کە لە بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریدایە لە هەرێمی کوردستاندا.



AM:10:47:02/02/2023




ئه‌م بابه‌ته 776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌